أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و سێ یه‌م:
مادده‌ی بیست و سێ یه‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندام پێك دێت، ده‌سته‌ی گشتی له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ندا هه‌ڵیان ده‌بژێرێت. دووه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی تایبه‌تمه‌نده به سه‌یر كردنی هه‌موو سه‌ر پێچییه‌كی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون و لێ توێژینه‌وه له كێشه‌و شكایه‌ته‌كانی كه ئه‌نجومه‌ن بۆی ده‌نێرێ ده‌كات و بۆی هه‌یه روو له یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنێت بۆ لێ توێژنه‌وه‌كه‌و پێشكه‌ش كردنی راپۆرتێك له باره‌یه‌وه. سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و رێسایانه په‌یره‌و ده‌كات كه له یاسای به‌رزه‌فتی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا هاتوون.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سی و دووه‌م:
مادده‌ی سی و دووه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: مه‌رجه ئه‌مانه له ئه‌ندام بێنه دی: یه‌كه‌م: هاووڵاتی كوردستانی عێراق بێت و لێی نیشته‌جێ بێت. دووه‌م: به تاوانێكی ناسیاسی یان كوكه‌ێكی ئابرۆبه‌ر حوكم نه‌درابێ. سێ یه‌م: بڕوانامه‌ی به لا‌نی كه‌م به كالۆریۆس یان هاوكێشه‌كه‌ی له كشتوكاڵدا هه‌بێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: چوونه پاڵ سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێت و پێشكه‌ش به نه‌قیب یاخود سه‌رۆكی لق له پارێزگادا ده‌كرێت و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی پێوه ده‌لكێنرێت. دووه‌م: داواكاریی چوونه پاڵ سه‌ندیكا له ماوه‌ی پازده رۆژ له رۆژی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكادا، ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن و ئه‌نجومه‌نیش پیویسته له‌و ماوه‌یه‌دا بڕیاری خۆی له سه‌ر یه‌ك لا بكاته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه به‌سه‌ر چوو و یه‌كلانه‌كرایه‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه به وه‌رگیراو داده‌نرێت. سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكارییه‌كه‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكای ره‌ت بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش به بڕیارێكی هۆدار ده‌بێت و خاوه‌ن داواكاریییه‌كه بۆی هه‌یه تانووتی له لای دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی پێراگه‌یاندنی لێ بدات و بڕیاری دادگاش بڕیاریكی بڕاوه‌یه.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ئاووبوونه‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكا (30) سی دیناره. دووه‌م: ئابوونی به‌شدار بوونی ساڵانه‌ش (20) بیست دیناره و له واده‌یه‌كی وا ده‌درێت له مانگی شوباتی هه‌موو سالێك تێنه‌په‌رێت و، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی له دوای یه‌ك نه‌یدا به بێ عوزرێكی ره‌وا، ئه‌وا ناوی له تۆماری سه‌ندیكا ده‌كوژێنرێته‌وه.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له كارمه‌ندانی فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌ست بده‌نه پیشه‌كه‌ی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی كاتی ده‌وامی ره‌سمییاندا به ره‌زامه‌ندی فه‌رمانگه‌كانیان. دووه‌م: ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كه له ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی به پێی بڕگه‌ی سه‌ره‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێت مافی وه‌رگرتنی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی به پیی حوكمه‌كانی یاساكان و پێره‌وه‌كان و رێنماییه كار پێكراوه‌كانی له فه‌رمانگه‌كه‌یدا ده‌كه‌وێ.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا پێك دێت كه گشت ئه‌ركێكی سه‌ر شانیان به پێی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه و به باڵا ترین ده‌سه‌ڵات له سه‌ندیكا داده‌نرێت و، هه‌ر سێ ساڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له مانگی كانوونی دووه‌م دا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگێشتی نه‌قیب كۆ ده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ (ئیحتیا‌ت) بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی و، نیسابیش به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێت و له كاتی ته‌واو نه‌بوونیشیدا دوای (15) پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێن دا هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كرێت و نیسابیش به ئاماده‌بوونی سێ یه‌كی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێت و به پێچه‌وانه‌وه‌ش، ئه‌نجومه‌نی پێشوو به به‌رده‌وام بوو داده‌نرێت له كاره‌كه‌ی خۆیدا بۆ ده‌وره‌یه‌كی دیكه.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: پێویسته ئه‌ندام له‌م كارانه دووركه‌ویته‌وه: یه‌كه‌م: كه‌م ته‌رخه‌می كردن یاخوود گرفت خستنه پێش پیاده كردنی یاساكان و ئه‌و پێره‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به سه‌ندیكا و ئه‌و رێنمایی و بڕیارنه‌ی كه ده‌ری ده‌چوینێت. دووه‌م: ده‌ستدانه پیشه به بێ نوێكردنه‌وه‌ی ئابوونه‌ی ساڵانه یاخود مۆڵه‌ت. سێیه‌م: ره‌چاو نه‌كردنی ره‌وشتی پیشه‌یی و زیان گه‌یاندن به رووه‌ت (سومعه)ی پیشه‌یی و شه‌ره‌فی، به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی ل پێره‌وی ناوخۆدا هاتوون. چواره‌م: به فێڵ و نادروستی به‌كار هێنانی نازناوێكی پیشه‌یی یاخود سیفه‌تێكی ناته‌واوی پیشه‌یی یان به پێی یاساكان و پێره‌وه ره‌چاوكراوه‌كان په‌سه‌ند نه‌كرابێ و ئاشكرا كردنی ئه‌مه به هه‌ر رێگایه‌ك بووبێ. پێنجه‌م: كردنی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هونه‌ری له ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می كه زه‌ره‌رێكی گه‌وره بۆ خاوه‌نی په‌یوه‌ندیداری لێ بكه‌وێته‌وه. شه‌شه‌م: پێ درێژ كردنی له سنووری ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه له پێره‌وی ناوخۆ و رێنماییه‌كانی كه سه‌ندیكا ده‌ری ده‌چوێنێ.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م كاره تایبه‌تیانه‌ی خواره‌وه ده‌كات: یه‌كه‌م: كار كردن له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا. دووه‌م: پیشكه‌ش كردنی پێشنیاز له باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا . سێیه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. چواره‌م: دامه‌زراندنی كارمه‌ندی سه‌ندیكا و ده‌ست نیشان كردنی مووچه‌و به‌رز كردنه‌وه‌یان. پێنجه‌م: ته‌ماشا كردنی داواكاری هاتنه پاڵ سه‌ندیكا و بڕیار دان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌ندامان. شه‌شه‌م: دانانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌بێته نوێنه‌ری سه‌ندیكا له لیژنه ره‌سمی یه‌كان و ئه‌وانی تر له بارێكدا ئه‌گه‌ر نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی نه‌كرد. حه‌وته‌م: ناردنی ئه‌و كێشه و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێت بۆ لیژنه تایبه‌تییه‌كان. هه‌شته‌م: به‌شداری كردن له پێشكه‌ش كرنی پێشنیاز له‌باره‌ی یاسادانان و نخشه كێشان و به‌رنامه‌ی كشتوكاڵی له هه‌رێمدا. نۆیه‌م: پێكه‌وه نانی لقه لیژنه بۆ به‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه. ده‌یه‌م: ئاماده‌كرنی بودجه و دانانی ژمێریاری یاسایی بۆ جێبه‌جێ كردنی ورده‌كاری ژمێریاری. یازده‌م: بڕباردان له‌سه‌ر به موڵكردنی ماڵ و خانووبه‌ره و قه‌بووڵ كردنی دیاری و به‌خشش و مه‌رجه‌كانی به قه‌رزدان و پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی دارایی له چوار چێوه‌ی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكادا. دوازده‌م: خۆئاماده‌كرن بۆ هه‌ڵبژاردن. سێزده‌م: یه‌كلاكردنه‌وه و بڕیاردان له‌سه‌ر وازهێنانی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی، یا هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن و لیژنه سه‌ندیكاییه‌كانی یان هۆبه‌كانی، به‌مرجێك ئه‌مه بخرێته به‌ر ده‌م ده‌سته‌ی گشتی له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا. چوارده‌م: مۆڵه‌تدانی ده‌ستدانه پیشه. پازده‌م: دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی سه‌ندیكا، به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان. شازده‌م: پێدانی هه‌ندێ ده‌سه‌ڵات به نه‌قیب یان لیژنه‌كانی هۆبه‌كان یان سه‌رۆكه‌كانی لقه‌كان.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ده‌شێ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسای بكرێت، له یه‌كێك له‌م دوو حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا: 1. به بڕیارێكی هۆدار كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن یاخود زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی لقه‌كانی سه‌ندیكا ده‌یده‌ن. 2. به داواكاریه‌كی هۆداری نووسراو كه له سه‌دا ده‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ده‌كه‌ن و، ده‌بێ ئه‌نجومه‌نیش بانگهێشتنێك ده‌ربچوێنێ و كاتی كۆبوونه‌وه له ماوه‌ی (15) رۆژ له گه‌یشتنی داواكارییه‌كه دیاری بكات. دووه‌م: نابێت له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ده‌سته‌ی گشتی باسی هسچ شتێك بكرێت ته‌نیا ئه‌و كار‌و بارانه نه‌بن كه له خشته‌ی كاردا هاتوون و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ كراوه.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ده‌شێ لاری بوون (اعتراض) له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له لای ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێراگه‌یاندنی بكرێت و ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه پشتگیری بكات یان ره‌تی بكاته‌وه. دووه‌م: ئه‌و سزایانه‌ی له‌سه‌ره‌وه دراون جێبه‌جێ ناكرێن تاکو ئه‌نجومه‌ن ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌ر نه‌برێت.