مادده‌ی پانزده: 1. ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دا: 1. كاركردن بۆ هێنانه‌دی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 2. پێشكه‌ش كردنی پێشنیار له باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكاوه. 3. جێبه‌جێ كردنی كاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. 4. دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی سه‌ندیكا و دیاریكردنی مووچه‌كانیان. 5. ته‌ماشاكردنی داواكارییه‌كانی هاتنه ناو سه‌ندیكا. 6. ده‌ست نیشان كردنی ئه‌وانه‌ی كه نوێنه‌ری سه‌ندیكا ده‌بن له لیژنه ره‌سمییه‌كان و ئه‌وانی تر له كاتێكدا كه نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی ناكات. 7. هه‌واڵه‌كردنی كێشه‌و شكایه‌ته‌كان بۆ لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند. 8. دامه‌زراندنی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا. 9. پێك هێنانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ هێنانه‌دی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. ی- قبوڵ كردنی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یان بریكاره‌كه‌ی یان هه‌ر ئه‌ندامێك له ئه‌نجومه‌ن یاخود له لیژنه‌كان. ك- ورد كارێك حسێبكاری ساڵانه براستێنێ بۆ وردكاری ساڵانه. ل- رێكخستنی خوله‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی تر و سه‌رپه‌رشتی كردنی كرداری هه‌ڵبژاردن به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. م- بڕیاردانی خۆ به خودان كردنی ماڵ و عه‌قار و قبوڵ كردنی له‌قه‌به‌ر كردن و پێبه‌خشین. ن- دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كان به گوێره‌ی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان. 2. ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدا به لیژنه‌ی لقه‌كان.
الموضوع: كاركردن بۆ هێنانه‌دی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا,پێشكه‌شی پێشنیار له باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكاوه,جێبه‌جێ كردنی كاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی,دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی سه‌ندیكا و دیاریكردنی مووچه‌كانیان,ده‌ست نیشان كردنی ئه‌وانه‌ی كه نوێنه‌ری سه‌ندیكا ده‌بن له لیژنه ره‌سمییه‌كان