مادده‌ی یه‌كه‌م:
یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
(سێیه‌م: لێژنه: لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند به تێڕوانینی داواكارییه‌كانی ئه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه).
دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك به ڕیزبه‌ندی (شه‌شه‌م) بۆ مادده‌ی یه‌كه‌م زێده ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
(شه‌شه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان).