أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: پێناسه‌ی (ده‌رمانساز) كه له‌مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه‌دا هاتووه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: ( ده‌رمانساز: هه‌ر ئه‌ندامی له ئه‌ندامانی سه‌ندیكاكه‌یه، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ده‌رمانسازیدا یان هاوتای ئه‌و بڕوانامه‌یه له یه‌كی له زانكۆكانی عیراق یان له هه‌ر زانكۆیی، لایه‌نی پسپۆڕی هاوتاكردنی بڕونامه‌كان ددانی پێدا نابێ، وه‌گرتبێ)
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: بڕگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی سێیه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (چواره‌م: هاریكاری له گه‌ڵ ده‌سته‌و دامه‌زراوو كۆمه‌ڵه‌و سه‌ندیكاكانی دی له‌ناو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیشدا كه ئامانجه‌كانیان به پێی یاساگه‌لی به‌ركار، له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سه‌ندیكاكه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه).
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: بڕگه‌ی (5)ی مادده‌ی هه‌شته‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (5- ئه‌و ده‌رمانسازه‌ی له‌سه‌ر miلاكی زانكۆ دامه‌زراوه، پاش تێپه‌ربوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر خزمه‌تكردنی له زانكۆكه‌دا، ده‌شێ ده‌رمانخانه‌یی یان كۆگای ده‌رمان بۆ خۆی بكاته‌وه، مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه، له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نها به‌رپرسێتیی ده‌رمانخانه یان كۆگای ده‌رمان وه‌ربگرێ.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ده‌رمانسازی، ماوه‌ی پله به‌پله‌ی پزیشكیی ته‌واوكردبێ، مافی خۆیه‌تی، پاش ده‌وامی رسمی، ده‌رمانخانه‌یه‌كی ئه‌هلی یان كۆگای ده‌رمان بكاته‌وه. دووه‌م: ده‌رمانسازی ماوه‌ی مه‌شقی ته‌واو كردبێ، مافی خۆیه‌تی، ده‌رمانخانه‌یه‌كی ئه‌هلی یان كۆگایه‌كی ده‌رمان له‌و قه‌زاو ناحیانه‌دا كه ئیشی تێدا ده‌كا، بكاته‌وه.
مادده‌ی یازده
مادده‌ی یازده: ده‌رمانساز، ئه‌م شه‌رتوشروتانه‌ی هه‌بێ، ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه‌ی پێ ده‌درێ: 1. ناوی (عنوانی) ده‌رمانخانه‌كه‌ی. 2. گرێبه‌ستیی كرێگرته‌یی، له‌لایه‌ن دایه‌ره‌ی باجی عیقاره‌وه ته‌ئیید كرابێ. 3. ناوه بازرگانیه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن ژووری بازرگانیه‌وه ته‌ئیید كرابێ. 4. به مه‌رجێ روبه‌ره‌كه‌ی له (20) مه‌تری چوارگۆشه كه‌متر نه‌بێ و، روو كاره‌كه‌شی له (2،5) دوومه‌ترو نیو كه‌متر نه‌بێ. 5. ده‌بێ له هه‌موو لایه‌كه‌وه، نزیكترین ده‌رمانخانه له سی مه‌تر كه‌متر لێیه‌وه دوور نه‌بێ. 6. ئه‌گه‌ر ده‌رمانسازه‌كه فه‌رمانبه‌ربوو، ده‌بێ دایه‌ره‌كه‌ی موافه‌قه‌ت بكات. 7. كاتی رووخان، یان سووتان، ده‌شێ ده‌رمانخانه‌كه، به هه‌مان ئیجازه‌كه‌ی خۆیه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ جێگایه‌كی دی له هه‌مان ناوچه‌دا به هه‌مان شه‌رتوشروت، ته‌نها مه‌رجی دووری ڵا ده‌رده‌چێ، تا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ جێگا ئه‌سڵیه‌كه‌ی خۆی یان به‌پێی شه‌رت و شروت ده‌رمانخانه‌یه‌كی دی ده‌كاته‌وه.
مادده‌ی بیست ودوو
مادده‌ی بیست ودوو: 1. لیژنه‌ی زه‌بتی له سه‌رۆكێك و دوو ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت، به‌مه‌رجێ خزمه‌تی هه‌ر یه‌كه‌یان له پیشه‌كه‌ی خۆیدا، له (7) حه‌وت سالأ كه‌متر نه‌یێ. 2. ئه‌م لیژنه‌یه تایبه‌ته به‌سه‌یركردنی هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ی، ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه‌و، له‌و ده‌عواو شكاتانه‌ش ده‌پێچێته‌وه كه ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌واڵه ده‌كا. 3. لیژنه‌ی زه‌بتی هه‌مان ئه‌و رێسایانه ده‌گرێته‌به‌ر كه له یاسای زه‌بتی فرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه‌و، دوای ئاڕاسته‌كردنی وریاكردنه‌وه (التنبیه)ش بۆی هه‌یه سه‌ڵاحییه‌ی سه‌پاندنی خواره‌وه‌ش بخاته‌كار. أ- ئیلفات نه‌زه‌ر ب- ئینزار ج- داخستنی ده‌رمانخانه‌كه یان كۆگاكه بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ رۆژ كه‌متر نه‌بێ و له (7)حه‌وت رۆژیش نه‌ترازێ. ئه‌گه‌ر هاتیش و سه‌رپێچییه‌كه‌ی دووباره كرده‌وه، ئه‌وه، له‌وباره‌دا، ده‌رمانخانه‌كه یان كۆگاكه بۆ ماوه‌ی (15) پازده رۆژ داده‌خرێ و به‌شی مانگێكیشی له داوده‌رمانی ده‌رمانخانه‌كه لێ ده‌به‌سترێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: برگه‌ی، أ-2 له مادده‌ی بیستی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (2- پێشكه‌شكردنی پێشنیاز بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكاكه).
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی چواره‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (سێیه‌م: بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ده‌رمانسازیدا وه‌رگرتبێ).
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی نۆیه‌م له یاساكه ئیلغاده‌كرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دێته‌جێی:
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی یازده له یاساكه ئیلغاده‌كرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دێته‌جێی:
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: مادده‌ی بیست ودوو له یاساكه ئیلغاده‌كرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دێته‌جێی:
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆ هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی چوارده
مادده‌ی چوارده: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار.
مادده‌ی دوازده
مادده‌ی دوازده: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی سیازده
مادده‌ی سیازده: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.