أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سیازده
مادده‌ی سیازده: یه‌كه‌م: مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت به ده‌سته‌ی كارای ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزیی یه‌كێتی له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و له‌ناو ئه‌ندامه‌كانیدا سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێ ده‌بێته جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی و به‌رپرسانی لیژنه دارایی و ئیدارییه‌كان و ئیش و كار به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیدا دابه‌ش ده‌كات. سه‌رۆكی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تدا ئاماده ده‌بێ و، كه ئاماده‌ش بوو كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و سازده‌درێ. دووه‌م: كه‌سێ بۆ ئه‌ندامێتیی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت یان بۆ ده‌سته‌ی لقه‌كان هه‌ڵببژێردرێ مه‌رجه هاووڵاتیی هه‌رێم بێت و خزمه‌تیشی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت. سێیه‌م: مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت ئه‌م نیشانه‌ی خواره‌وه به‌رێ ده‌خات: 1-به‌كارخستنی موقه‌ڕه‌ڕات و راسپارده‌كانی كۆنگره‌ی گشتی. 2- به‌كارخستنی موقه‌ڕه‌ڕات و ئاڕاسته‌كاری و رێنماییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن. 3- سه‌رپه‌رشتی بزاڤه‌كانی لقه‌كان و ده‌رهێنانی ئاراسته‌كاری و رێنمایی پێویست بۆ وه‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی ره‌وشی په‌روه‌رده‌یی و فێركاری و توندوتۆڵ كردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌گه‌لی ئیداره‌ی لقه‌كان. 4- ئیقرار كردنی خه‌رجی دارایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی ئیشه‌كانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت (له سنووری سه‌ڵاحییاتی ئیقرار كراو‌و له چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕه پارانه‌دا كه له بودجه‌ی گشتیدا بۆی دانراوه)و، بۆیشی هه‌یه موناقه‌لاتی دارایی له چوارچێوه‌ی بودجه ئیقرار كراوه‌كه‌دا بخاته‌كار. 5- بۆ توند‌و تۆڵ كردنی پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاو رێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی هه‌رێمدا تێده‌كۆشێ. 6- بودجه‌ی ساڵانه‌و حساب و حسابكاریی كۆتایی ئاماده ده‌كاو پێشكه‌شی ده‌كات به ئه‌نجومه‌ن بۆ ته‌سدیق كردنی.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: أ-ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانی یه‌كێتی پێك دێت كه ئیلتیزاماتی خۆیان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌جێ هێناوه. ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتییه‌و، هه‌ردوو ساڵ جارێك، له مه‌ركه‌زی یه‌كێتی، بۆ كۆنگره به‌ستنی گشتی، مه‌ندوبه‌كانیان به رێژه‌یه‌ك كه ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی دیاری ده‌كات كۆده‌بنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت كه ژماره‌یان (15) پازده ئه‌ندامی ئه‌سڵی و (4) چوار ئه‌ندامی یه‌ده‌گه. (نصاب)یش به ئاماده بوونی دوو سێیه‌كی ژماره‌ی مه‌ندوبان دێته‌جێ، جا ئه‌گه‌ر هات و (نصاب) نه‌هاته‌جێ، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، دوای (15) پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م، له هه‌مان شوێن و كاتدا ژماره‌ی مه‌ندوبانی ئاماده بوو، چه‌ند ده‌بن، ببن، ئه‌وا (نصاب) هاتووه‌ته‌جێ و، هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێ ده‌كات. ب- سه‌رۆكی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت و ئه‌ندامانی ده‌سته‌كانی لقه‌كان، هه‌موویان ئه‌ندامی كۆنگره‌ن. ج- یه‌كێتی بۆی هه‌یه، له‌سه‌ر داوای (2/3)ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی یان له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی كۆنگره‌یه‌كی لاوه‌كی ببه‌ستێ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: یه‌كێتی بۆ وه‌دی هێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه تێده‌كۆشێ: 1-چه‌سپاندنی پێڕۆی فیدرالیزم بۆ كوردستانی – عێراق. 2- داكۆكی كردن له ئازادییه دیموكراتییه‌كان و ئاشتی و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ. 3- له به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی په‌روه‌رده‌یی و فێركاری و توانستی زانستی و رۆشنبیری و هزریی مامۆستایان‌دا هاوبه‌شی ده‌كاو، به‌جۆرێكی ئه‌وتۆش ئاماده‌یان ده‌كات كه بڕوای ته‌واو به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری و ئامانج و ئاواته‌كانی بزاڤی رزگاریخوازی كورد (كوردایه‌تی) بێنێته‌دی. 4- له دانانی ستراتیجییه‌تی پێڕۆی په‌روه‌رده‌و فێركاری هه‌رێمدا به‌شدار ده‌بێ بۆ ته‌یارو ئاماده‌كردنی مینهاج و به‌رنامه‌گه‌لێ كه له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواته ره‌واكانی گه‌لی كوردستانی عێراقدا بلوێ و بگونجێ. 5- رێز له پیشه‌ی فێركاری ده‌گرێ و پیرۆزیی قوتابخانه‌و په‌یمانگاو زانكۆكان ده‌پارێزێ و داكۆكی له مافه‌كانی مامۆستایانی كوردستان ده‌كاو، ئامانج و ئاواتیان دێنێته‌دێ، زه‌مانه‌تی ئه‌وه‌یان ده‌كا كه به ئازادیه‌كی ته‌واوه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان ئه‌دا بكه‌ن. 6- بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی ژین و ژیاری مامۆستایان تێده‌كۆشێ و، راژه‌و خزمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستییان له‌و بوارانه‌دا پێشكه‌ش ده‌كات كه ژیانێكی به حورمه‌تیان بۆ بێنێته‌دی. 7- كه‌له‌پووری نه‌ته‌وایه‌تی له كوردستاندا ده‌پارێزێ و، دۆخی رۆشنبیری به‌ره‌و چاكتر ده‌باو، رۆڵی مامۆستایش له بنیادنان و به‌ره‌و چاكتر بردنی شارستانی و، له به مه‌ده‌نی كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا زه‌ق و زۆپ ده‌خاته‌ڕوو. 8- له فێركردنی ئیلزامی و فێركردنی گه‌وره‌كان و نه‌هێشتنی بێ سه‌وادی له هه‌رێمدا به‌شدار ده‌بێ. 9- له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاو رێكخراو‌و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌ریه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا هاوكۆمه‌ك ده‌بێ و پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵدا به‌ره‌و چاكتر ده‌بات. 10- پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ مامۆستایانی باقیمه‌نی ناوچه‌كانی عێراقدا توندوتۆڵ‌تر ده‌كات. 11- مامۆستایانی كوردستان له نه‌دوه‌و كۆنگره په‌روه‌رده‌یی و زانستییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌شدار ده‌كات. 12- بۆ زامنكردن و پاراستنی مافه په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیرییه‌كانی نه‌ته‌وه به برایه‌تی ژیاوه‌كانی ناو هه‌رێمدا تێده‌كۆشێ. دووه‌م: یه‌كێتی له پێناوی وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانیدا بۆی هه‌یه: 1-كۆمه‌ڵه‌و یانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی تایبه‌ت به مامۆستایان له هه‌رێمدا دابمه‌زرێنێ. 2- سه‌رپه‌رشتیی راسته‌وخۆی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌و دام و ده‌زگایانه بكات كه خۆی دایانده‌مه‌زرێنێ و بۆیشی هه‌یه ئه‌ندامێك وه‌ك نوێنه‌ری خۆی له ده‌سته‌ی ئیداره‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌دا دابنێ.
مادده‌ی بیست و یه‌ك
مادده‌ی بیست و یه‌ك: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی یه‌كێتی و سكرتێری مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت و سه‌رۆكانی لقه‌كان لێ ده‌بڕێن و خۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی كار‌و فرمانی یه‌كێتی. دووه‌م: مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت بۆی هه‌یه‌و به رێژه‌ی (2/3) دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی مه‌كتهب بڕیار له‌سه‌ر خۆ ته‌رخانكردنی هه‌ر ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت یا ئه‌ندامی ده‌سته‌كانی لقه‌كان بدات بۆ به‌ڕێخستنی ئیش و ئه‌ركی یه‌كێتی. سێیه‌م: پێویسته ژماره‌ی ته‌رخانكراوه‌كانی ئیش و كاری یه‌كێتی له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت یان له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی لق له رێژه‌ی (1/3) سێیه‌ك ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی تێنه‌په‌ڕێ. چواره‌م: ماوه‌ی ته‌رخان كردنی ئه‌ندام بۆ ئیش و كاری یه‌كێتی به خزمه‌تی فیعلی له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و بۆ ته‌رفیع و عه‌لاوه‌و خانه‌نشینی و ته‌رقیه‌ی زانستی به خزمه‌ت حساب ده‌كرێ و، به‌پێی یاسا رێنوێنییه تایبه‌ته‌كانیش جگه له مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی و زانكۆیی یه‌كێتیش ده‌رماڵه‌ی دیار كراوی بۆ ماوه‌ی خۆ ته‌رخانكردنه‌كه‌ی ده‌داتێ.
مادده‌ی یازده
مادده‌ی یازده: 1-له یاساگه‌لی سندوقی زامنكاری و سندوقی وه‌فات و سندوقی نه‌خۆشیی سه‌خت و ترسناكی سه‌ر به یه‌كێتی ده‌كۆڵێته‌وه‌و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كات و ئیقراریان ده‌كات. 2- له یاسای یه‌كێتی ده‌كۆڵێته‌وه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كاو پێشنیازی پێویست بۆ هه‌موار كردنی پێشكه‌ش ده‌كات. 3- له پێڕۆی ناوخۆ ده‌كۆڵێته‌وه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كاو ئیقراری ده‌كات. 4- له ئه‌رك و فرمانی لیژنه‌كانی كۆنگره‌ی گشتی ده‌كۆڵێته‌وه‌و رێكیان ده‌خاو، هه‌ردوو راپۆرتی ئیداری و دارایی ئیقرار ده‌كات.
مادده‌ی پازده
مادده‌ی پازده: یه‌كه‌م: مه‌ندوبه‌كانی قه‌زا، كه بۆ ئه‌ندامێتیی كۆنگره‌ی گشتی هه‌ڵبژێردراون، دوای ته‌واو بوونی ئیش و كاره‌كانی كۆنگره كۆ ده‌بنه‌وه به سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی لق بۆ هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی قه‌زا له‌ناو خۆیاندا كه له (3) سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و یه‌ك ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت. دووه‌م: لیژنه‌ی قه‌زا له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا سه‌رۆكێك له‌ناو ئه‌ندامه‌كانیدا بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ و، سه‌رۆك له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی لقدا ئاماده ده‌بێت. سێیه‌م: ئیش و كاری لیژنه‌ی قه‌زا: 1-به‌ركارخستنی بڕیار‌و ئاڕاسته‌كاریه‌كانی ده‌سته‌ی لق. 2- سه‌رپه‌رشتیی كاروباری یه‌كێتی له قه‌زادا. 3- به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتگه‌لی ده‌وری بۆ ده‌سته‌ی لق ده‌رباره‌ی هه‌ر شتێك كه پێویست بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی فێركاری.