المواد القانونية
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: بۆ دڵنیابوون له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی ژمێریاریی و كارگێڕیی له رووی یاسایی و رێنماییه داراییه په‌یڕه‌وكراوه‌كان، دیوان بۆی هه‌یه: 1-پشكنین و وردبینی مامه‌ڵه‌كانی خه‌رجییه‌كان له‌باره‌ی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و پاداشته‌وه بكات بۆ دڵنیابوون له چۆنیه‌تی خه‌رجكردنیان . 2-دڵنیابوون له نه‌به‌زاندنی سنووری پشتیوانه داراییه‌كان له بودجه‌ی په‌سه‌ندكراو. 3-دڵنیابوون له به‌كارهێنانی دارایی گشتی بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی كه بۆی ته‌رخانكراوه، هه‌روه‌ها دڵنیابوون له به‌فیڕۆ نه‌دان و ده‌ست بڵاوی له‌گه‌لأ هه‌ڵسه‌نگاندنی سووده‌كانی. 4-چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكیه‌كان به‌پێی مادده‌كانی ئه‌م یاسایه. دووه‌م: پشكنین وردبینی كردنی مامه‌ڵه‌كانی خه‌مڵاندن و به‌ده‌ستهێنان و وه‌رگرتنی داهات بۆ دڵنیابوون له هه‌ڵسوكه‌وته په‌یڕه‌وكراوه‌كان و چۆنیه‌تی جێبه‌جێ كردنیان. سێیه‌م: پێشكه‌ش كردنی كۆمه‌كی هونه‌ریی له بواره‌كانی ژمێریاریی و چاودێری و هه‌موو كاروبارێكی كارگێڕی و رێكخستن كه په‌یوه‌ندییان پێیه‌وه هه‌بێت. چواره‌م: رێكخستنی خولی فێركاریی بۆ فه‌رمانبه‌رانی دیوان و ده‌زگا حكومیه‌كان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانایان و دیوان بۆی هه‌یه به‌پێی یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كان ده‌رماڵه‌یان بۆ دابین بكات. پێنجه‌م: دیوان رای خۆی له‌سه‌ر خشته‌و به‌یاننامه‌و راپۆرته په‌یوه‌ندیداره‌كان به ئه‌نجامی كار‌و چالاكی دارایی بۆ ئه‌و لایه‌نانه ده‌رده‌بڕێت كه له‌ژێر چاودێری دارایی دانراون له‌گه‌لأ ده‌ربڕینی راوبۆچوون له‌باره‌ی شێوازی رێكخستنی به‌پێی یاسا و رێسای ژمێریاریی په‌یڕه‌وكراو، بۆ دڵنیابوون له ئاستی گونجاندنی له‌گه‌لأ راستی و گونجاندنی له‌گه‌لأ ناوه‌نده داراییه‌كان و ئه‌نجامه‌كانی. شه‌شه‌م: ده‌رخستنی به‌ڵگه‌كانی گه‌نده‌ڵی و فێڵكردن و به‌فیڕۆدان و خراپ به‌كارهێنان وبێ توانایی له كاروباری وه‌رگرتن و خه‌رجكردن و به‌كارهێنانی دارایی گشتی له ئه‌نجامی وردبینی و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكی فه‌رمانگه‌كان. حه‌وته‌م: لێكۆڵینه‌وه و ئاگاداركردنه‌وه له‌و كاروبارانه‌ی په‌یوه‌ندییان هه‌یه به لێهاتوویی به‌ده‌ستهێنان و خه‌رجكردن و به‌كارهێنانی ماڵی گشتی وه‌ك چۆن به فه‌رمی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراقه‌وه داواكراوه. هه‌شته‌م: به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی یاسا‌و رێنماییه دارایی و ژمێریارییه كار پێكڕاوه‌كان بۆ دڵنیابوون له جێبه‌جێ كردنی و شیاوی وگونجانی له‌گه‌لأ ئه‌و پێشكه‌وتنه نوێیانه‌ی له هه‌رێم ڕوویان داوه‌و سه‌رنج راكێشان به‌ره‌و چۆنیه‌تی ده‌ركه‌وتنی کورتهێنان و پێشكه‌شكردنی پێشنیازی پێویست به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به مه‌به‌ستی پێشخستنی یا هه‌مواركردنی ئه‌و یاسا‌و پێڕه‌و ورێنماییانه.
مادده‌ی چواره‌م: بۆ گه‌یشتن به قه‌ره‌بوێكی دادوه‌رانه بۆ كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار ده‌شێ لاری بوون (اعتراض) نیشان بدان له‌سه‌ر بڕیاری لیژنه تایبه‌تمه‌نده جێبه‌جێ كاره‌كانی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره له لای دادگا به‌رای شوێنی عه‌قاره‌كه له ماوه‌ی (15) رۆژدا له مێژووی ئاگادار كردبوون به بڕیاره‌كه‌وه، بڕیاری دادگاش بن بڕه، وه له‌سه‌ر دادگاكانیشه كه به په‌له سه‌یری ئه‌م لاری بوونانه بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كێتی كه سایه‌تییه‌كی یاساییه‌و، سه‌ربه‌خۆییه‌كی دارایی و كارگێریی هه‌یه.
مادده‌ی سی و سێ: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی سی و چوار: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی سی و چوار: ئه‌نجومه‌نی هه‌یئه ئه‌و ئیشه تایبه‌ت و سه‌ڵاحییاته رایی ده‌كا كه دراون به ئه‌نجومه‌نی زانكۆ‌و ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی (19)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، به‌جۆرێ كه له‌گه‌لَ بارودۆخی هه‌یئه‌كه‌دا بگونجێ و، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی بدات به سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه.
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مه‌رجن بۆ ئه‌ندامێتی له یه‌كێتیدا: أ- ده‌بێ دادوه‌ربێ له دادگاكانی هه‌رێمدا. ب- داواكارییه‌ك، بۆ هاتنه‌ڕیز، پێشكه‌ش به یه‌كێتیبكات. دووه‌م: أ- ده‌شێ، دادوه‌ره خانه‌نشینه‌كان وه‌ك ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه‌دا وه‌ربگیرێن. ب- ده‌شێ دادوه‌رانی دادگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش، له یه‌كێتییه‌كه‌دا وه‌ربگیرێن.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: نابێت چاره‌سه‌ریی كاره‌بایی پێویست بۆ باری نه‌خۆشی ده‌روونی ئه‌نجام بدرێت ته‌نها له ژێر كاریگه‌ری سڕكارێكی گشتی و خاوكه‌ره‌وه‌ی ماسولكه‌كانه‌وه نه‌بێت، ئه‌گه‌ر باری ته‌ندروستی نه‌خۆش رێگه به‌مه بدات و پێویسته ڕه‌زامه‌ندی نووسراو له‌سه‌ر ئه‌مه وه‌ربگیرێت پاڵپشت به ویستێكی ئازاد و پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی تێروته‌سه‌ل له سه‌ر سروشتی ئه‌م چاره‌سه‌رییه‌و مه‌به‌سته‌كه‌ی، و ئه‌و ئاسه‌واره لاوه‌كیانه‌ی له‌وانه‌یه لێی بكه‌ونه‌وه، و چاره‌سه‌رییه جێگره‌وه‌كانی، وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی ملكه‌چ بۆ رێكاره‌كانی چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی ئه‌م جۆره چاره‌سه‌رییه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و پێویستیش بوو بۆ باره‌كه‌ی ئه‌وا پاش ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی له لایه‌ن لێژنه‌ی پزیشكی پسپۆڕه‌وه، به‌سه‌ری ده‌سه‌پێنرێت.
مادده‌ی سی و یه‌ك: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی بیست و هه‌شت: وه‌زاره‌ت، ساڵانه له كاتی زه‌رووردا ئه‌مانه داده‌مه‌زرێنێ: یه‌كه‌م: ژماره‌یێ بزیشك كه ته‌ئهیل بكرێن له تیمارگای دادگوزاردا دابمه‌زرێن. دووه‌م: ژماره‌یێ یاریده‌ده‌ری پزیشكی كه ته‌ئهیل بكرێن له تیمارگای دادگوزاریدا دابمه‌زرێن.
مادده‌ی یازده: دارایی ئه‌نجومه‌ن له‌مانه پێك دێت: 1-ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه له بوجه‌ی هه‌رێمدا بۆی دانراوه. 2- داهاتی ده‌زگاو یاریگه وه‌رزشییه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌ن. 3- كرێی ماڵ و موڵكی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیی ئه‌نجومه‌ن. 4- باربۆو به‌خشش. 5- ره‌سمی ئیجازه پێدانی كردنه‌وه‌و ره‌سمی تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌ی ئه‌و یاریگه‌و یانه وه‌رزشییانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
مادده‌ی دوازده: حساباتی ئه‌نجومه‌ن ده‌كه‌وێته ژێر ركێفی ریقابه‌ی داراییه‌وه.
مادده‌ی سیازده: 1-ماوه‌ی ده‌سته‌ی ته‌نفیزی چوار ساڵی رۆژژمێرییه (تقویمیه)، به مه‌رجێ ئه‌ندامه‌كانی دوای هه‌ر خولێكی ئۆڵه‌مپی سا، ساز بدرێ یان نه‌درێ، یه‌كسه‌ر ده‌سنیشان بكرێن. 2- له‌پاش كۆتایی هاتنی ئه‌م خوله ئۆڵه‌مپییه‌ی ئێستا، ماوه‌ی ده‌سته‌ی ته‌نفیزیی یه‌كه‌م چوار ساڵی رۆژژمێری ده‌بێت.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: نابێت هیچ چاره‌سه‌ریێكی باری نه‌خۆشییه‌كه بدرێته نه‌خۆشی ده‌روونی، ئه‌م چاره‌سه‌رییه چ ده‌رمانیی بێت یان ده‌روونی یان ڕه‌فتاریی یان كاره‌بایی یان هه‌ر چاره‌سه‌ریێكی تر كه له پزیشكی ده‌روونیدا به‌كار دێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه به‌تێروته‌سه‌ل لێی ئاگادار بكرێته‌وه، وه لێ ئاگاداربوونی به‌تێروته‌سه‌ل پێویست ده‌كات نه‌خۆش سروشتی ئه‌م چاره‌سه‌رییه‌و مه‌به‌ستی و ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ی له‌وانه‌یه لێی بكه‌ونه‌وه‌و چاره‌سه‌رییه‌كانی جێگره‌وه‌ی تر بۆی بزانێت، وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كی خۆی گرت له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریی بڕیارداو بۆی ئه‌وا پزیشكی ده‌روونی به‌رپرس مافی هه‌یه پابه‌ندی بكات به چاره‌سه‌رییه‌كه به‌مه‌رجێك پزیشكه‌كه رێكاره‌كانی چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی بگرێته‌به‌ر پێش ده‌ستكردن به‌م كاره، وه پێویسته له‌سه‌ری به‌لای كه‌م دوو هه‌فته جارێك به‌دواداچوون بكات بۆ رێكاره‌كانی چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی، هه‌روه‌ها پێویسته دووباره چاو به‌م رێكارانه‌ی بخشێندرێنه‌وه له كاتی هه‌ڵسانی پزیشكی چاره‌سه‌ركار به ئه‌نجامدانی هه‌ر گۆڕانكاریێكی بنه‌ڕه‌تی له پلانی چاره‌سه‌ریی مۆڵه‌تدراو، وه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگ به‌رده‌وام بێت ئه‌وا پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی تر ئه‌نجام بدرێت.
مادده‌ی چوارده: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ سانا كردنی به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی پازده: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی سی وپێنجه‌م : ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قائیعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی شازده: پێویسته وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی حه‌ڤده: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی سی وسێیه‌م : پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة