أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی پانزده:
مادده‌ی پانزده: 1. ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دا: 1. كاركردن بۆ هێنانه‌دی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 2. پێشكه‌ش كردنی پێشنیار له باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكاوه. 3. جێبه‌جێ كردنی كاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. 4. دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی سه‌ندیكا و دیاریكردنی مووچه‌كانیان. 5. ته‌ماشاكردنی داواكارییه‌كانی هاتنه ناو سه‌ندیكا. 6. ده‌ست نیشان كردنی ئه‌وانه‌ی كه نوێنه‌ری سه‌ندیكا ده‌بن له لیژنه ره‌سمییه‌كان و ئه‌وانی تر له كاتێكدا كه نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی ناكات. 7. هه‌واڵه‌كردنی كێشه‌و شكایه‌ته‌كان بۆ لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند. 8. دامه‌زراندنی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا. 9. پێك هێنانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ هێنانه‌دی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. ی- قبوڵ كردنی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یان بریكاره‌كه‌ی یان هه‌ر ئه‌ندامێك له ئه‌نجومه‌ن یاخود له لیژنه‌كان. ك- ورد كارێك حسێبكاری ساڵانه براستێنێ بۆ وردكاری ساڵانه. ل- رێكخستنی خوله‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی تر و سه‌رپه‌رشتی كردنی كرداری هه‌ڵبژاردن به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. م- بڕیاردانی خۆ به خودان كردنی ماڵ و عه‌قار و قبوڵ كردنی له‌قه‌به‌ر كردن و پێبه‌خشین. ن- دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كان به گوێره‌ی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان. 2. ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدا به لیژنه‌ی لقه‌كان.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌ندیكا له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه كار ده‌كا: 1. به‌شداری كردن له پشتگیری كردنی حكومه‌تی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراسی و پشتگیری كردنی فیدرالیزم و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی. 2. به‌رزكرنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و به‌رگری كردن له مافه‌كانیان و چاودێری كردنی به‌رژه‌وه‌ندییان. 3. به‌شداری كردن له پێشخستنی پیشه‌سازی، به هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند. 4. كۆشش كردن له پێناوی دابینكردنی دوا رۆژی ئه‌ندام له باره‌ی نه‌خۆشی و پیریه‌تی و بێكاری. 5. رێكخستنی بنه‌ماكانی ده‌ست دانه پیشه. 6. پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای هاوتای له جیهاندا. 7. رێكخستنی كاته‌كانی بێكاری و ده‌سته به‌ركردنی هۆیه‌كانی حه‌سانه‌وه و رابواردن و دامه‌زراندنی یانه‌ی وه‌رزشی و كۆمه‌ڵایه‌تی. 8. پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی برایانه له نێوان ده‌رچوانی ئامۆژگاكانی ئه‌ندازه‌یی (ته‌كنه‌لۆجیا- نه‌وت- گه‌یاندن).
مادده‌ی بیست سێ:
مادده‌ی بیست سێ: دارایی سه‌ندیكا پێك دێ له: 1. ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا و به‌شداری ساڵانه. 2. ئه‌و پێ به‌خشیینانه‌ی كه له لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێ. 3. پێدان و له‌قه‌به‌ر كردنانه‌ی له لایه‌ن ئه‌ندامان و غه‌یری ئه‌وان پێشكه‌ش ده‌كرێن دوای ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان. 4. قازانجی ئاهه‌نگه‌كان كه بۆ سوودی سه‌ندیكا كراون. 5. قازانجی چاپه‌مه‌نیه‌كانی سه‌ندیكا. 6. قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌و مه‌سحانه‌ی كه سه‌ندیكا پێی هه‌ڵده‌ستێ. 7. ئه‌و كرێیانه‌ی كه سه‌ندیكا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا له كاتێكدا كه به كاری ناوبژی هه‌ڵده‌ستێ. 8. ره‌سمه‌كانی پشتگیری توانای دارایی ئه‌ندام له‌كه‌فاله‌و گرێبه‌ند له نێوان ئه‌ندامان و كه‌سی په‌یوه‌ندیدار به رێژه‌ی (1%) له بڕه پاره‌ی كه‌فاله‌و گرێبه‌ند.
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
مادده‌ی بیست و یه‌ك: پێویسته ئه‌ندام له‌و كارانه‌ی خواره‌وه دوور كه‌وێته‌وه: یه‌كه‌م: پشتگوێ خستن یاخود كۆسپ خستنه به‌ر پیاده‌كردنی یاسا و پێره‌وه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به سه‌ندیكاكان و ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ده‌ریان ده‌هێنێ. دووه‌م: ده‌ست دانه پیشه به‌بێ نوێكردنه‌وه‌ی به‌شداری ساڵانه. سێیه‌م: چاودێری نه‌كردنی ره‌وشتی پیشه‌یی (المهنی) زه‌ره‌ردان له ناوبانگ و كه‌رامه‌تی پیشه‌كه. چواره‌م: هه‌ڵگرتنی سیفه‌تی به درۆی له‌قه‌بی پیشه‌یی یان سیفه‌تی پیشه‌یی یان ناراست، به پێی یاسا و پێره‌وه به‌رقه‌راره‌كان.
مادده‌ی هشته‌م:
مادده‌ی هشته‌م: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا پێك دێت كه‌وا هه‌موو ئه‌ركێكی سه‌رشانیان به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه و به باڵاتریین ده‌سه‌ڵات داده‌نرێت له سه‌ندیكادا، له ناوه‌ندی سه‌ندیكا له ناوه‌ندی مانگی كانوونی دووه‌م هه‌ر سێ ساڵ جارێك به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگهێشتی نه‌قیب كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ده‌به‌سترێت بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط)، نیساب به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌ه‌بێ و له كاتی ته‌واو نه‌بوونی نیسابیشدا دوای (15) رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێندا هه‌لبژاردن به‌رێوه ده‌چێت و نیساب به ئاماده‌بوونی سێ یه‌كی ئه‌ندامان به ته‌واو ده‌ژمێردرێ، به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌ن به به‌رده‌وام له كاره‌كانی له قه‌ڵه‌م ده‌درێ تا خولێكی تر.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: چوونه پاڵ سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نوسراو ده‌بێت و، پێشكه‌ش به نه‌قیب ده‌كرێت و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی پێوه ده‌لكێنرێت. دووه‌م: داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا ده‌خرێته به‌ر ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی تۆمار كردنییه‌وه، ئه‌نجومه‌ن پێویسته له‌و ماوه‌یه‌دا بیبڕێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ماوه‌كه‌ش ته‌واو بوو نه‌بڕاندرایه‌وه ئه‌وا داواكارییه‌كه به قه‌بووڵ كرا‌و ده‌ژمێردرێت. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا ره‌ت بكاته‌وه به بڕیارێكی هۆدار (مسبب) خاوه‌نی داواكارییه‌كه‌ش بۆی هه‌یه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی ئاگادارركردنیه‌وه تانه‌ی لێ بدا‌و بڕیاری دادگاش به بنبڕ داده‌نرێت.
مادده‌ی حه‌ڤده:
مادده‌ی حه‌ڤده: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به ده‌ست له‌كار كێشراوه حیساب ده‌كرێ ئه‌گه‌ر له سێ دانیشتنی ئه‌ك له دوای یه‌ك دا یان پێنج دانیشتنی په‌راگه‌نده‌دا له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌بێ عوزری ره‌وا ئاماده نه‌بێت.