مادده‌ی سێ یه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م كار‌و بارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1-ئه‌ركی پارێزگاری له یه‌كێتی كوردستانی عێراقده‌گرێته ئه‌ستۆ چ له رووی خاك و چ له رووی هه‌موو ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌وه‌ستێ له هه‌ر لایه‌كه‌وه بكرێته سه‌ری. 3-وه‌زاره‌ت ئه‌و ئه‌ركه‌ی له به‌نده‌ی (1)ی سه‌ره‌وه وتراوه به‌جێ دێنێ له رێگه‌ی: أ-ده‌ستیشان كردنی ژماره‌ی پێویست له پێشمه‌رگه‌و یه‌كخستنی هێزه‌كان. ب-:پێكهێنانی وه‌حداتی نیزامی. ج- مه‌شق پێكردن و سازدانیان له رێگه‌ی زانستییه‌وه و به‌كرده‌وه (علمی) به مه‌به‌ستی به‌رز كردنه‌وه‌ی راده‌ی جه‌نگاوه‌ری و رۆشنبیری یان، له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ند و قوتابخانه و دام و ده‌زگای مه‌شق و فێركردنه‌وه بۆیان. دابین كردنی گشت پێویستییه‌كانی (چه‌كدار، كه‌لو په‌ل، نیشته‌جێكردن، ئازووقه، مووچه، كاروباری ژمێریاری و هه‌ر خزمه‌تگوزاری یه‌كی تر).
الموضوع: ئه‌ركی پارێزگاری له یه‌كێتی كوردستانی عێراقده‌گرێته ئه‌ستۆ,ده‌ستیشان كردنی ژماره‌ی پێویست له پێشمه‌رگه‌و یه‌كخستنی هێزه‌كان,پێكهێنانی وه‌حداتی نیزامی,مه‌شق پێكردن و سازدانیان له رێگه‌ی زانستییه‌وه و به‌كرده‌وه,دابین كردنی گشت پێویستییه‌كانی