أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: نابێ رۆژنامه‌نووس ئه‌م كارانه بكا: 1. ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی توێژینه‌وه یا دادگاكان گرتوویانه ئه‌ستۆ كه كار ده‌كاته سه‌ر رێره‌وی توێژینه‌وه، یان دادگایی كردن. 2. ئه‌نجامدانی ئه‌و پیشه‌یه به‌بێ تازه كردنه‌وه‌ی به‌شداربوون له سه‌ندیكادا به پێی ئه‌م یاسایه. 3. به‌كار هێنانی هه‌ر هۆیه‌ك یان رێگه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی قازانجی ناره‌وا. 4. وه‌رگرتنی پیتاك به ره‌زامه‌ندی به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن نه‌بێ. 5. ناوبانگ زراندنی پیشه‌كه‌و ئاشكراكردنی نهێنییه‌كانی یان هه‌ره‌شه كردن له هاونیشتمانیان به هه‌ر رێگا و شێوه‌یه‌ك بێ له شێوازه‌كانی رۆژنامه نووسی . 6. شلۆق كردنی موتمانه به رژێمی فیدراڵی له كوردستانی عێراقدا و شێواندنی ئاسایشی هاوڵاتیان به رێگای راسته‌وخۆ بێ یا ناراسته‌وخۆ، هه‌روه‌ها وروژاندنی غه‌ریزه‌كانی جه‌ماوه‌ر به هه‌ر رێگایه‌ك بێ. 7. قۆستنه‌وه‌ی وشه‌ی نووسراو یا نێردراو قۆستنه‌وه‌یه‌كی (تایبه‌تی) بۆ سوودی تایبه‌تی و زیان به‌خش بێ به خه‌ڵكی تر،یان هه‌ڵگرنتی سیفه‌تێك (انتحال صفه) یان فیكره‌یه‌ك و زه‌ره‌ر گه‌یاندن به ره‌وشت و نیزامی گشتی. 8. به هه‌ڵه بردنی جه‌ماوه‌ر به زانیاری نادروست و لێكدانه‌وه‌ی رووداوه‌كان لێكدانوه‌یه‌كی دوور له ده‌سپاكی یان بڵاوكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كان بێ دڵنیا بوون لێیان. 9. وه‌رگرتن و هه‌لێنجان (اقتباس) له به‌رهه‌می كه‌سی تر به‌بێ ئاماژه كردن بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی یان سه‌رچاوه‌كه‌ی. 10. قۆستنه‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسی بۆ تانه‌لێدان و سوكایه‌تی كردن به پیرۆزی و رێوره‌سم و ئایینی و نیشتیمانییه‌كان.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: مه‌به‌ست له رۆژنامه‌نووس ئه‌وه‌یه كه یه‌كێك له‌م ناونیشانانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌بێ: 1. خاوه‌نی ئیمتیاز. 2. سه‌رنووسه‌ر. 3. جێكری سه‌رنووسه‌ر. 4. به‌رێوه‌به‌ری نووسین. 5. سكرتێری نووسین. 6. نووسه‌ر. 7. وه‌رگێری رۆژنامه نووسیی. 8. په‌یامنێر. 9. وێنه‌گر. 10. وێنه كێش. 11. ره‌نگرێژ (المصمم). 12. هه‌ڵه‌چن.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن مه‌رجه پێویستییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی له‌ده‌ست دا و له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك (غائب) بوو به ده‌ست له كاركێشراوه (مستقیل) داده‌نرێ و ئه‌ندامی یه‌ده‌گ (احطیاط) كه زۆرینه‌ی ده‌نگی به ده‌ست هێناوه جێگای ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان بۆی هه‌یه پێره‌وی ناوخۆ ده‌ربهێنێ به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی سیازده‌یه‌م:
مادده‌ی سیازده‌یه‌م: 1. ئه‌نجومه‌ن به نه‌قیب و بریكار و سكرتێره‌وه له نۆ ئه‌ندام پێك دێ. 2. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا تایبه‌تمه‌نده به جێبه‌جێ كردنی بریاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و هه‌رچ ئه‌ركێكی تری پێ بسپێردرێ.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: بوونه ئه‌ندامی سه‌ندیكا به‌م جۆره ده‌بێ: 1. داواكارییه‌كی به نووسین بۆ ده‌سته‌ی ئاماده‌كار له‌گه‌ڵ ته‌زكییه‌یه‌ك له لایه‌ن دوو له رۆژنامه نووسانی به ئه‌زموون، پێویسته له‌سه‌ر ده‌سته یان ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی سێ رۆژدا له مێژووی تۆماركردنییه‌وه بنبڕ بكرێ، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه‌ی بنبڕ نه‌كرا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ناوبراویش له بڕگه‌ی (1) كۆتایی پێهات سه‌ربه‌خۆ به قبوڵكراو حسێب ده‌كرێ. 2. له حاڵه‌تی ره‌فز كردنی داواكارییه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی كه مه‌به‌سته (الجه المعنیه) هۆیه‌كانی ئه‌م ره‌فز كردنه ده‌ربخا وه پێشكه‌ش كاری داواكاریه‌كه بۆی هه‌یه كه تانه له بڕیاری ره‌فزه‌كه بدا له دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز) ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ماوه‌ی پانزده رۆژدا له مێژووی ئاگاداركردنه‌وه به بریاره‌كه، بریاری ئه‌ویش بن بڕه (باتا).
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: یه‌كه‌م: دارایی سه‌ندیكا له مانه‌ی خواره وه پێك دێ: 1. ره‌سمی ئه‌ندامیه‌تی. 2. پاره‌ی به‌شدار بوونی ساڵانه. 3. پێبه‌خشینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم. 4. ده‌سكه‌وتی ئاهه‌نگه‌كان و پیتاكی گشتی كه سه‌ندیكا پێی هه‌ڵده‌ستێ به گوێره‌ی یاسای په‌یره‌و كرا‌و. 5. قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی سه‌ندیكا پێیان هه‌ڵده‌ستێ. 6. قازانجی چاپه‌مه‌نیه‌كانی سه‌ندیكا. 7. به‌خشش و له قه‌به‌ركردنه‌كانی كه له لایه‌ن ئه‌ندامان و غه‌یری ئه‌وان پێشكه‌ش ده‌كرێن به مه‌رجێك كار له رێره‌وی سه‌ندیكا نه‌كا و ئاگاداری لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان به‌و كاره بكرێ. دووه‌م: ئوسوڵی ژمێریاری گشتی به‌سه‌ر دارایی سه‌ندیكادا پیاده ده‌كرێ. سێیه‌م: ره‌سمی ئه‌ندامیه‌تی پاره‌ی به‌شداری بوون به گوێره‌ی پێره‌وی ناوخۆ دیاری ده‌كرێ.