مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت له‌م ده‌زگایانه‌ی خواره‌وه پێكدێ: 1-دیوان: ئه‌فسه‌رێك سه‌رپه‌رشتی ده‌كان كه سه‌رپه‌رشتتی ئه‌م نووسینگانه ده‌كا: أ-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت. ب-نووسینگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت. 2-سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی گشتی كه پێك دێ له: أ-دایه‌ره‌ی سه‌رۆكه ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی. ب-دایه‌ره‌ی یاریده‌ده‌ره‌كانی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی. ج- ئه‌و دایه‌رانه‌ی تر كه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی گشتی یه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه. د-سه‌رۆكایه‌تی یه‌كانی ناوچه‌كان. 3-ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت. أ-ئه‌نجوومه‌نێكی راوێژكارییه كه مافی راده‌ربڕین و پێشكه‌شكردنی پێشنیازی بۆ وه‌زیر له سنووری ئه‌م یاسایه هه‌یه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه پێك دێت: یه‌كه‌م: ئه‌ندامه بنچینه‌یی یه‌كان كه ئه‌مانه‌نن: 1-سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتی 2-یاریده‌ده‌یه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتی. 3-سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كان دووه‌م: أ-هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك كه ئه‌نجوومه‌ن بڕیاری ئاماده بوونی بدا. ب-ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن به پێره و ده‌ستنیشان ده‌كرێن كه وه‌زاره‌ت ده‌ری ده‌كا. 4- دادگای ته‌میزی سه‌ربازی. 5-وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه ده‌سته‌یه‌كی كاتی له كارمه‌ندان و پسپۆرانی كار‌و باری پێشمه‌رگه و سه‌ربازی، بۆ بۆ ده‌ستنیشان كردنی ژماره‌ی پێشمه‌رگه و یه‌كخستنیان پێك بێنێ.
الموضوع: دیوان,سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی گشتی,ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت,دادگای ته‌میزی سه‌ربازی,ده‌سته‌یه‌كی كاتی له كارمه‌ندان و پسپۆرانی كار‌و باری پێشمه‌رگه