معرف المادة: 20036
رقم المادة : 603
الموضوع: سه‌رۆكی یه‌كێتی و سكرتێری مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت و سه‌رۆكانی لقه‌كان لێ ده‌بڕێن و خۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی كار‌و فرمانی یه‌كێتی,مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت بۆی هه‌یه‌و به رێژه‌ی (2/3) دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی مه‌كتهب بڕیار له‌سه‌ر خۆ ته‌رخانكردنی هه‌ر ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت یا ئه‌ندامی ده‌سته‌كانی لقه‌كان بدات بۆ به‌ڕێخستنی ئیش و ئه‌ركی یه‌كێتی,پێویسته ژماره‌ی ته‌رخانكراوه‌كانی ئیش و كاری یه‌كێتی له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت یان له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی لق له رێژه‌ی (1/3) سێیه‌ك ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی تێنه‌په‌ڕێ,ماوه‌ی ته‌رخان كردنی ئه‌ندام بۆ ئیش و كاری یه‌كێتی به خزمه‌تی فیعلی له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و بۆ ته‌رفیع و عه‌لاوه‌و خانه‌نشینی و ته‌رقیه‌ی زانستی به خزمه‌ت حساب ده‌كرێ و، به‌پێی یاسا رێنوێنییه تایبه‌ته‌كانیش جگه له مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی و زانكۆیی یه‌كێتیش ده‌رماڵه‌ی دیار كراوی بۆ ماوه‌ی خۆ ته‌رخانكردنه‌كه‌ی ده‌داتێ.