أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م:1. ئابوونه‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكا (30) سی دیناره. 2. ساڵانه‌ی به‌شداربوون له سه‌ندیكا (20) بیست دیناره، ده‌بێ له مانگی شوبات تێنه‌په‌رێ كه بدرێ له هه‌موو ساڵێكدا، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له كاتی دیاریكراو نه‌یداو دواكه‌وت (50%)ی بریتی ئه‌ندام بونه‌كه‌ی جه‌زا ده‌درێ و ئه‌گه‌ر دوو ساڵی یه‌ك به دوای یه‌كیش دوا كه‌وت له دانی ساڵانه‌كه‌ی ئه‌وا ناوی له تۆماری ئه‌ندامان ده‌كوژێندرێته‌وه.3. ئه‌وه‌ی بریتی به‌شدار بوونی ساڵانه نه‌دا نابێ ده‌ست بداته پیشه‌كه‌ی.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م:1. ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ده‌به‌ستێت به‌مه‌به‌ستی كارپێكردنی پسپۆریه‌ته‌كه‌ی به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه له ماوه‌ی هه‌ر (3) سێ ساڵ جارێك به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن، وه‌نه‌قیب به پۆستی تۆمار كرا‌و بانگهێشته‌كه ده‌نێرێت بۆ ئه‌ندامه‌كان به‌لای كه‌مه‌وه مانگێك پێش رۆژی كۆبوونه‌وه‌كه و تێیدا رۆژی كۆبوونه‌وه‌كه و شوێنه‌كه و خشته‌ی كاره‌كانی باس ده‌كرێت و به لای كه‌مه‌وه له دوو رۆژنامه‌دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.2. ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسانه‌ى له بڕگه‌ی (1)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه په‌یره‌و نه‌كران بۆ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی تا تێپه‌رینی مانگێك به‌سه ئه‌و دوو ساڵه‌دا ئه‌وا وه‌زیر هه‌ڵده‌ستێت به بانگێشتی ئه‌ندامان بۆ دابین كردنی كۆبوونه‌وه‌كه له ماوه‌ی مانگێكدا.3. هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی چه‌سپاندن هه‌ر (3) سێ ساڵ جارێك له لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتی له ماوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاسایی‌دا ده‌كرێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م:1. راده‌ی یاسایی (نصاب)ی ده‌سته‌ی گشتی له كۆبوونه‌وه‌دا ته‌واو نابێ ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ره‌ها له ئه‌ندامانی سه‌ندیكا ئاماده نه‌بن، ئه‌گه‌ر (نصاب)یش ته‌واو نه‌بوو ده‌سته‌ی گشتی دوای پانزده رۆژ له كاتی دیاریكراودا كۆ ده‌بێته‌وه له هه‌مان كات و شوێندا، (نصاب) یش به ته‌واو داده‌نرێ ئه‌گه‌ر سێ یه‌كی ئه‌ندامان ئاماده بن، ئه‌و كاته بڕیار به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون به‌و لایه‌نه‌دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی له‌گه‌ڵدایه.2. نابێ ئه‌ندام به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی بكات ئه‌گه‌ر بێ به‌ش كرابوو له ده‌ست دانه پیشه.
مادده‌ی دوانزده‌یه‌م:
مادده‌ی دوانزده‌یه‌م:1. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 2. نه‌قیب: مه‌رجه كه ماوه‌ی ده‌ست دان پیشه‌ی له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.3. جێگری نه‌قیب: ده‌بێ ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌یان له (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ.4. ئه‌ندامانی سه‌ندیكا: ده‌بێ ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌ی له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ.5. ئه‌نجومه‌ن به ده‌نگدانی نهێنی له نێو ئه‌ندامه‌كانی دا سكرتێرێك و به‌رپرسێكی دارایی هه‌ڵده‌بژێرێت به مه‌رجێك ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له په‌یره‌وی ناوخۆدا دیاری بكرێت.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:1. كاروباری لقه‌كانی نه‌قابه له لایه‌ن لقه‌كه‌وه له پارێزگاكان به‌رێوه ده‌چێت.2. لیژنه‌ی لق پێك دێت له سه‌رۆك و چوار ئه‌ندام كه ئه‌ندامانی لق هه‌ڵیان ده‌بژێرن و هه‌ڵبژاردنه‌كه به ده‌نگدانی نهێنی ده‌بێت و هه‌ر سێ ساڵ جاریك و لیژنه‌كه له نێوان ئه‌ندامانیدا جێگرێك بۆ سه‌رۆك و سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێت.3. له كۆبوونه‌وه گشتییه‌كانی ئه‌ندامانی لقدا هه‌مان پرۆسه‌ی تایبه‌ت به ده‌سته‌ی گشتی په‌یره‌وی ده‌كرێت كه له مادده‌ی ده‌یه‌می ئه‌م یاسایه‌دا ئاشكرا كراوه و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ئیستیقاله‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی لق و ئه‌ندامه‌كانی قبوڵ بكات و ئیقاله‌یان بكات و جێگره‌وه‌كه‌یان هه‌ڵبژێرێت بۆ ماوه‌ی خوله‌كه‌و هه‌روه‌ها پركردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه به‌تاڵ ده‌بن له لیژنه‌كه.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: دارایی سه‌ندیكا له مانه‌ی خوره‌وه پێك دێ:1. پاره‌ی ئه‌ندامێتی و به‌شداری ساڵانه.2. به‌خششی پێشكه‌شكراو له لایه‌ن لایه‌نه ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كانه‌وه 3. به‌خشین و پێدانی پێشكه‌شكراو له لایه‌ن ئه‌ندامه‌كان و خه‌ڵكی تره‌وه.4. ده‌سكه‌وتی ئه‌م ئاهه‌نگانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ندیكا ساز ده‌كرێن.5. قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی سه‌ندیكا.6. قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی سه‌ندیكا ده‌یه‌وێ دایبمه‌زرێنێ یان پێی هه‌ڵده‌ستێت.7. كرێی پشتگیری كردنی فه‌رمانبه‌ری سه‌ندیكا و ئه‌و شه‌هادانه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌ری ده‌كات.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م:1. هاتنه ریزی نه‌قابه به داواكارییه‌كی نوسراو ده‌بێت و پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كرێت و هاوپێچ ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه‌ی پشتگیری كردن به داخوازییه‌كه و ده‌بێت ئه‌نجومه‌ن بریارێك له باره‌یه‌وه بدات له ماوه‌ی یه‌ك مانگ له مێژووی تۆمار كردنی و ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه تێپه‌ری به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن له‌و باره‌یه‌وه بڕیارێك بدات ئه‌وا ئه‌مه به دانپێدانانی ره‌زامه‌ندی داده‌نرێت.2. ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن داواكاری به ئه‌ندامیه‌تی ره‌تكرده‌وه ئه‌وا ده‌بێت هۆیه‌كانی ره‌ت كردنه‌وه‌كه ئاشكرا بكات.3. خاون داوا ره‌ت كراوه‌كه بۆی هه‌یه له دادگای ته‌مییز تانه له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن بدات، ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی (15) پانزده رۆژ له مێژووی ئاگادار بوونه‌وه‌ی له بڕیاری ره‌فز كردنه‌وه‌كه و بڕیاری دادگای ته‌مییز به یه‌ك لاكه‌ره‌وه داده‌نرێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م:1. ده‌كرێ ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بانگێشت بكرێت گه‌ر سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی یان دوو سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ویستیان ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكرێت، هۆكاری پێویستی كۆبوونه‌وه‌كه به دیار ده‌خرێت، ئه‌و كاته به گوێره‌ی ئوسول ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی كه بانگێشتی ئه‌ندامان بكا و له ماوه‌ی یه‌ك مانگ له مێژووی تۆماركردنی داواكارییه‌وه كاتی كۆبونه‌وه‌كه دیاری بكات. 2. ده‌سته‌ی گشتی نابێ له غه‌یری ئه‌و كێشانه بكۆڵێته‌وه كه كۆبونه‌وه‌یان له پێناودا كراوه، ئه‌گه‌ر پێوه‌یان په‌یوه‌ست نه‌بن یان له‌وانه‌وه لق و پۆپیان لێ نه‌بوبێته‌وه.