أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی له‌سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی كردبێ هیچ مافێكی یاسایی بۆ تۆمارناكرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: وه‌زیری كشتوكاڵ بۆی هه‌یه ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: مافی ده‌سكاریی له‌زه‌وی كشتوكاڵی بۆ ئه‌و جووتیارانه ده‌چه‌سپێندرێ كه به‌سه‌ریان دابه‌ش كراوه‌و گرێبه‌ستن به پێی حوكمه‌كانی یاسای چاكسازیی كشتوكاڵی ویاسا‌و بڕیاره‌كان ورێنماییه‌كانی تر كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا كاریان پێ ده‌كرێ، به‌مه‌رجێك بڕیاره‌كانی دابه‌ش كردنه‌كه په‌سند كرابن و گرێبه‌سته‌كان كارپێكردنیان به‌رده‌وام بێ و پۆلی زه‌ویه‌كان كرابن به موڵكی ده‌وڵه‌ت و مافی ده‌سكارییان به‌سه‌ره‌وه هه‌بێت. دووه‌م: پێویسته خاوه‌ن مافی ده‌سكاریی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه به‌رده‌وام بێ له به‌كارهێنانی زه‌وییه‌كه بۆ مه‌به‌ستی كشتوكاڵی و گرنگی پێدانی و به پێچه‌وانه‌وه بڕیاری چه‌سپاندنی مافی ده‌سكارییه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه گه‌ر خاوه‌نی مافی ده‌سكاری داچاندنی زه‌ویه‌كه‌ی به‌بێ بیانوویه‌كی مه‌شروع بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رزی یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌جێهێشت. سێیه‌م: گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌سكاریی زه‌وی ئه‌میریی ده‌كه‌ن ده‌كرێ له غه‌یری ئه‌وانه‌ی گرێبه‌ست نین، له بارێكی وا كه مه‌رجه یاساییه‌كانیان لێ بێته‌دی و ئه‌و زه‌ویانه به ده‌رده‌كرێن كه ته‌سوییه‌یان ته‌واو نه‌بووه، یاخود مافی به‌كارهێنانیان نه‌چه‌سپاوه و بڕی كرێكه بده‌ن كه كه‌وتۆنه ئه‌ستۆیان بۆ ئه‌و ساڵانه‌ی كه به‌كرده‌یی به كاریان هێناوه ودوای ماوه‌ی سێ سال له‌مێژووی رێكخستنی گرێبه‌سته‌كه مافی ده‌سكارییان بۆ ده‌چه‌سپێ. چواره‌م: زه‌وییه‌كان به‌بڕیاری وه‌زیری كشتوكاڵ دوای ساغ بوونه‌وه‌ی بوونی مه‌رجه یاساییه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه كشتوكاڵییه‌كانه‌وه تۆمارده‌كرێن كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێك دێن و به كرێیه‌كی ره‌مزی ده‌درێ كه ده‌بێته بنه‌ڕه‌تی وه‌رگرتنی ره‌سمی یاسایی له فه‌رمانگه‌كانی تاپۆدا. پێنجه‌م: پێویسته فه‌رمانگه‌كانی تاپۆ زه‌وییه‌كان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م مادده‌یه به‌بڕیاری وه‌زیری كشتوكاڵ تۆمار بكه‌ن و به‌م پێیه‌ش تۆماره‌كان هه‌موارده‌كرێن. شه‌شه‌م: ئه‌و رووبه‌ره زه‌وییانه‌ی كه دابه‌ش كراون و گرێبه‌ستیان له سه‌ر كراوه له‌و زه‌ویانه‌ی ته‌رخان كراون بۆ مه‌به‌ستی سوودی گشتی به ده‌رده‌كرین له حوكمه‌كانی ئه‌م مادده‌یه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: راده‌ی به‌رزی مافی ده‌سكاریی كردن له‌و زه‌وییانه‌ی كراونه‌ته موڵكی ده‌وڵه‌ت وئه‌وزه‌وییانه‌ی كراونه‌ته موڵكی سرف، به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له هه‌رێمی كوردستاندا به‌م شێوه‌یه ده‌بێ: 1- له زه‌وی دێمی ( پشت ئاو) (1000) هه‌زار دۆنم له‌و زه‌وییانه‌ی كه به هه‌موو جۆره به‌روبوومێك داده‌چێندرێ. 2- له‌زه‌وی به‌رئاو (200) دۆنم له‌و زه‌ویانه‌ی كه‌به‌هۆی ئامێر ئاو ده‌درێن (150) دۆنمیش له‌و زه‌وییانه‌ی به‌بێ هۆ ئاو ده‌درێن. دووه‌م: ئه‌گه‌ر خاوه‌نی مافی ده‌سكاریی یاخود خاوه‌نی زه‌وی به موڵك كرا‌و مولكێكی سرفی له رێگه‌ی میراته‌وه ده‌ست كه‌وت ورووبه‌ره‌كه‌ی له‌و ڕاده‌یه زیاتر بوو كه له بڕگه‌ی ( یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، ئه‌و رووبه‌ره زیاده‌كه‌ی لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه‌و به‌ناوی ده‌وڵه‌ت بۆ مه‌به‌ستی كشتوكاڵی تۆمار ده‌كرێ. سێیه‌م : له‌كاتی گۆرینی رێگه‌ی ئاودانی زه‌وی، جا خاوه‌نه‌كه‌ی بیگۆڕێ یاخود ده‌وڵه‌ت، ئه‌وا خاوه‌ن مافی ده‌ستكارییه‌كه یاخود خاوه‌نی زه‌وییه‌كه مافی وه‌رگرتنی ئه‌و راده‌یه‌ی هه‌یه كه له‌بڕگه(1)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێتء له‌ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: به‌ده‌ر له حوكمی بڕگه‌ی (شه‌شه‌م) له‌مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه‌ء له‌باری كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه حوكمه‌كانی مادده‌ی (یه‌كه‌م) ده‌یانگرێته‌وه، خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی (3%)ی ڕووبه‌ری زه‌وییه كوژێنراوه‌كه‌ی قه‌ره‌بووده‌كرێته‌وه‌و به‌موڵكی سرفء به‌ناوی خۆی فرزده‌كرێ له مێژووی ده‌رچوونی یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2007 {یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای كوژاندنه‌وه‌و جیاكردنه‌وه‌ی زه‌ویءزاری ژماره (3)ی ساڵی 1998)ه‌وه.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ڕاده‌ی ئابووری موڵكایه‌تی زه‌وی كشتوكاڵی یا مافی ده‌سكاری كردنی تێیدا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێ. 1- (25) بیست و پێنج دۆنم له زه‌وی كشتوكاڵی دێمه‌كار. 2- (1،5) یه‌ك دۆنم و نیو له باخه‌كان. 3- (2،5) دوو دۆنم و نیو له‌و زه‌ویانه‌ی به‌راون. 4- (5) پێنج دۆنم له‌و زه‌ویانه‌ی كه‌به‌هۆی ئامێر ئاوده‌درێن. دووه‌م: ئه‌و رووبه‌رانه‌ی كه له‌و رووبه‌ره چه‌سپاوانه‌ی كه له بڕگه (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون كه‌مترن، له ره‌سمی دادوه‌ریی لابردنی (شیوع) ده‌بوردرێن.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: مافی ده‌سكاریی نابێ بچه‌سپێندرێ له سه‌ر رووبه‌ری زه‌وییه‌ك كه زیاتر بێ له ڕاده‌ی ئه‌و دابه‌ش كردنه‌ی كه له مادده‌ی شازده‌می یاسای چاكسازیی كشتوكالیی ژماره(117)ی ساڵی 1970دا هاتووه.