مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی دووه‌م، له مادده‌ی سیازده‌ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: دووه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تی به‌جێ بۆ دوو ساڵی دوابه‌دوای یه‌ك له ئابوونه‌ی به‌شداربوون و رسومی بڕیار له‌سه‌ردراوه دواكه‌وت و نه‌یدا، ئه‌وه له‌و باره‌دا ناوی له لیسته‌كه دوور ده‌خرێته‌وه‌و ئه‌و ماوه‌یه‌ی به پارێزه‌رایه‌تی بۆ له قه‌ڵه‌م نادرێ و بۆ قیده‌میش حساب ناكرێ. جا ئه‌گه‌ر ویستی ده‌ست بكاته‌وه به پارێزه‌ری ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ری داوایه‌ك پێشكه‌ش بكات كه سه‌ر له‌نوێ ناوی تۆمار بكرێته‌وه‌و ده‌شبێ شه‌رتوشرووتی مادده‌كانی (4، 6، 7)ی یاساكه‌ش ره‌چاو بگرێت.
الموضوع: بڕگه‌ی دووه‌م,مه‌عزه‌ره‌تی به‌جێ بۆ دوو ساڵی دوابه‌دوای یه‌ك له ئابوونه‌ی به‌شداربوون,ناوی له لیسته‌كه دوور ده‌خرێته‌وه‌و ئه‌و ماوه‌یه‌ی به پارێزه‌رایه‌تی بۆ له قه‌ڵه‌م نادرێ,پێویسته له‌سه‌ری داوایه‌ك پێشكه‌ش بكات كه سه‌ر له‌نوێ ناوی تۆمار بكرێته‌وه‌و ده‌شبێ شه‌رتوشرووتی مادده‌كانی (4، 6، 7)ی یاساكه‌ش ره‌چاو بگرێت