أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی نۆزده‌م
مادده‌ی نۆزده‌م: ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێتەوە ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م/ 1/ كاركردن له پێناوی هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا. 2/چوونه ناو سه‌ندیكا و قه‌ده‌غه‌كردنیان له ده‌ستدانه پیشه. 3/به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا و جێ به‌جێ كردنی نه‌خشه وبه‌رنامه‌كانی. 4/بانگهێشت كردنی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه و جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی 5/سه‌رپه‌رشتی كردنی لقەكان ودابينكردنی ڕێكوپێكی چالاكييەكانی. 6/ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه وبه‌ڕێوه‌بردنی دارایی سه‌ندیكا. 7/كردنه‌وه‌ی لقی نوێی سه‌ندیكا. 8/سه‌رپه‌رشتی رێكخستنی ده‌ست دانه پیشه‌ی پزیشكی له عیاده تایبه‌تییه‌كاندا. 9/پێشكه‌ش كردنی پێشنیار له باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا. 10/ده‌ستنیشان كردنی ئەو كەسەی نوێنەرايەتی سەنديكا دەكات لە ليژنە ڕەسمی وناڕەسمييەكاندا، ئەگەر هاتوو نەقيب نوێنەرايەتی نەكرد. 11/ناردنی ئه‌و كێشه وشكایه‌تانه‌ی كه دێن، بۆ به‌رده‌م لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان. 12/به‌شداری كردن له پێشكه‌ش كردنی پێشنیار له‌باره‌ی یاساكاری وپلان وبه‌رنامه‌ی ته‌ندروستی له هه‌رێمدا. 13/پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه. 14/بڕیاردان له‌سه‌ر به موڵك كردنی ماڵ و خانووبه‌ره و وه‌رگرتنی به‌خشش و مینحه و هه‌ل و مه‌رجی قه‌رز پێدان و قه‌بووڵ كردنی یارمه‌تی دارایی له چوارچێوه‌ی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكادا. 15/خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان. 16/پێدانی مۆڵه‌تی ده‌ستدانه پیشه. 17/بڕیاردانێكی بنبڕ له باره‌ی وازهێنانی نه‌قیب یان هه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن یان لیژنه‌كانی سه‌ندیكا یان هاوشێوه‌كانیان به‌مه‌رجێك له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا بخرێنه به‌رده‌م ده‌سته‌ی گشتی. 18/دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌كانی سه‌ندیكا به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان. 19/قبوڵ كردنی به‌خشش به ره‌زامه‌ندیی لایه‌نه ره‌سمیه‌كان. دووه‌م: پێدانی هه‌ندێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی به نه‌قیب یان سه‌رۆكه‌كانی لقه‌كانی سه‌ندیكا.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: 1. نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌ستدانه پیشه له ماوه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكدا ئه‌نجام ده‌درێ وئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێك له‌و ماوه‌یەدا دواكه‌وت به‌بێ عوزری ڕه‌وای وا كه ئه‌نجوومه‌ن قه‌ناعه‌تی پێ بێ، له ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی قه‌ده‌غه ده‌كرێ ومۆڵه‌تی كاركردنی پێ نادرێـته‌وه تاكو دوو قات ئابۆنه‌ی نوێ كردنه‌وه‌ی نه‌دات. 2. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی بۆ دوو ساڵی یه‌ك له دوا یه‌ك دواكه‌وت وهیچ عوزرێكی ڕه‌وای نه‌بوو، ئه‌وا ناوی له تۆماری سه‌ندیكا ده‌گوژێندرێته‌وه وماوه نادرێ ده‌ست بداته پیشه‌كه‌ی و، ئه‌گه‌ر ویستی دووباره ناوی تۆمار بكرێته‌وه ده‌بێ ئابوونه‌ی چوونه ناو سه‌ندیكا وئابوونه‌ی نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی دووقات بدات. 3. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێ، مه‌رجێ له‌مه‌رجه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكای له‌ده‌ست دا ئه‌وه مافی ئه‌ندامییه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دا وبه بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ، به‌ڵام بۆی هه‌یه له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) رۆژدا كه له رۆژی ئاگاداركردنییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا تانه له بڕیاره‌كه بدات، بڕیاری دادگاش چی بێ هه‌ر ئه‌وه‌یه و ده‌بڕدرێته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: نابێ ئه‌ندام پایه‌ی نه‌قیبی وئه‌م پایانه‌ی خواره‌وه پێكه‌وه كۆبكاته‌وه: 1. سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان. 2. وه‌زیر یان بریكاری وه‌زیر له وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمدا. 3. به‌ڕێوبه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدا. 4. به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیایه‌كی بازرگانی.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: 1. نابێ پزیشكی مۆڵه‌تدراو پتر له عیاده‌یه‌ك له هه‌رێمدا بكاته‌وه. 2. نابێ پزیشك عینوانی پسپۆرییه‌ك له‌هه‌ر لقێك له لقه‌كانی پزیشكی هه‌ڵگرێ ته‌نیا دوای وه‌رگرتنی ئه‌و له‌قه‌به ده‌بێ به‌رێگایه‌كی ئوسووڵی له‌لایه‌نێكی تایبه‌تمه‌ند وتۆماركردنی له سه‌ندیكادا. 3. پزیشكی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت وهه‌موو كه‌رته‌كانی دیكه بۆی هه‌یه ده‌ست بداته پیشه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كاتی ده‌وامی ره‌سمی دا به پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه سه‌ندیكا بۆیانی دیاركردووه. 4. حوكمه‌كانی رێككه‌وتننامه وگرێبه‌نده‌كان بۆ ئه‌ندامه كورده‌كان وبیانییه‌كان وئه‌وانه‌ی له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق دێن پێویسته ره‌چاو بكرێن، له كاتێكدا گه‌ر رێيان پێ بدرێ ده‌ست بده‌نه پیشه‌كه.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: 1. ده‌ستدانه پیشه ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ئه‌ندامی سه‌ندیكان وهه‌موو هه‌لومه‌رجێكیان به پێی ئه‌م یاسایه لێ دێته دی. 2. پێویسته فه‌رمانگه ره‌سمی ونیمچه ره‌سمیه‌كان و دام وده‌زگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنی ئیش پێ كردنی ئه‌و پزیشكه‌ی كه ئه‌ندامه بنێرێ بۆ سه‌ندیكا.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1. پزیشك له هه‌رێمی كوردستاندا تا نه‌چێته ناو سه‌ندیكا وبڕوانامه‌ی تۆماركردن ومۆڵه‌تی ده‌ستدانه پیشه‌ی وه‌رنه‌گرێ بۆی نییه ده‌ست بداته پیشه‌كه‌ی. 2. ئه‌و پزیشكه كوردانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن بۆیان هه‌یه بێنه ناو سه‌ندیكا به‌و مه‌رجه‌ی هه‌موو مه‌رجێكی یاساییان لێ بێته دی وئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه داواكه‌یان قه‌بووڵ بكات یا ڕەو‌تی بكاته‌وه.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: یه‌كه‌م: 1/ئه‌نجوومه‌نی لق له (5) ئه‌ندام و (2) ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ كه له‌وانه‌ی كه له پیشه‌كه‌دا ماوه‌یه‌ك ئیشیان كردبێ له (5)ساڵ كه‌متر نه‌بێ ئه‌وانه ئه‌ندامانی لق هه‌ڵیانده‌بژێرن. 2/مه‌رجه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی لق له دانیشتوانی هه‌رێم بێ وله هه‌رێم نیشته‌جێ بێ. 3/ئه‌نجوومه‌نی لق له نێو ئه‌ندامه‌كانیدا سه‌رۆكی لق وسكرتێرێك وسه‌رپه‌رشتكارێكی دارایی هه‌ڵده‌بژێرێ. دووه‌م: ئه‌نجوومه‌نی لق ئه‌م كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1/ جێ به‌جێ كردنی پلانی بڕیار له‌سه‌ر دراوی کار، له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی ورێنماییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا. 2/كاركردن له پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی. 3/به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دارایی. 4/ئه‌و كاروبارانه‌ی نه‌قیب یا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌سپێرن. 5/دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی لق وده‌سنیشان كردنی مووچه‌یان ئه‌مه‌ش دوای په‌سه‌ند كردنی ئه‌نجوومه‌ن ده‌بێ. 6/ده‌سنیشان كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی نوێنه‌رایه‌تی لق ده‌كات له لیژنه ره‌سمیه‌كاندا به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: سه‌ندیكا بۆی هه‌یه مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی دابمه‌زرێنێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: 1. چوونه ناو سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ وپێشكه‌ش به نه‌قیب یا سه‌رۆكی لق له پارێزگا ده‌كرێ وبه‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كانی پێوه ده‌لكێنرێ. 2. داواكاریی چوونه ناو سه‌ندیكا، له‌ماوه (30) رۆژ له مێژووی تۆمار كردنی له سه‌ندیكا، ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن، وئه‌نجومه‌نیش پێویسته له‌و ماوه‌یه‌دا بیبرێته‌وه وئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه ره‌ت بوو ویه‌كلانه‌كرایه‌وه ئه‌و داوا كاره به‌وه‌رگیراو له سه‌ندیكا داده‌نرێ. 3. ئه‌نجوومه‌ن بۆی هه‌یه به بڕیارێكی هۆدەرخەر داواكاریی چونه ناو سه‌ندیكا ره‌ت بكاته‌وه وخاوه‌ن داواكه‌ش بۆی هه‌یه له‌لای دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی پێراگه‌یاندنیه‌وه تانووت له‌و بڕیاره بدات و بڕیاری دادگاش بنبڕه.
مادده‌ی سی و نۆیه‌م
مادده‌ی سی و نۆیه‌م: ئه‌نجوومه‌نی ره‌فته‌نی (كاتی)ی سه‌ندیكای پزیشكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق كه به پێی بڕیاری ژماره (30)ی رۆژی 21/10/1997 دامه‌زراوه، له به‌ڕێوه‌بەرايەتی كاروباری سه‌ندیكادا به‌رده‌وام ده‌بێ به‌مه‌رجێ هه‌ڵبژاردن له ماوه‌یه‌كدا له شه‌ش مانگ پتر نه‌بێ كه له رۆژی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، ئه‌نجام بدرێ.
مادده‌ی چله‌م
مادده‌ی چله‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی چل ویه‌كه‌م
مادده‌ی چل ویه‌كه‌م: پێویسته وه‌زیره پێوه‌ندارە‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ده‌بێ ئه‌ندام ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی: 1. له هاووڵاتییانی كوردستانی عێراق بێ یاخود لێی دابنیشێ. 2. به تاوانێكی ناسیاسی یا كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر سزا نه‌درابێ. 3. بڕوانامه‌یه‌كی هه‌بێ كه له به‌كالۆریۆس یا هاوتای له پزیشكی دا كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌ندیكا به مه‌به‌ستی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م ئامانجانه كار ده‌كات: 1. وه‌ستانی پزیشكان له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان وپشتگیری كردنی حكومه‌تی هه‌رێم وپێڕۆی دیموكراتی وپته‌وكردن وبه‌ره‌و چاكتربردنی فیدرالییه‌ت. 2. به‌رگری كردن له مافی پیشه‌یيی ڕه‌وای پزیشكان له هه‌رێمدا. 3. رێكخستنی به‌شداربوونی پزیشكان له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا. 4. سه‌رپه‌رشتی كردنی پیشه‌یی له‌باره‌ی پزیشكان و ده‌ست دانه پیشه‌یان له عییاده‌ی تایبه‌تی ونه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان، تاكو كاری چه‌وتی وا نه‌كرێ كه له‌گه‌ڵ پیرۆزیی پیشه‌كه نه‌گونجێ. 5. چه‌سپاندنی مه‌رجه‌كانی كردنه‌وه‌ی عییاده‌ی تایبه‌تی و نه‌هێشتنی ئه‌و بارانه‌ی كه مه‌رجه‌كانیان لێ نایه‌ته دی. 6. وه‌ده‌ست هێنانی ده‌رفه‌تی كاركردن بۆ پزیشكانی دانیشتووی هه‌رێم. 7. رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی پزیشكان له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت وده‌زگا حكومه‌تی وناحكومه‌تییه‌كان. 8. هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا وكۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌یی دیكه له هه‌رێم دا وله ده‌ره‌وه‌یدا، له‌وانه‌ی ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئامانجی سه‌ندیكادا ده‌گونجێن. 9. به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پزیشكه كورده‌كان و دۆستانی گه‌لی كورد له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دا. 10. به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی و زانستی و رۆشنبیريی ئه‌ندامانی بۆ پێشخستنی پیشه‌كه و پاراستنی. 11. رای خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ی یاسا و پێره‌وانه‌وه ده‌رببرێ كه په‌یوه‌ندی به پیشه‌ی پزیشكی و رێككه‌وتننامه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه هه‌یه. 12. هه‌وڵ بدا كه ئاسووده‌یی ژیانی ئه‌ندامه‌كانی له كاتی نه‌خۆشی وپیری و وزه‌بونیدا ده‌سه‌به‌ر بكا. 13. ڕێساكانی ده‌ستدانه پیشه‌كه رێك بخات و موراقه‌به‌ی جێ به‌جێ كردنیان بكات.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك داده‌مه‌زرێ به‌ناوی سه‌ندیكای پزیشكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق وخاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وییه وباره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایه‌ته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ وبۆی هه‌یه لق له پارێزگاكانی هه‌رێم بكاته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ووشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه: هه‌رێم: مه‌به‌ست هه‌رێمی كوردستانی عێراقه. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای پزیشكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا نه‌قیب: نه‌قیبی پزیشكانی كوردستان پزیشك: هه‌ر ئه‌ندامێك له سه‌ندیكادا بڕوانامه‌یه‌كی له پزیشكی یان هاوتاكه‌ی هه‌بێت له به‌كالیۆریۆس كه‌متر نه‌بێت وله زانكۆیه‌ك یان په‌یمانگایه‌ك وه‌رگرتبێ كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی فێركردنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان دانی پێداهێنرا بێ وپیشه‌كه‌ی خۆی ده‌ست دابێتێ له یه‌كێك له‌و پسپۆرییه پزیشكییانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه. كاركردن له پیشه‌كه‌دا: بریتییه له كاركردن له بواری پسپۆرییه پزیشكی‌یان له یه‌كێك له بواره‌كانی لێكۆڵینه‌وه وئه‌و نه‌خشه‌سازییه‌ی كه مه‌به‌ستی پزیشكی‌یان هه‌یه وپێشكه‌ش كردنی پرس ورا له باره‌یانه‌وه و سه‌رپه‌رشتی كردنی وكاركردن له كار‌و فرمانی پزیشكی دا كه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ده‌سنیشانی ده‌كات. وەزير : وەزيری تەندروستی وكاروباری كۆمەڵايەتیيە
مادده‌ی سی و سێیه‌م
مادده‌ی سی و سێیه‌م: 1/ئه‌گه‌ر شكاتێك پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا كرا، ئه‌وا ده‌ینێرێ بۆ لقی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌وه‌ی رای خۆی ورێنمایی خۆی ده‌رببڕێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هه‌ر كامێكیانه‌وه ئیسپات نه‌بوو، ئه‌و كاته ده‌نێردرێ بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن. 2/سه‌رۆكی لیژنه، مێژووی دانیشتن دیاری ده‌كات وبه پزیشكه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێ. 3/دانیشتنه‌كانی لیژنەی به‌رزه‌فت كردن نهێنی ده‌بێت.
مادده‌ی سی و دووه‌م
مادده‌ی سی و دووه‌م: 1/بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ستدانه پیشه به‌خاوه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێ كه لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكاری دیاری ده‌كات وبه‌هه‌موو لقه‌كانی سه‌ندیكای راده‌گه‌یه‌نێ. 2/ناشێ پزيشكێكی تر لە عيادەی پزيشكێكی قەدەغەكراو لە دەستدانە پيشە كار بكات 3/ ئەو غه‌رامانه‌ی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتیه‌وه حوكمی پێ ده‌رده‌چێ ده‌بێته داهاتێ بۆ سه‌ندیكا.
مادده‌ی سی ویه‌كه‌م
مادده‌ی سی ویه‌كه‌م: 1/پزیشك له ماوه‌ی گرتن وبه‌ندكردن وحیجزكردنی ده‌ستدانه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ. 2/پزیشك ئه‌گه‌ر حوكم بدرێ له سه‌ر تاوانێكی ئابڕووبه‌ری په‌یوه‌ندار به پیشه‌كه‌ی، ده‌ستدانه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت. 3/ئه‌گه‌ر دووباره حوكمی پزیشك درا له ئه‌نجامی تاوانبار كردنی له‌سه‌ر كرداری وا كه په‌یوه‌ندی به پیشه‌وه هه‌بێ نابێ دووباره ناوی له سه‌ندیكا تۆمار بكرێته‌وه مه‌گه‌ر دوای ره‌زامه‌ندییه‌كی نوێ نه‌بێ له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا، به پێی په‌یڕه‌و و ئه‌و رێنماییانه‌ی لێیه‌وه ده‌رچوون.
مادده‌ی سییه‌م
مادده‌ی سییه‌م: ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن بینی ئه‌و كاره‌ی دراوه‌ته پاڵ پزیشك تاوانێك پێكه‌وه ده‌نێ، پێویسته مه‌سه‌له‌كه بنێرێ بۆ دادگای تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وراقی مه‌سه‌له‌كه وئه‌گه‌ر پاك وبێ تاوان ده‌رچوو، ئه‌مه رێگه له وه‌رگرتنی كاری به‌رزه‌فتی ده‌رحه‌قی ناگرێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.