أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: بریاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له لای دادگای ته‌میزی هه‌رێمدا له نێوان ماوه‌ی پانزده رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه به بڕیاره‌كه تانه هه‌ڵده‌گرن، بڕیاره‌كه‌شی بن بڕه.
مادده‌ی سی و یه‌ك:
مادده‌ی سی و یه‌ك: ده‌بێ وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سی و دوو:
مادده‌ی سی و دوو: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی سی:
مادده‌ی سی: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێ.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌ندامانی سه‌ندیكا بۆیان هه‌یه ده‌رمانخانه‌ی ئه‌هلی یان كۆگای ده‌رمان دوای ده‌وامی ره‌سمی بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر پله به پله‌ی (تدرج)ی پزیشكی‌یان ته‌واو كردبێت، وه پشتگیری كرابێت له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئه‌و فه‌رمانگه ته‌ندرستییه‌ی كه ده‌رمانساز له پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كاندا كاری تیادا ده‌كات.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2. وه‌زیر: وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. 3. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای ده‌رمانسازان. 4. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 5. نه‌قیب: نه‌قیبی ده‌رمانسازان. 6. ده‌رمانساز: هه‌ر ئه‌ندامێك له سه‌ندیكادا كه بروانامه‌ی له كۆلێژی ده‌رمانسازی به ده‌ست هێنابێ و له به‌كالۆیۆس كه‌مترنه‌بێ، یان له زانكۆیه‌ك كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی فێركردنی باڵاوه له كوردستانی عێراق دانی پیانرابێ. 7. ده‌ست دانه پیشه: ده‌ستدانی پیشه‌ی ده‌رمانسازی به پێی حوكمه‌كانی یاسای ده‌ستدانه پیشه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: 1. به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك داده‌مه‌زرێندرێ به ناوی سه‌ندیكای ده‌رمانسازی له هه‌رێمدا و كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆی دارایی و به‌رێوه‌بردنی ده‌بێ، باره‌گاكه‌شی له پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و بۆی هه‌یه لق له ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه. 2. سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكاریه‌ك پێك ده‌هیێنرێ، كه ئه‌وانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن به لایه‌نی پسپۆر، له (15) كه‌س كه‌متر نه‌بن و، له حه‌وت ساڵیش كه‌متر نه‌بێ ده‌ستیان دانبێته ئه‌و پیشه‌یه و، به ده‌سته‌ی ئاماده‌كار داده‌نرێن بۆ به‌رێوه‌بردنی كاره‌كانی سه‌ندیكا تاكو هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێ.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێ. دووه‌م: لیژنه تایبه‌تمه‌نده به ته‌ماشاكردنی هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قی گرتووه، وه توێژینه‌وه له‌و كێشه و شكاتانه‌ی ده‌كا كه ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌واڵه ده‌كا، وه ده‌سه‌ڵاتی ئاراسته‌كردنی ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1. وریاكردنه‌وه (الفات نظر). 2. ئینزار. 3. داخستنی ده‌رمانخانه یان كۆگای ده‌رمان بۆ ماوه‌یه‌ك كه له سێ رۆژ كه‌متر نه‌بێ و له هه‌فته‌یه‌كيش زیاتر نه‌بێ، له كاتی دووباره بونه‌وه‌شدا ده‌رمانخانه یان كۆگا بۆ ماوه‌ی (15) رۆژ داده‌خرێ وه پشكه ده‌رمانه‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی مانگێك پێ نادرێت. 4. لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و بنه‌مایانه پێره‌و ده‌كا كه له یاسای به‌رزه‌فتی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌ندام ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێنه دی: یه‌كه‌م: هاوڵاتی هه‌رێم بێ و تیایدا نیشته جێ بێ. دووه‌م: به تاوانێكی ناسیاسی یا كه‌تنێكی ئابرۆبه‌ر سزا نه‌درابێت. سێیه‌م: بڕوانامه‌ی له ده‌رمانسازی یا هاوتای ده‌رمانسازی به ده‌ست هێنا بێ كه له به‌كالۆریۆس كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به ده‌ست له کارکێشراوه ده‌ژمێردرێ ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی (ساڵێكدا) به‌بێ عوزری ره‌وا له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك یاخود له پێنج دانیشتنی په‌راگه‌نده‌دا ئاماده نه‌بوو.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: هه‌ر سێ ساڵ جارێك ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كا بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: گفتوگۆ و راستاندنی بوودجه و حیسابكاری دوماهی. دووه‌م: چاوپیاخشاندن به‌و پێشنیارانه‌ی كه له باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش كراون. سێیه‌م: ئیقرار كردنی پێره‌وی ناوخۆ و هه‌موار كردنی.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م:
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: ده‌سته‌ی گشتی له تێكرای ئه‌ندامانی سه‌ندیكا پێك دێ، ئه‌وانه‌ی هه‌موو پابه‌ندییه‌كی خۆیان به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردوه به باڵا ترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكا ده‌ژمێردرێ، هه‌ر به سێ ساڵ جارێك به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگهێشتی نه‌قیب له ناوه‌ندی سه‌ندیكا كۆ دبێته‌وه، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و شه‌ش ئه‌ندام و دوو‌و ئه‌ندامی یه‌ده‌گ و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌وانه‌ی زۆرترین ده‌نگیان به ده‌ست هێناوه، وه نیساب به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێ وه له كاتی ته‌واو نه‌بوونی نیساب دوای پانزه رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێندا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ، وه به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان نیساب به ته‌واو داده‌نرێ. وه به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نی پێشوو بۆ خولێكی تریش به‌به‌رده‌وام له كاره‌كانی خۆی داده‌نرێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێك دێ له: یه‌كه‌م: نه‌قیب، ده‌بێ موماره‌سه‌ی له پیشه‌كه‌یدا هه‌بێت كه له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت. دووه‌م: شه‌ش ئه‌ندام به بریكاری نه‌قیبه‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی كه له موماره‌سه‌كردنی پیشه‌كه‌دا له حه‌وت ساڵ كه‌متریان به‌سه‌ر نه‌بردووه. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا به نهێنی بریكاری نه‌قیب و سكرتێر و خه‌زنه‌دارێك له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌یدا هه‌ڵده‌بژیرێ. چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ر مانگێ جارێك كۆبوونه‌وه ئاساییه‌كانی خۆی ده‌به‌ستێ، بۆیشی هه‌یه دانیشتنی نائاسایی به بانگهێشتی نه‌قیب یان به داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامانی ببه‌ستێت.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ده‌رمانسازی مه‌شق كردوو بۆی هه‌یه له دوای ده‌وامی ره‌سمی له ده‌رمانخانه ئه‌هلییه‌كان ئیش بكا، وه به‌رپرسێتی وه‌ربگرێ ته‌نها پێش ئه‌وه‌ی به (تدرج) بوونی پزیشكی بگا دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی سه‌ندیكا و ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی كه له‌وێدا كار ده‌كا.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا (200) دوو سه‌د دیناره و ره‌سمی به‌شداربوونی ساڵانه (100) سه‌د دیناره. دووه‌م: ره‌سمی مۆڵه‌تدانی ده‌رمانخانه (به‌رپرسیاریه‌تی + ئیمتیاز) (250) دوو سه‌د و په‌نجا دیناره نیوه‌ی ده‌وام ساڵانه. سێیه‌م: ره‌سمی مۆڵه‌ته‌دانی كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه (به‌رپرسیاریه‌تی + ئیمتیاز) بۆ خانه‌نشیان (500) پێنج سه‌د دینار ده‌وامی ته‌واو ساڵانه. چواره‌م: ره‌سمی مۆڵه‌تدانی كۆگای ده‌رمانی ئه‌هلی (به‌رپرسیاریه‌تی + ئیمتیاز) (1000) هه‌زار دینار.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: ده‌بێ ئه‌ندام له‌م كارانه‌ی خواره‌وه دوور بكرێته‌وه: یه‌كه‌م: پشت گوێ خستن و كۆسپ هێنانه به‌ر پیاده‌كردنی ئه‌و یاسا و پێره‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به سه‌ندیكاو، وه ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ده‌ریان ده‌هێنێ. دووه‌م: ده‌ست دانه پیشه به‌بێ نوێ كردنه‌وه‌ی به‌شداری ساڵانه و مۆڵه‌ت. سێیه‌م: چاودێری نه‌كردنی ره‌وشتی پیشه‌یی و ناوبانگ زراندنی پیشه‌كه‌و كه‌رامه‌تی ئه‌و پیشه‌یه به گوێره‌ی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه له پێره‌وی ناوخۆدا ده‌قیان گرتووه. چواره‌م: هه‌ڵگرتنی سیفه‌تی به‌درۆی له‌قه‌بی پیشه‌یی یان سیفه‌تی پیشه‌یی یان ناراست، به‌پێی یاسا‌و پێره‌وه به‌رقه‌راره‌كان. پێنجه‌م: سنووردابه‌زارندنی ده‌ست دانه پیشه به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له پێره‌وی ناوخۆ و رێنماییه‌كان ده‌قی گرتووه كه سه‌ندیكا ده‌ریان ده‌چوێنێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌رمانساز بۆی نییه پیشه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ پیشه‌ی نۆژداری و نۆژداری ددان و نۆژداری ئاژه‌ڵی به‌یه‌كه‌وه كۆبكاته‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌رمانساز پێی هه‌ڵده‌ستێت له فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی له كاتی رووداوی له ناكاو و به په‌له، به كارێكی ناشه‌رعی پیشه‌ی نۆژداری ناژمێردرێت.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: دارایی سه‌ندیكا له مانه پێك دێت: یه‌كه‌م- ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا و به‌شداری ساڵانه. دووه‌م- ره‌سمه‌كانی مۆڵه‌ت پێدانی كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه‌كانه‌و كۆگاكانی ده‌رمانی ئه‌هلی. سێیه‌م - ئه‌و پێبه‌خشینانه‌ی كه له لایه‌ن ره‌سمی و نیمچه ره‌سمیه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن له‌گه‌ڵ و ئه‌و ته‌به‌روع و پێدانانه‌ی كه به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه ره‌سمیییه‌كان له لایه‌نه‌كانی تره‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن. چواره‌م- قازانجی ئاهه‌نگه‌كان و یانه‌كان.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: میراتگرانی ده‌رمانساز خاوه‌نی مۆڵه‌تی ده‌رمانه‌كه بۆیان هه‌یه له مێژووی مردنی ده‌رمانسازه‌وه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ سوود له مۆڵه‌ته‌كه وه‌ربگرن دوای دامه‌زراندنی به‌رێوه‌به‌رێك بۆ ده‌رمانخانه‌كه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: 1. نابێ ده‌رمانساز له هه‌رێمدا له یه‌ك مۆڵه‌تی ده‌رمانخانه‌ی زیاتر هه‌بێت. 2. پێویسته هه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌ك به‌رێوه‌به‌رێكی هه‌بیت. 3. خاوه‌ن مۆڵه‌ت به‌رێوه‌به‌ری ده‌رمانخانه‌كه‌ی ده‌بێ و نابێ ده‌رمانخانه‌یه‌كی تر به‌رێوه ببات. 4. نابێ ده‌رمانسازی مۆڵه‌ت پێدراو مۆڵه‌تی ده‌رمانخانه‌یه‌كی تری هه‌بێت. 5. ده‌رمانسازی دامه‌زراو له‌سه‌ر میلاكی زانكۆ دوای تێپه‌ر بوونی سێ ساڵ به‌سه‌رخزمه‌تكردنی له زانكۆدا ده‌كرێ ده‌رمانخانه بكاته‌وه، وه مافی هه‌یه له‌و ماوه‌یه‌دا كار له عیاده میللیه‌كان یان له قه‌زاو ناحییه‌كان بكا.