مادده‌ی بیسته‌م:
نابێ رۆژنامه‌نووس ئه‌م كارانه بكا:
1. ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی توێژینه‌وه یا دادگاكان گرتوویانه ئه‌ستۆ كه كار ده‌كاته سه‌ر رێره‌وی توێژینه‌وه، یان دادگایی كردن.
2. ئه‌نجامدانی ئه‌و پیشه‌یه به‌بێ تازه كردنه‌وه‌ی به‌شداربوون له سه‌ندیكادا به پێی ئه‌م یاسایه.
3. به‌كار هێنانی هه‌ر هۆیه‌ك یان رێگه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی قازانجی ناره‌وا.
4. وه‌رگرتنی پیتاك به ره‌زامه‌ندی به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن نه‌بێ.
5. ناوبانگ زراندنی پیشه‌كه‌و ئاشكراكردنی نهێنییه‌كانی یان هه‌ره‌شه كردن له هاونیشتمانیان به هه‌ر رێگا و شێوه‌یه‌ك بێ له شێوازه‌كانی رۆژنامه نووسی .
6. شلۆق كردنی موتمانه به رژێمی فیدراڵی له كوردستانی عێراقدا و شێواندنی ئاسایشی هاوڵاتیان به رێگای راسته‌وخۆ بێ یا ناراسته‌وخۆ، هه‌روه‌ها وروژاندنی غه‌ریزه‌كانی جه‌ماوه‌ر به هه‌ر رێگایه‌ك بێ.
7. قۆستنه‌وه‌ی وشه‌ی نووسراو یا نێردراو قۆستنه‌وه‌یه‌كی (تایبه‌تی) بۆ سوودی تایبه‌تی و زیان به‌خش بێ به خه‌ڵكی تر،یان هه‌ڵگرنتی سیفه‌تێك (انتحال صفه) یان فیكره‌یه‌ك و زه‌ره‌ر گه‌یاندن به ره‌وشت و نیزامی گشتی.
8. به هه‌ڵه بردنی جه‌ماوه‌ر به زانیاری نادروست و لێكدانه‌وه‌ی رووداوه‌كان لێكدانوه‌یه‌كی دوور له ده‌سپاكی یان بڵاوكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كان بێ دڵنیا بوون لێیان.
9. وه‌رگرتن و هه‌لێنجان (اقتباس) له به‌رهه‌می كه‌سی تر به‌بێ ئاماژه كردن بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی یان سه‌رچاوه‌كه‌ی.
10. قۆستنه‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسی بۆ تانه‌لێدان و سوكایه‌تی كردن به پیرۆزی و رێوره‌سم و ئایینی و نیشتیمانییه‌كان.
الموضوع: نابێ رۆژنامه‌نووس ئه‌م كارانه بكا,ئه‌نجامدانی ئه‌و پیشه‌یه به‌بێ تازه كردنه‌وه‌ی به‌شداربوون له سه‌ندیكادا به پێی ئه‌م یاسایه,به‌كار هێنانی هه‌ر هۆیه‌ك یان رێگه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی قازانجی ناره‌وا,وه‌رگرتنی پیتاك به ره‌زامه‌ندی به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن نه‌بێ,شلۆق كردنی موتمانه به رژێمی فیدراڵی له كوردستانی عێراقدا و شێواندنی ئاسایشی هاوڵاتیان به رێگای راسته‌وخۆ بێ یا ناراسته‌وخۆ