أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م زاراوه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم. سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری په‌روه‌رده. چواره‌م: قوتابخانه‌و په‌یمانگه‌ی ناحكومی: بریتیه له باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌و په‌یمانگه‌ی ناحكومی كارگوزار له په‌روه‌رده‌و فێركردن و ڕاهێنانی پیشه‌یی به‌ر له قۆناغی خوێندنی باڵا كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده مۆڵه‌تیان ده‌دات و سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات.
مادده‌ی دوازده‌م:
مادده‌ی دوازده‌م: وه‌زاره‌ت هیچ به‌رپرسایه‌تیه‌كی په‌یوه‌ست به مافی كارمه‌ندانی گرێبه‌ستكار له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان له‌ئه‌ستۆ ناگرێت، و به‌رپرسایه‌تیه‌كه‌ی كورتده‌بێته‌وه سه‌ر لایه‌نی فێركاریی و په‌روه‌رده‌یی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: له حاڵه‌تی داخستنی قوتابخانه یان په‌یمانگه‌ی ناحكومی به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی، ئه‌وا وه‌زاره‌ت هه‌ڵده‌ستێت به گواستنه‌وه‌ی قوتابیه‌كانی بۆ قوتابخانه‌یه‌ك یان په‌یمانگه‌یه‌كی حكومی یان ناحكومی هاوشێوه، و به‌بێ ئه‌وه‌ی ساڵی خوێندنیان له كیس بچێت.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: پرنسیپه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی وه‌رگرتنی قوتابیان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دبێت: یه‌كه‌م: وه‌رگرتنی قوتابیان له قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كاندا به‌ده‌ر ده‌بێت له مه‌رجی ته‌مه‌ن و تێكڕای متمانه‌پێكراو له سیسته‌می وه‌رگرتن له قوتابخانه حكومیه‌كاندا. دووه‌م: قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان له كاتی دیاریكراودا هه‌ڵده‌ستن به پێشكه‌شكردنی پلانی وه‌رگرتنی قوتابیان به وه‌زاره‌ت و پاش ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت لیستێك به‌ناوه‌كانیان پێشكه‌شی وه‌زاره‌ت ده‌كرێت بۆ ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ریاندا. سێیه‌م: گواستنه‌وه‌ی قوتابیان له قوتابخانه‌و په‌یمانگه حكومیه‌كان بۆ قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان و به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌پێی سیسته‌می تایبه‌ت به وه‌رگرتن ده‌بێت.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: له حاڵه‌تی پابه‌ند نه‌بوونی ئه‌نجومه‌نی كارگێری قوتابخانه یان په‌یمانگه‌ی ناحكومی به حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌وا له وه‌زاره‌ت لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكده‌هێنرێت، كه پێویسته له‌سه‌ری ڕاپۆرتێك ده‌رباره‌ی حاڵه‌ته‌كه بۆ وه‌زاره‌ت به‌رزبكاته‌وه بۆ ده‌ركردنی یه‌كێك له‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ده‌ستگرتن به‌سه‌ر قوتابخانه یان په‌یمانگه ناحكومیه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و به‌رێوه‌بردنی له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه تاوه‌كو كێشه‌كان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. دووه‌م: ئه‌گه‌ر كێشه‌كه به‌رده‌وام بوو ئه‌وا مۆڵه‌ته‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه‌و قوتابخانه یان په‌یمانگه ناحكومیه‌كه داده‌خرێت.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: قوتابخانه‌و په‌یمانگه‌ی ناحكومی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه داده‌مه‌زرێن: یه‌كه‌م: ڕه‌خساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ په‌روه‌رده‌و فێركردن، وێڕای تواناكانی حكومه‌ت، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان و یارمه‌تیدان و گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردنی نیشتیمانیی. دووه‌م: دابین و ئاماده‌كردنی پێداویستیه جۆراوجۆره‌كانی مۆدێرنكردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن له رێگه‌ی پرۆگرام و رێكاری مۆدێرن به‌پێی بنه‌ماو پرنسیپه‌كانی ئه‌م یاسایه. سێیه‌م: گرنگیدان به فێركردنی زمانه بیانییه زیندووه‌كان له پاڵ پرۆگرامه فێركارییه بڕیاردراوه‌كان. چواره‌م: ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ كێبركێ له بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی ئاراسته‌ی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و داهێنانی زیاتر له په‌روه‌رده‌و فێركردن به به‌رجه‌سته‌كردنی نموونه‌ی مۆدێرن و سه‌رده‌مییانه له سیسته‌م و پرۆگرامه په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا. پێنجه‌م: هاندانی پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنانی نیشتیمانیی و بیانی له هه‌رێمدا له بواره‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردن له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌و سیسته‌مێكی نوێ‌دا (مۆدێرن). شه‌شه‌م: ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م ڕه‌وه‌ندو بیانی و گه‌ڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، تاوه‌كو دانه‌بڕێن و به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وام بوونیان له په‌روه‌رده‌و فێركردنی نیشتیمانیی و دابینكردنی پێداویستی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردن به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ پرۆگرامه‌كانی فێركردنی هه‌رێم ئه‌و وڵاتانه‌ی لێیه‌وه هاتوون بگونجێت.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: پێویسته داواكاری پێشكه‌شكراو ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه له‌خۆ بگرێت: 1- دیاریكردنی ئامانجه گشتی و تایبه‌تیه‌كان. 2- دیاریكردنی سوودی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی پرۆژه‌كه. 3- دیاریكردنی سه‌رچاوه داراییه‌كان و لایه‌نی پاڵپشتكار. 4- بڕی ئه‌و ڕسوماته‌ی خوێندن كه له خودی قوتابی یان به‌خێوكارانی به‌رامبه‌ر خزمه‌تگوزارییه پێشكه‌شكراوه‌كان وه‌رده‌گیرێت. 5- مه‌رجه‌كان و رێژه‌و ئه‌وپه‌ڕی ژماره‌ی وه‌رگرتن. 6- بنه‌ماكانی ده‌رچوون و كه‌وتن و سیسته‌می گشتی تاقیكردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن. 7- زمانی خوێندن. 8- پلانی خوێندن و ماوه‌ی پێشنیاركراو بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ده‌رچوون. 9- پرۆگرام وپه‌رتووكه‌كانی خوێندن و سه‌رچاوه‌كانیان له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی مافی خاوندارییه‌تی هزری. 10- كه‌ره‌سته‌و پێداویستی ئاماده‌كراو به‌گوێره‌ی قۆناغ و جۆر‌و به‌شه‌كانی پسپۆڕی. 11- رێگه‌و شێوازه‌كانی وانه‌گوتنه‌وه‌و لێهاتوویی مامۆستایان و توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و به‌رێوه‌به‌ره‌كان و ڕه‌گه‌زنامه‌كانیان. 12- تاقیگه‌و كتێبخانه‌و به‌ش و هۆڵه‌كانی خوێندن و دابینكردنی چاودێری و سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی و چالاكیه جۆراوجۆره‌كانی قوتابخانه‌كه. 13- سیسته‌می پێشنیاركراو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قوتابخانه‌كه. دووه‌م: پێویسته پرۆژه‌كه له‌گه‌ڵ به‌ها نیشتیمانی وپرنسیپه گشتی و تایبه‌تیه‌كانی په‌یڕه‌وكراو له سیاسه‌تی فێركاریی ناكۆك نه‌بێت. سێیه‌م: پێویسته پرۆژه‌كه خزمه‌تێك پێشكه‌ش به ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كان بكات به جۆرێك توانای یارمه‌تیدانی هه‌بێت له باشتركردنی رۆڵی په‌روه‌رده‌و فێركردن یان نوێكردنه‌وه له بواری به‌رێوه‌بردنی قوتابخانه‌كان و به‌هێزكردن و گه‌شه‌پێكردنی كه‌سایه‌تی و كه‌ناڵه په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: پێویسته له‌سه‌ر كه‌سی داواكاری دامه‌زراندنی قوتابخانه‌و په‌یمانگه‌ی ناحكومی پابه‌ند بێت به پێڕه‌وو رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت و مافی سه‌رپه‌رشتی كردنیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: پێویسته قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان به‌ته‌واوی پابه‌ند بن به‌و پرۆگرام و په‌رتووكانه‌ی فێركردن و پێڕه‌وی ناوخۆ‌و سیسته‌مه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن كه پێشتر پێشكه‌شی وه‌زاره‌تیان كردووه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وانیش مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه. دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه دووباره چاوبخشێنێته‌وه به پرۆگرامی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانستی بگونجێت.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به پێڕه‌وێك رێكده‌خرێن له‌گه‌ڵ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان: یه‌كه‌م: ساڵنامه‌ی جێگیری خوێندن و تاقیكردنه‌وه‌كان. دووه‌م: بنه‌ماو شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان. سێیه‌م: پشووه فه‌رمی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان. چواره‌م: وه‌رگرتنی قوتابیان و نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ساڵانه‌یان. پێنجه‌م: كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان بۆ مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران. شه‌شه‌م: چۆنیه‌تی سه‌رپه‌رشتیكردنیان.
مادده‌ی شازده‌م:
مادده‌ی شازده‌م: پێویسته به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه یان په‌یمانگه‌ی ناحكومی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێت: یه‌كه‌م: به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بێت، و سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی شیاو بێت بۆ كاركردن له‌م پیشه‌یه‌دا. دووه‌م: به‌به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی پزیشكی په‌سه‌ندكراو له لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی پزیشكی پسپۆڕه‌وه بسه‌لمێنێت كه‌وا له ڕووی ته‌ندروستیه‌وه گونجاوه له‌م پیشه‌یه‌دا كاربكات. سێیه‌م: پێویسته له ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه لێهاتوو بێت و ماوه‌ی خزمه‌تكردنی له بواری په‌روه‌رده‌ییدا له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت. چواره‌م: پێویسته به تاوانێكی ئابرووبڕ حوكم نه‌درابێت و به سزایێكی په‌روه‌رده‌یی به‌رچاو سزانه‌درابێت.
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: یه‌كه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان به‌رپرسن له دابینكردنی ماف و جیاوكه ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كانی مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ره‌كانیان له ماوه‌ی خزمه‌تكردنیان له‌و قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیانه‌دا. دووه‌م: ماوه‌ی خزمه‌تی مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران له قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كاندا بۆ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌و سه‌رمووچه‌و خانه‌نشینی هه‌ژمار ده‌كرێت. سێیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان به‌گوێره‌ی پێویستیان بۆ پسپۆڕییه‌كانی وانه‌گوتنه‌وه پاش ڕه‌زامه‌ندی یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردن، داوای دامه‌زراندنی مامۆستایان له وه‌زاره‌ت ده‌كات و، وه‌زاره‌تیش له رێگه‌ی لێژنه‌یه‌كی پسپۆر‌و له‌سه‌ر بنه‌مای ستانده‌ره یاسایی و زانستیه‌كان و به بڕیاری وه‌زیر ڕه‌زامه‌ندی ده‌رده‌بڕێت. چواره‌م: نابێت قوتابخانه‌و په‌یمانگه‌ی ناحكومی به‌بێ پاساوی یاسایی وبه‌بێ ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت ده‌ستبه‌رداری مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانی بێت. پێنجه‌م: پێویسته به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان ئه‌و تۆمارانه بگرنه‌ده‌ست كه‌وا یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌رجی داناون بۆ جێگیركردنی مافی كارمه‌نده‌كانی له مامۆستا فه‌رمانبه‌ر وكارگوزاره‌كان.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، به ته‌نیا یان به كۆمه‌ڵ، مافی دامه‌زراندنی قوتابخانه‌و په‌یمانگه‌ی ناحكومی هه‌یه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. دووه‌م: پێویسته بۆ دامه‌زراندنی قوتابخانه یان په‌یمانگه‌ی ناحكومی و ده‌ستكردن به پرۆسه‌ی فێركردن و ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری ریشه‌یی تیایدا، داواكاریێكی نووسراو بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت، پێشكه‌ش بكرێت. سێیه‌م: له سه‌ر وه‌زاره‌ت پێویسته سه‌یری داواكارییه‌كه بكات له ماوه‌یه‌ك كه له سی رۆژ له رێكه‌وتی پێشكه‌شكردنی تێپه‌ڕنه‌كات، وه پێویسته ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه پاڵپشت بێت به پاساوێكی یاسایی. چواره‌م: ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت له ماوه‌ی یاسایی دیاریكراودا وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه، ئه‌وا داواكارییه‌كه به په‌سه‌ندكراو هه‌ژمار ده‌كرێت. پێنجه‌م: پێویسته هه‌ر قوتابخانه یان په‌یمانگه‌یه‌كی ناحكومی ناوێكی تایبه‌ت و جیاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت كه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه كولتوری و په‌روه‌رده‌یی و نیشتیمانییه‌كانی هه‌رێمدا بگونجێت. شه‌شه‌م: پێویسته هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك یان په‌یمانگه‌یه‌كی ناحكومی پێڕه‌وێكی ناوخۆیی هه‌بێت كه بنه‌ما گشتییه‌كانی كاركردن و چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاروباره‌كانیان له‌خۆ بگرێت و له‌گه‌ڵ داواكاری مۆڵه‌تدان پێشكه‌شی وه‌زاره‌ت بكرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: نابێت قوتابخانه له‌و شوێنه‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌رگیراوه بگوازرێته‌وه، ته‌نها پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت نه‌بێت، و پێویسته قوتابخانه‌كه داواكاریێك به‌م مه‌به‌سته پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت بكات، ئه‌ویش، به‌لای كه‌م، به‌ر له دوو مانگ، تیایدا هۆیه پۆزه‌تیڤه‌كانی گواستنه‌وه بخاته ڕوو.
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: له‌گه‌ڵ لانه‌دان له به‌رپرسێتی كه‌سایه‌تیی یاسایی به‌رامبه‌ر گشت كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌كانی فێركردنی ئه‌هلی و تایبه‌تدا، ئه‌وا ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنی ئه‌م دامه‌زراوانه‌یان به‌ناوی خۆیان وه‌رگرتووه، راسته‌وخۆو به‌ته‌واوی له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ت و له‌به‌رده‌م لایه‌نه یاساییه‌كانی تردا له‌م دامه‌زراوانه به‌رپرسن.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: پێویسته ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی مامۆستایان و وانه‌بێژان بێنه‌دی: 1- پێویسته ده‌رچووی زانكۆ یان په‌یمانگه یان خولی پێگه‌یاندنی بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن بێت. 2- له ڕووی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه لێهاتوو بێت. دووه‌م: پێویسته رێژه‌ی ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كانی ده‌سته‌ی مامۆستایان له (80%)ی كۆی گشتی كارمه‌نده وانه‌بێژه‌كان كه‌متر نه‌بێت.