أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی dوازده:
مادده‌ی dوازده: پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی نۆزده‌مینی یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دێته جێگای: یه‌كه‌م: پارێزه‌رێ ناوی له لیسته‌كه‌دا تۆمار نه‌كرا بێ ناشێ راوێژكاریی یاسایی بكات یان ببێته وه‌كیلی غه‌یرو ئیددیعای مافگه‌لێ بكا‌و له‌به‌رده‌می دادگاكان و لایه‌نگه‌لی لێ پێچینه‌وه‌دا دیفاعی لێ بكات یان ناكۆكی یه‌كلابكاته‌وه، ته‌نیا ئه‌مه‌ی خواره‌وه نه‌بێ: 1.ئه‌وانه‌ی ده‌عوای سه‌ر به چاككردنی كشتوكاڵ و ئه‌حواڵی شه‌خصی و ئه‌حواڵی مه‌ده‌نییان له دادگاكان‌دا هه‌یه، بۆیان هه‌یه مێردیان و خه‌زووریان و خزمی تا پله‌ی دووه‌میان بكه‌نه وه‌كیل، كه‌سێكیش به‌پێی (ولایه یان وصایه یان قه‌یمومه یان تولیه) جێگای كه‌سێكی تر بگرێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌و مافه‌ی هه‌یه. 2. وه‌زیری پێوه‌ندیدار یان سه‌رۆكی لایه‌نێك كه سه‌ر به وه‌زاره‌ت نییه، بۆیان هه‌یه فرمانبه‌رێكی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا (به‌شی یاسا)ی خۆیان له جیاتی خۆیان دابنێن كه له مورافه‌عه‌ی به‌رده‌م دادگاكان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه خه‌سڵه‌تی یاساییان هه‌یه، له‌م ده‌عوایانه‌ی خواره‌وه‌دا ئاماده ببن: أ.له‌و ده‌عوایانه‌دا كه دایه‌ره‌یه‌ك له دایه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ت ته‌ره‌فێك بێت تێیداو به‌هاكه‌ی له (25000) بیست و پێنج هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت. ب. له‌و ده‌عوایانه‌دا كه له‌نێوان دایه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ت یان هه‌ندێكیان له دژی هه‌ندێكیان ده‌یكه‌نه‌وه، سا به‌های ده‌عواكه هه‌رچه‌ندێ ده‌بێ، ببێ. دووه‌م: لیژنه‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی ده‌عوا حكومه‌ییه‌كان، له سێ ئه‌ندام پێك ده‌هێنرێ یه‌كێكیان نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌كات كه ئه‌و وه‌زاره‌ته له‌ناو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی خۆیدا كه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسایان هه‌یه دایده‌نێ و، دووه‌میان نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكای پارێزه‌ران ده‌كات كه سه‌ندیكا له‌ناو پارێزه‌ره راوێژكاره‌كاندا دایده‌نێ و، ئه‌ندامی سێیه‌م ئه‌و دایه‌ره‌یه دایده‌نێ كه وه‌كاله‌ته‌كه بۆ هه‌ر ده‌عوایه‌ك، به جیا ده‌كاته‌وه. سێیه‌م: ده‌عواگه‌لی دایه‌ره ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان كه ده‌یانه‌وێ پارێزه‌رێكی تێدا بكه‌ن وه‌كیلی خۆیان مافه‌كانیان بپارێزێ، ته‌نها ئه‌و لیژنه‌یه دابه‌شیان ده‌كات و، دانانی پارێزه‌ره‌كه‌ش به‌پێی گرنگیی ده‌عواكه‌و به ره‌زامه‌ندیی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه ده‌بێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی دووه‌م، له مادده‌ی سیازده‌ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: دووه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تی به‌جێ بۆ دوو ساڵی دوابه‌دوای یه‌ك له ئابوونه‌ی به‌شداربوون و رسومی بڕیار له‌سه‌ردراوه دواكه‌وت و نه‌یدا، ئه‌وه له‌و باره‌دا ناوی له لیسته‌كه دوور ده‌خرێته‌وه‌و ئه‌و ماوه‌یه‌ی به پارێزه‌رایه‌تی بۆ له قه‌ڵه‌م نادرێ و بۆ قیده‌میش حساب ناكرێ. جا ئه‌گه‌ر ویستی ده‌ست بكاته‌وه به پارێزه‌ری ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ری داوایه‌ك پێشكه‌ش بكات كه سه‌ر له‌نوێ ناوی تۆمار بكرێته‌وه‌و ده‌شبێ شه‌رتوشرووتی مادده‌كانی (4، 6، 7)ی یاساكه‌ش ره‌چاو بگرێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی دووه‌م، له مادده‌ی سیازده‌ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: دووه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تی به‌جێ بۆ دوو ساڵی دوابه‌دوای یه‌ك له ئابوونه‌ی به‌شداربوون و رسومی بڕیار له‌سه‌ردراوه دواكه‌وت و نه‌یدا، ئه‌وه له‌و باره‌دا ناوی له لیسته‌كه دوور ده‌خرێته‌وه‌و ئه‌و ماوه‌یه‌ی به پارێزه‌رایه‌تی بۆ له قه‌ڵه‌م نادرێ و بۆ قیده‌میش حساب ناكرێ. جا ئه‌گه‌ر ویستی ده‌ست بكاته‌وه به پارێزه‌ری ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ری داوایه‌ك پێشكه‌ش بكات كه سه‌ر له‌نوێ ناوی تۆمار بكرێته‌وه‌و ده‌شبێ شه‌رتوشرووتی مادده‌كانی (4، 6، 7)ی یاساكه‌ش ره‌چاو بگرێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی پازده له یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دێته جێگای: یه‌كه‌م: ره‌سمی تۆماركردنی ناو له لیسته‌كه‌دا وه‌ك خواره‌وه ده‌بێ: 1.بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌مه‌نی له چل ساڵ تێپه‌ڕیبێ و، زیاتر له سێ ساڵیش به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌یدا رابوردبێ (450) چوار سه‌دو په‌نجا دیناره. 2. بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی پێشتر بۆ ماوه‌یه‌ك كه له سێ ساڵی سه‌رومڕ (مستمر) كه‌متر نه‌بێ دادگایی كردبێ یان وانه‌ی یاسایی به ده‌رس گوتبێته‌وه یان وه‌زیفه‌ی سه‌رۆكی ئیده‌یعا یان مودده‌عیی گشتی یان راوێژكاری یاسایی له دایه‌ره‌كانی هه‌رێمدا دیتبێ (كردبێ) (250) دوو سه‌دو په‌نجا دیناره، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سه‌ش كه بۆ ماوه‌یه‌ك له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ و وه‌زیفه‌ی جيَطرى مودده‌عیی گشتیی به‌سه‌ر بردبێ. 3. بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌مه‌نی له چل ساڵ تێنه‌په‌ڕیبێ و ماوةى سێ ساڵیش به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌یدا رانه‌بوردبێ، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سه‌ش كه ماوه‌یه‌ك پارێزه‌رایه‌تی كرد بێ له سێ ساڵ زیاتر نه‌بێ (200) دوو سه‌د دیناره. 4. بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌مه‌نی له چل ساڵ تێپه‌ڕیبێ و سێ ساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌یدا رانه‌بوردبێ، (400) چوار سه‌د دیناره. 5. بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێشتر، به حوكم، ناوی له لیسته‌كه دوو خرابێته‌وه (500) پێنج سه‌د دیناره. دووه‌م: ره‌سمی فراوانكردنی صه‌لاحییه (ره‌سمی پله‌به‌ندی) وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: 1.له مه‌شقكاره‌وه تا موماریس (100) سه‌د دیناره. 2. له موماریسه‌وه تا راوێژكار (200) دوو سه‌د دیناره. سێیه‌م: ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: 1.بۆ پارێزه‌ری مه‌شقكار (50) په‌نجا دیناره$. 2. بۆ پارێزه‌ری موماریس (100) سه‌د دیناره$. 3. بۆ پارێزه‌ری راوێژكار (150) سه‌دو په‌نجا دیناره$.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی بیسته‌می یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه له جێگای داده‌نرێ: یه‌كه‌م: پارێزه‌ر بۆی هه‌یه بۆ پاراستنی خاوه‌ن وه‌كاله‌ته‌كه هه‌ر رێگایه‌كی یاسایی بگرێته به‌ر كه خۆی به شایانی بزانێ و، هه‌ر شتێكیش له سكاڵانامه‌ی ده‌عواكه‌دا بنووسێ یان له مورافه‌عه‌دا بڵێ و بنووسێ كه ئیلتیزامی مافی دیفاعی تێدا بێ به‌رپرس نابێ. دووه‌م: پێویسته پارێزه‌ر له‌لایه‌ن دادگان و لایه‌نگه‌لی لێ پێچینه‌وه‌و دایه‌ره‌كانی هه‌رێم و مه‌رجه‌عه‌كانی دیكه‌وه رێزی لێ بگیرێ و بایه‌خی شیاو به پله‌و پایه‌ی پارێزه‌ریی پێ بدرێ. ئه‌و لایه‌نانه پێویسته ئاسانكاریی زه‌روورو ئوسوڵیی كه بۆ ئه‌نجامدانی پیشه‌كه‌ی پێویسته بوَى فه‌راهه‌م بكه‌ن و ناشێ داواكاریه نووسراوه‌كانی پشت گوێ بخه‌ن و، پێویسته له‌سه‌ریان دادگاكان و لایه‌نه دادگاییه‌كانی لێ ده‌رچێ. له ماوه‌ی ئه‌و په‌ڕی یه‌ك هه‌فته‌دا (كه له رۆژی تۆمار كردن و وه‌رگرتنی داواكارییه نووسراوه‌كانییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) سه‌یری بكه‌ن و بیبڕنه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هات و له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌بڕدرایه‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا پارێزه‌ره‌كه پێویسته سه‌ندیكای لێ ئاگادار بكات. سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر دادگاكان و لایه‌نه‌كانی لێ پێچینه‌وه رێگا بده‌ن به پارێزه‌ر، پێش ئه‌وه‌ی وه‌كاله‌ته‌كه وه‌ربگرێ فایلی ده‌عواو ئه‌وڕاقی لێ پێچینه‌وه بخوێنێته‌وه‌و سه‌یری هه‌موو شتێك كه پێوه‌ندیی به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌یه كه دووی كه‌وتووه، هه‌روه‌ها پێویستیشه له‌سه‌ریان كه رێگای بده‌نێ له لێ پێچینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییدا یان لة هه‌ر ئیجرایه‌كی یاسایی دیكه‌دا ئاماده ببێت. چواره‌م: ناشێ كتێبه‌كانی پارێزه‌رو كه‌لوپه‌لی نووسینگه‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێ و بفرۆشرێت.