مادده‌ی ده‌یه‌م:1. راده‌ی یاسایی (نصاب)ی ده‌سته‌ی گشتی له كۆبوونه‌وه‌دا ته‌واو نابێ ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ره‌ها له ئه‌ندامانی سه‌ندیكا ئاماده نه‌بن، ئه‌گه‌ر (نصاب)یش ته‌واو نه‌بوو ده‌سته‌ی گشتی دوای پانزده رۆژ له كاتی دیاریكراودا كۆ ده‌بێته‌وه له هه‌مان كات و شوێندا، (نصاب) یش به ته‌واو داده‌نرێ ئه‌گه‌ر سێ یه‌كی ئه‌ندامان ئاماده بن، ئه‌و كاته بڕیار به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون به‌و لایه‌نه‌دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی له‌گه‌ڵدایه.2. نابێ ئه‌ندام به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی بكات ئه‌گه‌ر بێ به‌ش كرابوو له ده‌ست دانه پیشه.
الموضوع: راده‌ی یاسایی (نصاب)ی ده‌سته‌ی گشتی له كۆبوونه‌وه‌دا ته‌واو نابێ,نصاب یش به ته‌واو داده‌نرێ,بڕیار به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ,نابێ ئه‌ندام به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی بكات