مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا پێك دێت كه گشت ئه‌ركێكی سه‌ر شانیان به پێی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه و به باڵا ترین ده‌سه‌ڵات له سه‌ندیكا داده‌نرێت و، هه‌ر سێ ساڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له مانگی كانوونی دووه‌م دا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگێشتی نه‌قیب كۆ ده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ (ئیحتیا‌ت) بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی و، نیسابیش به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێت و له كاتی ته‌واو نه‌بوونیشیدا دوای (15) پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێن دا هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كرێت و نیسابیش به ئاماده‌بوونی سێ یه‌كی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێت و به پێچه‌وانه‌وه‌ش، ئه‌نجومه‌نی پێشوو به به‌رده‌وام بوو داده‌نرێت له كاره‌كه‌ی خۆیدا بۆ ده‌وره‌یه‌كی دیكه.
الموضوع: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا پێك دێت,باڵا ترین ده‌سه‌ڵات له سه‌ندیكا داده‌نرێت,كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی له مانگی كانوونی دووه‌م,بانگێشتی نه‌قیب كۆ ده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب,نیسابیش به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێت