مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2. وه‌زیر: وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. 3. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای ده‌رمانسازان. 4. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 5. نه‌قیب: نه‌قیبی ده‌رمانسازان. 6. ده‌رمانساز: هه‌ر ئه‌ندامێك له سه‌ندیكادا كه بروانامه‌ی له كۆلێژی ده‌رمانسازی به ده‌ست هێنابێ و له به‌كالۆیۆس كه‌مترنه‌بێ، یان له زانكۆیه‌ك كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی فێركردنی باڵاوه له كوردستانی عێراق دانی پیانرابێ. 7. ده‌ست دانه پیشه: ده‌ستدانی پیشه‌ی ده‌رمانسازی به پێی حوكمه‌كانی یاسای ده‌ستدانه پیشه.
الموضوع: هه‌رێم,وه‌زیر,سه‌ندیكا,ئه‌نجومه‌ن,نه‌قیب,ده‌رمانساز,ده‌ست دانه پیشه