مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی بیسته‌می یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه له جێگای داده‌نرێ: یه‌كه‌م: پارێزه‌ر بۆی هه‌یه بۆ پاراستنی خاوه‌ن وه‌كاله‌ته‌كه هه‌ر رێگایه‌كی یاسایی بگرێته به‌ر كه خۆی به شایانی بزانێ و، هه‌ر شتێكیش له سكاڵانامهی ده‌عواكه‌دا بنووسێ یان له مورافه‌عه‌دا بڵێ و بنووسێ كه ئیلتیزامی مافی دیفاعی تێدا بێ به‌رپرس نابێ. دووه‌م: پێویسته پارێزه‌ر له‌لایه‌ن دادگان و لایه‌نگه‌لی لێ پێچینه‌وه‌و دایه‌ره‌كانی هه‌رێم و مه‌رجه‌عه‌كانی دیكه‌وه رێزی لێ بگیرێ و بایه‌خی شیاو به پله‌و پایه‌ی پارێزه‌ریی پێ بدرێ. ئه‌و لایه‌نانه پێویسته ئاسانكاریی زه‌روورو ئوسوڵیی كه بۆ ئه‌نجامدانی پیشه‌كه‌ی پێویسته بوَى فه‌راهه‌م بكه‌ن و ناشێ داواكاریه نووسراوه‌كانی پشت گوێ بخه‌ن و، پێویسته له‌سه‌ریان دادگاكان و لایه‌نه دادگاییه‌كانی لێ ده‌رچێ. له ماوه‌ی ئه‌و په‌ڕی یه‌ك هه‌فته‌دا (كه له رۆژی تۆمار كردن و وه‌رگرتنی داواكارییه نووسراوه‌كانییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) سه‌یری بكه‌ن و بیبڕنه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هات و له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌بڕدرایه‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا پارێزه‌ره‌كه پێویسته سه‌ندیكای لێ ئاگادار بكات. سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر دادگاكان و لایه‌نه‌كانی لێ پێچینه‌وه رێگا بده‌ن به پارێزه‌ر، پێش ئه‌وه‌ی وه‌كاله‌ته‌كه وه‌ربگرێ فایلی ده‌عواو ئه‌وڕاقی لێ پێچینه‌وه بخوێنێته‌وه‌و سه‌یری هه‌موو شتێك كه پێوه‌ندیی به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌یه كه دووی كه‌وتووه، هه‌روه‌ها پێویستیشه له‌سه‌ریان كه رێگای بده‌نێ له لێ پێچینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییدا یان لة هه‌ر ئیجرایه‌كی یاسایی دیكه‌دا ئاماده ببێت. چواره‌م: ناشێ كتێبه‌كانی پارێزهرو كه‌لوپه‌لی نووسینگه‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێ و بفرۆشرێت.
الموضوع: پارێزه‌ر بۆی هه‌یه بۆ پاراستنی خاوه‌ن,پێویسته پارێزه‌ر له‌لایه‌ن دادگان و لایه‌نگه‌لی لێ پێچینه‌وه‌و دایه‌ره‌كانی هه‌رێم,پێویسته له‌سه‌ران دادگاكان و لایه‌نه‌كانی لێ پێچینه‌وه رێگا بده‌ن به پارێزه‌ر,ناشێ كتێبه‌كانی پارێزهرو كه‌لوپه‌لی نووسینگه‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێ و بفرۆشرێت