مادده‌ی پێنجه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی گواستنه‌وه و گه‌یاندن) ه‌وه له وه‌زاره‌تدا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر به‌م شێوه‌یه پێك ده‌هێنرێ.
1-بریكاری وه‌زاره‌ت جێگری سه‌رۆك
2-به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئیداری و دارایی ئه‌ندام
3- به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری هونه‌ری ئه‌ندام
4 –به‌رێوه‌به‌ری نه‌خشه دانان و به‌دواداچوون ئه‌ندام
5-به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی یاسایی ئه‌ندام
6-به‌رێوه‌به‌ری كه‌ش و هه‌وا ئه‌ندام
7-ئه‌ندامێك یا زیاتر كه وه‌زیر له ناوه‌وه یا له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تدا دای ده‌نێ.
دووه‌م: ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌ن:
1-ئاماده‌كردن و دارشتنی ئامانجه گشتییه‌كانی نه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌به رۆشنایی رێبازی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.
2-لێداونی ئه‌و نه‌خشه سه‌ره‌تاییانه‌ی له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ریه‌تی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوونه‌وه له‌به رۆشنایی نه‌خشه پێشكه‌ش كراوه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ته‌وه ئاماده‌كراون و په‌سه‌ند كردنیان و به‌دوا داچوونی جێ به‌جێ كردنیان.
3-پێشنیاز كردنی نه‌خشه‌ی گشتی له بواری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و پرۆگرامی به‌كار خستن و بازاكاری (تسویق)و دارایی و ئابووری دا.
4-لێدوانی ئه‌و راپۆرته گشتی یه خولییه‌ی وه‌زاره‌ت كه به‌رێوبه‌ریه‌تی نه‌خشه دانان و به‌دوا داچوون ئاماده‌ی ده‌كا و ده‌برِینی هه‌ر تێبینی و ئامۆژكاریه‌ك له باره‌یه‌وه كه به پێویستی ده‌زانێ.
5-لێكۆلینه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی ئه‌و یاسا‌و په‌یره‌و و رێنماییانه‌ی په‌یوه‌ندیان به كار و بار و ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه و ده‌برِینی هه‌ر تێبینی و ئامۆژكارییه‌ك له باره‌یانه‌وه كه به پێویستی ده‌زانێ.
6-لێكۆلینه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه وه‌زیر ده‌یخاته به‌ر ده‌می و ده‌ربرینی رای خۆی له‌باره‌یه‌وه و پێشكه‌شكردنی هه‌ر پێشنیاز و ئامژگارییه‌ك كه به باشی ده‌زانێ.
الموضوع: ئه‌نجومه‌نی گواستنه‌وه و گه‌یاندن,ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌ن,ئاماده‌كردن و دارشتنی ئامانجه گشتییه‌كانی نه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌ت,لێداونی ئه‌و نه‌خشه سه‌ره‌تاییانه‌ی له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ریه‌تی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوونه‌وه,پێشنیاز كردنی نه‌خشه‌ی گشتی له بواری گواستنه‌وه و گه‌یاندن