مادده‌ی یازده‌یه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر كۆمه‌ڵه و لقه‌كانی ئه‌م تۆمارانه‌ی خواره‌وه رێك بخات و به مه‌رجێ له‌لای دادنووس (كاتبی عه‌دل) ته‌سدیق بكرێ.
1/تۆماری ئه‌ندامان: ناوی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و ناونیشان و ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زنامه و پیشه وبڕوانامه‌ی زانیستی و هه‌ونه‌ریی و مێژوویی هاتنه‌ناو كۆمه‌ڵه‌ی تێدا تۆمار بكرێ.
2/تۆماری بڕیاره‌كان: ئه‌مه‌ش هه‌موو بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن و ده‌سته‌ی گشتی تێدا تۆمار ده‌كرێ و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵه‌وه ئیمزا ده‌كرێن.
3/تۆماری ژمێریاری و هه‌موو داهات و خه‌رجییه‌كی تێدا تۆمار ده‌كرێ.
4/تۆماری كه‌لوپه‌ل و ماڵ و هه‌رچی موڵكی كۆمه‌ڵه بێ له كه‌ل و په‌ل و موڵك و ماڵی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌ی تێدا تۆمار ده‌كرێ.
الموضوع: تۆماری ئه‌ندامان,تۆماری بڕیاره‌كان,تۆماری ژمێریاری,تۆماری كه‌لوپه‌ل و ماڵ