مادده‌ی یازده: ده‌رمانساز، ئه‌م شه‌رتوشروتانه‌ی هه‌بێ، ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه‌ی پێ ده‌درێ: 1. ناوی (عنوانی) ده‌رمانخانه‌كه‌ی. 2. گرێبه‌ستیی كرێگرته‌یی، له‌لایه‌ن دایه‌ره‌ی باجی عیقاره‌وه ته‌ئیید كرابێ. 3. ناوه بازرگانیه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن ژووری بازرگانیه‌وه ته‌ئیید كرابێ. 4. به مه‌رجێ روبه‌ره‌كه‌ی له (20) مه‌تری چوارگۆشه كه‌متر نه‌بێ و، روو كاره‌كه‌شی له (2،5) دوومه‌ترو نیو كه‌متر نه‌بێ. 5. ده‌بێ له هه‌موو لایه‌كه‌وه، نزیكترین ده‌رمانخانه له سی مه‌تر كه‌متر لێیه‌وه دوور نه‌بێ. 6. ئه‌گه‌ر ده‌رمانسازه‌كه فه‌رمانبه‌ربوو، ده‌بێ دایه‌ره‌كه‌ی موافه‌قه‌ت بكات. 7. كاتی رووخان، یان سووتان، ده‌شێ ده‌رمانخانه‌كه، به هه‌مان ئیجازه‌كه‌ی خۆیه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ جێگایه‌كی دی له هه‌مان ناوچه‌دا به هه‌مان شه‌رتوشروت، ته‌نها مه‌رجی دووری ڵا ده‌رده‌چێ، تا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ جێگا ئه‌سڵیه‌كه‌ی خۆی یان به‌پێی شه‌رت و شروت ده‌رمانخانه‌یه‌كی دی ده‌كاته‌وه.
الموضوع: ده‌رمانساز، ئه‌م شه‌رتوشروتانه‌ی هه‌بێ,ناوی ده‌رمانخانه‌كه‌ی,گرێبه‌ستیی كرێگرته‌یی,ناوه بازرگانیه‌كه‌ی,به مه‌رجێ روبه‌ره‌كه‌ی,نزیكترین ده‌رمانخانه له سی مه‌تر,ده‌رمانسازه‌كه فه‌رمانبه‌ربوو,كاتی رووخان، یان سووتان