مادده‌ی نۆیه‌م:
بوونه ئه‌ندامی سه‌ندیكا به‌م جۆره ده‌بێ:
1. داواكارییه‌كی به نووسین بۆ ده‌سته‌ی ئاماده‌كار له‌گه‌ڵ ته‌زكییه‌یه‌ك له لایه‌ن دوو له رۆژنامه نووسانی به ئه‌زموون، پێویسته له‌سه‌ر ده‌سته یان ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی سێ رۆژدا له مێژووی تۆماركردنییه‌وه بنبڕ بكرێ، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه‌ی بنبڕ نه‌كرا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ناوبراویش له بڕگه‌ی (1) كۆتایی پێهات سه‌ربه‌خۆ به قبوڵكراو حسێب ده‌كرێ.
2. له حاڵه‌تی ره‌فز كردنی داواكارییه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی كه مه‌به‌سته (الجه المعنیه) هۆیه‌كانی ئه‌م ره‌فز كردنه ده‌ربخا وه پێشكه‌ش كاری داواكاریه‌كه بۆی هه‌یه كه تانه له بڕیاری ره‌فزه‌كه بدا له دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز) ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ماوه‌ی پانزده رۆژدا له مێژووی ئاگاداركردنه‌وه به بریاره‌كه، بریاری ئه‌ویش بن بڕه (باتا).