أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم. 3-وه‌زیر: وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم. 4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم. 5-ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری گواستنه‌وه و گه‌یاندن.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی گواستنه‌وه و گه‌یاندن) ه‌وه له وه‌زاره‌تدا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر به‌م شێوه‌یه پێك ده‌هێنرێ. 1-بریكاری وه‌زاره‌ت جێگری سه‌رۆك 2-به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئیداری و دارایی ئه‌ندام 3- به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری هونه‌ری ئه‌ندام 4 –به‌رێوه‌به‌ری نه‌خشه دانان و به‌دواداچوون ئه‌ندام 5-به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی یاسایی ئه‌ندام 6-به‌رێوه‌به‌ری كه‌ش و هه‌وا ئه‌ندام 7-ئه‌ندامێك یا زیاتر كه وه‌زیر له ناوه‌وه یا له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تدا دای ده‌نێ. دووه‌م: ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌ن: 1-ئاماده‌كردن و دارشتنی ئامانجه گشتییه‌كانی نه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌به رۆشنایی رێبازی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. 2-لێداونی ئه‌و نه‌خشه سه‌ره‌تاییانه‌ی له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ریه‌تی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوونه‌وه له‌به رۆشنایی نه‌خشه پێشكه‌ش كراوه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ته‌وه ئاماده‌كراون و په‌سه‌ند كردنیان و به‌دوا داچوونی جێ به‌جێ كردنیان. 3-پێشنیاز كردنی نه‌خشه‌ی گشتی له بواری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و پرۆگرامی به‌كار خستن و بازاكاری (تسویق)و دارایی و ئابووری دا. 4-لێدوانی ئه‌و راپۆرته گشتی یه خولییه‌ی وه‌زاره‌ت كه به‌رێوبه‌ریه‌تی نه‌خشه دانان و به‌دوا داچوون ئاماده‌ی ده‌كا و ده‌برِینی هه‌ر تێبینی و ئامۆژكاریه‌ك له باره‌یه‌وه كه به پێویستی ده‌زانێ. 5-لێكۆلینه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی ئه‌و یاسا‌و په‌یره‌و و رێنماییانه‌ی په‌یوه‌ندیان به كار و بار و ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه و ده‌برِینی هه‌ر تێبینی و ئامۆژكارییه‌ك له باره‌یانه‌وه كه به پێویستی ده‌زانێ. 6-لێكۆلینه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه وه‌زیر ده‌یخاته به‌ر ده‌می و ده‌ربرینی رای خۆی له‌باره‌یه‌وه و پێشكه‌شكردنی هه‌ر پێشنیاز و ئامژگارییه‌ك كه به باشی ده‌زانێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان كردن جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانیان: 1-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كاروباری ئیداری و دارایی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌یه‌ری گشتی كه بوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بی و سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: أ-به‌رێوه‌به‌رێتی ئیداره‌ی خودیه‌تی. ب- به‌رێوه‌به‌رێتی ژمێریاری. ج-به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری و پێداچوونه‌وه‌ی دارایی. د- به‌رێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری. ه- به‌رێوه‌به‌رێتی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن. و-به‌رێوه‌به‌رێتی مه‌خزه‌نه‌كان. ز- به‌رێوه‌به‌رێتی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوون كه له‌م وه‌حدانه پێك دێ: 1-وه‌حده‌ی توێژینه‌وه و لێكۆلینه‌وه‌ی پراكتیكی. 2-وه‌حده‌ی راهێنانی هونه‌ری. 3- وه‌حده‌ی كۆمپیوته‌ر. 4-وه‌حده‌ی سه‌رژمێری و زانیاری. 5-وه‌حده‌ی كتێبخانه. 2-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كار باری هونه‌ری: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه بروانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له خاوه‌نانی كارمه‌ندی لێهاتوویی بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: 1-به‌رێوه‌به‌رێتی گه‌یاندنی ته‌ل دار بێ ته‌ل. 2- به‌رێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری پۆسته‌و بروسكه و ته‌له‌فۆن. 3- به‌رێوه‌به‌رێتی گواستنه‌وه. 4- به‌رێوه‌به‌رێتی كه‌ل و په‌ل هێنان و كرین 5- به‌رێوه‌به‌رێتی كه‌ش و هه‌وا. 6-به‌رێوه‌به‌رێتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كان.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1-ئه‌رك و تایبه‌تكارییه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن. 2-وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌ریه‌تی یا به‌ش یا لق یا وه‌حده‌ی نوێ له‌كاتی پێویستدا پێ بهێنێ یا بیانخاته پاڵ یه‌كتر.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی وه‌زاره‌ت ئه‌مانه‌یه: 1-دابینكردن و به‌ریوه‌بردن و به‌كار خستن و پاراستن و په‌ره‌پێدانه به‌داله‌كان و تۆره‌كانی هێلی ته‌له‌فۆن و ئامێره‌كانی تری گه‌یاندن له شاره‌كانی هه‌رێمدا به به‌رفراوانیه‌ی كه پێویسته. 2-سه‌ر له نوێ بنیادنانه‌وه و په‌ره‌پێدانی تۆری گه‌یاندن ی ته‌لدار و بێ ته‌ل له نێوان شاره‌كانی هه‌رێمدا و به‌ستنه‌وه‌ی به‌پێی سوود و پێویست به جیهانی ده‌ره‌وه. 3--سه‌ر له نوێ بنیادنانه‌وه رێكخستن و رێكخستن و په‌ره‌پێدانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی پۆسته‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پۆسته‌ی ناوه وه و ده‌ره‌وه ئه‌ویش به په‌ره‌پێدانی مه‌ڵبه‌ندی پۆسته و ته‌له‌فۆن له شاره‌كانی هه‌رێمدا به شێوه‌یه‌ك كه گشت رێ و شوێنێكی گه‌یاندنی پۆسته‌یی تێدا بێ. 4-دابینكردن و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری له بواری كه‌ش و هه‌وادا و پێشبینی كردن سه‌باره‌ت به كاره‌ساتی سروشتی و مه‌ڵبه‌نده تایبه‌تیه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی پرۆژه‌كانی گه‌شه پێدان. 5-رێكخستن و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری له بواری گواستنه‌وه و دابه‌شكاریدا بۆ كه‌سان و بۆ كه‌ل و په‌ل له‌ناو هه‌رێمدا له‌و رێ و شوێنانه‌ی له توانادان. 6-ئاماده‌كردنی لێكۆلینه‌وه‌ی به سوودی ئابووری و هونه‌ری له باره‌ی پرۆژه‌كانی گواستنه‌وه‌ی سه‌ر زه‌وی و ئاسمان و رووبار و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و گه‌یاندنی ته‌ل دار و بێ ته‌ل و پۆسته و، دانانی نه‌خشه بۆیان و سازدانی هه‌ر كار و خزمه‌تگوزارییه‌ك كه په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه هه‌بێت.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: 1-وه‌زیر سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنوێنی كردنی له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی چالاكیه‌كانی له‌وه وه ئه‌و رێنمایی و بڕیار و فه‌رمانانه‌دا ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی و گشت كار و باره ئیداری و دارایی و رێك و پێكی و هونه‌رییه‌وه له چوار چێوه‌ی حوكمی یاسا و په‌یره‌دا هه‌یه و له‌به‌ر ده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌و مانایه‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكار یا به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان هه‌ر كه‌سێك له وه‌زاره‌تدا به په‌سندی ده‌زانێ بسپێرێ. 2-بریكار: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ. 3-به‌رێوه‌به‌رتَیی یه‌كان و ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت ئه‌مانه‌ن: أ-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له خاوه‌نانی كارمه‌ندی و لێهاتووی و سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن. ب-نووسینگه‌ی بریكار: فه‌رمه‌نبه‌رێك له خاوه‌نانی كارمه‌ندی و لێهاتوویی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن. ج-فه‌رمانگه‌ی یاسایی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر كه بروانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی له یاسادا هه‌بێ و له خاوه‌نانی كارمه‌ندی و لێهاتووی بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.