مادده‌ی یه‌كه‌م:
یه‌كه‌م: مافی ده‌سكاریی له‌زه‌وی كشتوكاڵی بۆ ئه‌و جووتیارانه ده‌چه‌سپێندرێ كه به‌سه‌ریان دابه‌ش كراوه‌و گرێبه‌ستن به پێی حوكمه‌كانی یاسای چاكسازیی كشتوكاڵی ویاسا‌و بڕیاره‌كان ورێنماییه‌كانی تر كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا كاریان پێ ده‌كرێ، به‌مه‌رجێك بڕیاره‌كانی دابه‌ش كردنه‌كه په‌سند كرابن و گرێبه‌سته‌كان كارپێكردنیان به‌رده‌وام بێ و پۆلی زه‌ویه‌كان كرابن به موڵكی ده‌وڵه‌ت و مافی ده‌سكارییان به‌سه‌ره‌وه هه‌بێت.
دووه‌م: پێویسته خاوه‌ن مافی ده‌سكاریی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه به‌رده‌وام بێ له به‌كارهێنانی زه‌وییه‌كه بۆ مه‌به‌ستی كشتوكاڵی و گرنگی پێدانی و به پێچه‌وانه‌وه بڕیاری چه‌سپاندنی مافی ده‌سكارییه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه گه‌ر خاوه‌نی مافی ده‌سكاری داچاندنی زه‌ویه‌كه‌ی به‌بێ بیانوویه‌كی مه‌شروع بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رزی یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌جێهێشت.
سێیه‌م: گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌سكاریی زه‌وی ئه‌میریی ده‌كه‌ن ده‌كرێ له غه‌یری ئه‌وانه‌ی گرێبه‌ست نین، له بارێكی وا كه مه‌رجه یاساییه‌كانیان لێ بێته‌دی و ئه‌و زه‌ویانه به ده‌رده‌كرێن كه ته‌سوییه‌یان ته‌واو نه‌بووه، یاخود مافی به‌كارهێنانیان نه‌چه‌سپاوه و بڕی كرێكه بده‌ن كه كه‌وتۆنه ئه‌ستۆیان بۆ ئه‌و ساڵانه‌ی كه به‌كرده‌یی به كاریان هێناوه ودوای ماوه‌ی سێ سال له‌مێژووی رێكخستنی گرێبه‌سته‌كه مافی ده‌سكارییان بۆ ده‌چه‌سپێ.
چواره‌م: زه‌وییه‌كان به‌بڕیاری وه‌زیری كشتوكاڵ دوای ساغ بوونه‌وه‌ی بوونی مه‌رجه یاساییه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه كشتوكاڵییه‌كانه‌وه تۆمارده‌كرێن كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێك دێن و به كرێیه‌كی ره‌مزی ده‌درێ كه ده‌بێته بنه‌ڕه‌تی وه‌رگرتنی ره‌سمی یاسایی له فه‌رمانگه‌كانی تاپۆدا.
پێنجه‌م: پێویسته فه‌رمانگه‌كانی تاپۆ زه‌وییه‌كان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م مادده‌یه به‌بڕیاری وه‌زیری كشتوكاڵ تۆمار بكه‌ن و به‌م پێیه‌ش تۆماره‌كان هه‌موارده‌كرێن.
شه‌شه‌م: ئه‌و رووبه‌ره زه‌وییانه‌ی كه دابه‌ش كراون و گرێبه‌ستیان له سه‌ر كراوه له‌و زه‌ویانه‌ی ته‌رخان كراون بۆ مه‌به‌ستی سوودی گشتی به ده‌رده‌كرین له حوكمه‌كانی ئه‌م مادده‌یه.
الموضوع: مافی ده‌سكاریی له‌زه‌وی كشتوكاڵی,پێویسته خاوه‌ن مافی ده‌سكاریی,گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌سكاریی زه‌وی,زه‌وییه‌كان به‌بڕیاری وه‌زیری كشتوكاڵ,پێویسته فه‌رمانگه‌كانی تاپۆ زه‌وییه‌كان