مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی چواره‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت له ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا یان هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕی پێویست به بوونی لێژنه بكات، لێژنه پێكده‌هێنێت، به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم كاندیدیان ده‌كات و ئه‌ندامێتی نوێنه‌ری ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر بۆ تێڕوانینی داواكاری ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه:
1- وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.
2- وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ.
3- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری.
دووه‌م: زیندانیكراویی یان گیراوی سیاسیی له‌به‌رده‌م لێژنه‌دا به رێگه یاساییه‌كان به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای سه‌لماندنی ژماره (107)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراوی به‌ركار له هه‌رێمدا، ده‌سه‌لمێنرێت.
سێیه‌م: لێژنه بڕیاری خۆی به زۆرینه ده‌رده‌كات و له كاتی یه‌كسان بوونی بیروڕاكان ئه‌وا ئه‌و ڕایه‌ی كه‌وا سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌لداوه به‌سه‌ر ده‌خرێت و بڕیاره‌كانی لێژنه شیاوی تانه ده‌بن له‌به‌رده‌م دادگای كارگێڕی به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێمی ژماره (14)ی ساڵی 2008.
چواره‌م: وه‌زاره‌ت به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی له لایه‌ن لێژنه‌وه ده‌رده‌كرێن بۆ وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندار له ئه‌ستۆ ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری یاسایی پێویست وه‌ربگرێت به‌پێی ئه‌م یاسایه.
الموضوع: وەزارتە ناوەندی پارێزگا,زیندانی کراوی سیاسی,بڕیاری لێژنه,بەرزکردنەوەی بڕیارەکان