أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت له‌م ده‌زگایانه‌ی خواره‌وه پێكدێ: 1-دیوان: ئه‌فسه‌رێك سه‌رپه‌رشتی ده‌كان كه سه‌رپه‌رشتتی ئه‌م نووسینگانه ده‌كا: أ-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت. ب-نووسینگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت. 2-سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی گشتی كه پێك دێ له: أ-دایه‌ره‌ی سه‌رۆكه ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی. ب-دایه‌ره‌ی یاریده‌ده‌ره‌كانی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی. ج- ئه‌و دایه‌رانه‌ی تر كه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی گشتی یه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه. د-سه‌رۆكایه‌تی یه‌كانی ناوچه‌كان. 3-ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت. أ-ئه‌نجوومه‌نێكی راوێژكارییه كه مافی راده‌ربڕین و پێشكه‌شكردنی پێشنیازی بۆ وه‌زیر له سنووری ئه‌م یاسایه هه‌یه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه پێك دێت: یه‌كه‌م: ئه‌ندامه بنچینه‌یی یه‌كان كه ئه‌مانه‌نن: 1-سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتی 2-یاریده‌ده‌یه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتی. 3-سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كان دووه‌م: أ-هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك كه ئه‌نجوومه‌ن بڕیاری ئاماده بوونی بدا. ب-ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن به پێره و ده‌ستنیشان ده‌كرێن كه وه‌زاره‌ت ده‌ری ده‌كا. 4- دادگای ته‌میزی سه‌ربازی. 5-وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه ده‌سته‌یه‌كی كاتی له كارمه‌ندان و پسپۆرانی كار‌و باری پێشمه‌رگه و سه‌ربازی، بۆ بۆ ده‌ستنیشان كردنی ژماره‌ی پێشمه‌رگه و یه‌كخستنیان پێك بێنێ.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵا وده‌كرێته‌وه و وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار و گشت وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر ده‌بێ جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی لای خواره‌وه، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه، ماناكانیبه‌رامبه‌ریانن 1-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه. 2-وه‌زیر: وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه. 3-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری كاروباری پێشمه‌رگه. 4- دیوان: دیوانی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه. 5-ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت. 6-:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان عێراق.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به بریكاری وه‌زاره‌ت یا سه‌رۆكه‌كانی دایه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌ت بسپێرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی نه‌خشه‌ی جێ به‌جێ كردنی پێویست بۆ به دیهێنانی بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئه‌ركانه داده‌نێ كه له مادده‌ی سێ یه‌می ئه‌م یاسایه دان.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زاره‌ت بووجه‌ی گشتی وه‌زاره‌ت و ئه‌و وه‌حده ته‌نزیمیانه ئاماده ده‌كا كه پێوه‌ی به‌ستراونه‌ته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: 1-وه‌زیر سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه به‌رپرسیاره له كاروباره‌كانی دا‌و سه‌رپه‌رشتی و چاودێردنی چاكییه‌كانی ده‌كات، هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و بڕیاره و فه‌رما و رێنماییانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانیه‌وه هه‌یه، له هه‌موو بارێكی سه‌ربازی و هونه‌ری و به‌ڕێوه بردن و دارایی و رێكخستنه‌وه‌ی، له ناو چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه و په‌یره و رێنمایی یه ره‌چاوكراوه‌كانی ده‌كا. له‌به‌ر ده‌مه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرس ده‌بێ به‌و ناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی. 2-بریكاری وه‌زاره‌ت: به پێی ئه‌و ده‌سته‌ی پێی ده‌درێ، یارمه‌تی وه‌زیر له‌م كاروبارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌دات.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی په‌سه‌ند كردنی و بڕیار ل سه‌رانسه‌ری له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانه‌وه كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و ده‌ستانه‌ی وه‌زاره‌تیان لێ پێك دێ و هه‌روه‌ها ده‌زگا و ته‌شكیل و وه‌حده به‌ستراوه‌كان به وه‌زاره‌ته‌وه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له چوار چێوه‌ی وه‌زاره‌تدا به عه‌سكه‌ری و ده‌ده‌نییه‌وه ئه‌ركیان پێ سپێردراوه ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: 1-به‌خشینی پله‌ی (رتبه)ی هه‌میشه‌یی و كاتی به پێی یاسا ره‌چاو كراوه‌كان ده‌بێ. 2-وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌پێی پێویستی و حاجه‌ت و له‌سه‌ر ئامۆژگاری لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار له وه‌زاره‌تدا، ئه‌و عه‌سكه‌ریانه بگرێته‌وه كه به هۆی كوردایه‌تییه‌وه له حزمه‌ت دابراون.
مادده‌ی سێ یه‌م:
مادده‌ی سێ یه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م كار‌و بارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1-ئه‌ركی پارێزگاری له یه‌كێتی كوردستانی عێراقده‌گرێته ئه‌ستۆ چ له رووی خاك و چ له رووی هه‌موو ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌وه‌ستێ له هه‌ر لایه‌كه‌وه بكرێته سه‌ری. 3-وه‌زاره‌ت ئه‌و ئه‌ركه‌ی له به‌نده‌ی (1)ی سه‌ره‌وه وتراوه به‌جێ دێنێ له رێگه‌ی: أ-ده‌ستیشان كردنی ژماره‌ی پێویست له پێشمه‌رگه‌و یه‌كخستنی هێزه‌كان. ب-:پێكهێنانی وه‌حداتی نیزامی. ج- مه‌شق پێكردن و سازدانیان له رێگه‌ی زانستییه‌وه و به‌كرده‌وه (علمی) به مه‌به‌ستی به‌رز كردنه‌وه‌ی راده‌ی جه‌نگاوه‌ری و رۆشنبیری یان، له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ند و قوتابخانه و دام و ده‌زگای مه‌شق و فێركردنه‌وه بۆیان. دابین كردنی گشت پێویستییه‌كانی (چه‌كدار، كه‌لو په‌ل، نیشته‌جێكردن، ئازووقه، مووچه، كاروباری ژمێریاری و هه‌ر خزمه‌تگوزاری یه‌كی تر).
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: قه‌واره‌ی رێكخستنی وه‌زاره‌ت به پێره‌وێكی تایبه‌تی ئاماده ده‌كرێ ب جۆرێك كه ئامانجه‌كانی به‌دی بێنێ و كاروباری پێشمه‌رگه له رووی سه‌ربازی و ئیداری و داریی و هونه‌ریه‌وه به رێوه‌ببا.