مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: پێویسته داواكاری پێشكه‌شكراو ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه له‌خۆ بگرێت: 1- دیاریكردنی ئامانجه گشتی و تایبه‌تیه‌كان. 2- دیاریكردنی سوودی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی پرۆژه‌كه. 3- دیاریكردنی سه‌رچاوه داراییه‌كان و لایه‌نی پاڵپشتكار. 4- بڕی ئه‌و ڕسوماته‌ی خوێندن كه له خودی قوتابی یان به‌خێوكارانی به‌رامبه‌ر خزمه‌تگوزارییه پێشكه‌شكراوه‌كان وه‌رده‌گیرێت. 5- مه‌رجه‌كان و رێژه‌و ئه‌وپه‌ڕی ژماره‌ی وه‌رگرتن. 6- بنه‌ماكانی ده‌رچوون و كه‌وتن و سیسته‌می گشتی تاقیكردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن. 7- زمانی خوێندن. 8- پلانی خوێندن و ماوه‌ی پێشنیاركراو بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ده‌رچوون. 9- پرۆگرام وپه‌رتووكه‌كانی خوێندن و سه‌رچاوه‌كانیان له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی مافی خاوندارییه‌تی هزری. 10- كه‌ره‌سته‌و پێداویستی ئاماده‌كراو به‌گوێره‌ی قۆناغ و جۆر‌و به‌شه‌كانی پسپۆڕی. 11- رێگه‌و شێوازه‌كانی وانه‌گوتنه‌وه‌و لێهاتوویی مامۆستایان و توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و به‌رێوه‌به‌ره‌كان و ڕه‌گه‌زنامه‌كانیان. 12- تاقیگه‌و كتێبخانه‌و به‌ش و هۆڵه‌كانی خوێندن و دابینكردنی چاودێری و سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی و چالاكیه جۆراوجۆره‌كانی قوتابخانه‌كه. 13- سیسته‌می پێشنیاركراو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قوتابخانه‌كه. دووه‌م: پێویسته پرۆژه‌كه له‌گه‌ڵ به‌ها نیشتیمانی وپرنسیپه گشتی و تایبه‌تیه‌كانی په‌یڕه‌وكراو له سیاسه‌تی فێركاریی ناكۆك نه‌بێت. سێیه‌م: پێویسته پرۆژه‌كه خزمه‌تێك پێشكه‌ش به ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كان بكات به جۆرێك توانای یارمه‌تیدانی هه‌بێت له باشتركردنی رۆڵی په‌روه‌رده‌و فێركردن یان نوێكردنه‌وه له بواری به‌رێوه‌بردنی قوتابخانه‌كان و به‌هێزكردن و گه‌شه‌پێكردنی كه‌سایه‌تی و كه‌ناڵه په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
الموضوع: دیاریكردنی ئامانجه گشتی و تایبه‌تیه‌كان,دیاریكردنی سوودی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی پرۆژه‌كه,دیاریكردنی سه‌رچاوه داراییه‌كان و لایه‌نی پاڵپشتكار,بڕی ئه‌و ڕسوماته‌ی خوێندن,مه‌رجه‌كان و رێژه‌و ئه‌وپه‌ڕی ژماره‌ی وه‌رگرتن,بنه‌ماكانی ده‌رچوون و كه‌وتن و سیسته‌می گشتی تاقیكردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن,زمانی خوێندن,پلانی خوێندن و ماوه‌ی پێشنیاركراو بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ده‌رچوون,پرۆگرام وپه‌رتووكه‌كانی خوێندن و سه‌رچاوه‌كانیان له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی مافی خاوندارییه‌تی هزری,كه‌ره‌سته‌و پێداویستی ئاماده‌كراو به‌گوێره‌ی قۆناغ و جۆر‌و به‌شه‌كانی پسپۆڕی,رێگه‌و شێوازه‌كانی وانه‌گوتنه‌وه‌و لێهاتوویی مامۆستایان و توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و به‌رێوه‌به‌ره‌كان و ڕه‌گه‌زنامه‌كانیان,تاقیگه‌و كتێبخانه‌و به‌ش و هۆڵه‌كانی خوێندن و دابینكردنی چاودێری و سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی و چالاكیه جۆراوجۆره‌كانی قوتابخانه‌كه,سیسته‌می پێشنیاركراو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قوتابخانه‌كه