أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: 1/كۆمه‌ڵه: كۆمه‌ڵه كه‌سێكه سیفه‌تێكی هه‌میشه‌ییان هه‌یه وبریتین له چه‌ند كه‌سێكی ئاسایی یان مه‌عنه‌وی بۆ مه‌به‌ستێك كه قازانجی ماددی تێدا نه‌بێ. 2/هه‌موو یانه ورێكخراوه یه‌كێتی و مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ندیكا و ده‌زگای خێرخواز، كۆمه‌ڵه‌ن و حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه، نه‌تیا مه‌گه‌ر رێكخراوه‌كه‌ی یاسایێكی تایبه‌تی بیگرێته خۆ. 3/ ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه مه‌به‌ستێكی زانستی یا كۆمه‌ڵایه‌تی یا پیشه‌یی یا هونه‌ری یا وه‌رزشی یان خێرخوازیی یان سودێكی گشتی هه‌بوو له‌و كاته‌دا ئه‌و كۆمه‌ڵانه به‌و پێیه پۆلین ده‌كرێن و هه‌ریه‌كه‌یان به پێی مه‌به‌ستی خۆی.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: هه‌ر ئه‌ندامێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵه و ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی لقه‌كانی به‌لێ سه‌ندنی گوژمه$ (مبلغ) پاره‌یه‌ك سزا ده‌درێ به‌مه‌رجێ له 500 دینار زیاتر نه‌بێ و له 100 دیناریش كه‌متر نه‌بێ. 1/ئه‌و تۆمارانه‌ی رێك نه‌خست بێ كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون و گوێی به مه‌رجه دیاری كراوه‌كانی نه‌دابێ. 2/ئه‌گه‌ر لایه‌نی تایبه‌ت به‌و كاروبارانه‌ی ئاگادار نه‌كردبێته‌وه كه به پێی یاسا ده‌بێ پێی ڕابگه‌یه‌نرێ. 3/ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی وه‌رگرت بێ و مه‌رجی ئه‌ندامێتی به پێی پێره‌وی ناوخۆی لێ نه‌یته‌جێ.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: دارایی كۆمه‌ڵه له‌مانه پێك دێن. 1/ ئابوونه‌ی به‌شداربووانی ئه‌ندامان. 2/ ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندامان. 3/به‌خشیش و ده‌ست و دیاری و پیتاك و پاره كۆكردنه‌وه و له قه‌به‌ڵ كردن له‌لایه‌ن كه‌س و لایه‌نی دیكه‌وه. 4/ ده‌ستكه‌وتی دیكه كه كۆمه‌ڵه له ئه‌نجامی چالاكی‌و خستنه مامه‌ڵه‌تی پاره‌كانیه‌وه چنگی ده‌كه‌وێ.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: ده‌شێ كۆمه‌ڵه به بڕیارێكی دادگای به‌رایی(بیدائه) هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه دوای بڕیاردان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای وه‌زیری ناوخۆ یان ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات ده‌بێ و له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه: 1/ ئه‌گه‌ر ساڵێك به‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌كه‌دا ره‌ت بوو بوو، ده‌ستی به‌و كارانه‌ی نه‌كردبوو كه له پێڕه‌وی ناوخۆیدا هاتوون، یان به بێ هۆ له جێ به‌جێ كردنی كاره‌كانی وه‌ستابوو. 2/ئه‌گه‌ر له چالاكیه‌كانیدا له‌و هۆیانه‌ی لادا كه له مادده‌كانی (چواره‌م وپێنجه‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون. 3/ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه نه‌یتوانی به‌ڵێنه‌كانی خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نێ یاخود پاره‌كه‌ی خۆی یان قازانجی پاره‌كانی بۆ غه‌یری ئه‌و ئامانجانه ته‌رخان كرد بۆی دروست بووه. 4/ئه‌گه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له مه‌ڵبه‌ند یا له یه‌كێك له لقه‌كانی خۆی دا عه‌مبار بكات.
مادده‌ی پازده‌یه‌م
مادده‌ی پازده‌یه‌م: كاتێك كۆمه‌ڵه‌كه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه پاكتاو و كه‌ره‌وه‌یه‌ك یان زیاتری بۆ داده‌نرێ و ئه‌م دانانه‌ش ده‌سته‌ی گشتی كۆمه‌ڵه ده‌یكات ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه به ئاره‌زووی خۆیان بێ یاخود ده‌سته‌ی گشتی دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستانی عێراق دایده‌نێ ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه قه‌زایی بێت و دادگای به‌رایی (بداءه)ش هه‌ر ئه‌و ده‌مه$ ده‌ستی به‌سه‌ر داده‌گرێ تاكو پاكتاوه‌كانی ده‌كرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: 1/كۆمه‌ڵه ماڵ و دارایی خۆی بۆ خۆی به‌ڕێوه‌یان ده‌بات له‌ڕێگه‌ی بوودجه‌ی ساڵانه‌ی كه به پێی سیسته‌می ژمێریاری كه له‌لای فه‌رمانگه ره‌سمییه‌كانی هه‌رێم په‌یڕه‌و ده‌كرێ رێك ده‌خرێ وجێ به‌جێ ده‌كرێ. 2/هه‌موو حساباتێكی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌وێته به‌ر چاودێری داریی هه‌رێمی كوردستان.
مادده‌ی یازده‌یه‌م
مادده‌ی یازده‌یه‌م: پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر كۆمه‌ڵه و لقه‌كانی ئه‌م تۆمارانه‌ی خواره‌وه رێك بخات و به مه‌رجێ له‌لای دادنووس (كاتبی عه‌دل) ته‌سدیق بكرێ. 1/تۆماری ئه‌ندامان: ناوی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و ناونیشان و ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زنامه و پیشه وبڕوانامه‌ی زانیستی و هه‌ونه‌ریی و مێژوویی هاتنه‌ناو كۆمه‌ڵه‌ی تێدا تۆمار بكرێ. 2/تۆماری بڕیاره‌كان: ئه‌مه‌ش هه‌موو بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن و ده‌سته‌ی گشتی تێدا تۆمار ده‌كرێ و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵه‌وه ئیمزا ده‌كرێن. 3/تۆماری ژمێریاری و هه‌موو داهات و خه‌رجییه‌كی تێدا تۆمار ده‌كرێ. 4/تۆماری كه‌لوپه‌ل و ماڵ و هه‌رچی موڵكی كۆمه‌ڵه بێ له كه‌ل و په‌ل و موڵك و ماڵی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌ی تێدا تۆمار ده‌كرێ.