مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: چوونه پاڵ سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نوسراو ده‌بێت و، پێشكه‌ش به نه‌قیب ده‌كرێت و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی پێوه ده‌لكێنرێت. دووه‌م: داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا ده‌خرێته به‌ر ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی تۆمار كردنییه‌وه، ئه‌نجومه‌ن پێویسته له‌و ماوه‌یه‌دا بیبڕێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ماوه‌كه‌ش ته‌واو بوو نه‌بڕاندرایه‌وه ئه‌وا داواكارییه‌كه به قه‌بووڵ كرا‌و ده‌ژمێردرێت. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا ره‌ت بكاته‌وه به بڕیارێكی هۆدار (مسبب) خاوه‌نی داواكارییه‌كه‌ش بۆی هه‌یه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی ئاگادارركردنیه‌وه تانه‌ی لێ بدا‌و بڕیاری دادگاش به بنبڕ داده‌نرێت.
الموضوع: چوونه پاڵ سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نوسراو,داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا,بڕیارێكی هۆدار خاوه‌نی داواكارییه‌كه‌ش