مادده‌ی بیست و دووه‌م:
یه‌كه‌م:
1/ئه‌نجوومه‌نی لق له (5) ئه‌ندام و (2) ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ كه له‌وانه‌ی كه له پیشه‌كه‌دا ماوه‌یه‌ك ئیشیان كردبێ له (5)ساڵ كه‌متر نه‌بێ ئه‌وانه ئه‌ندامانی لق هه‌ڵیانده‌بژێرن.
2/مه‌رجه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی لق له دانیشتوانی هه‌رێم بێ وله هه‌رێم نیشته‌جێ بێ.
3/ئه‌نجوومه‌نی لق له نێو ئه‌ندامه‌كانیدا سه‌رۆكی لق وسكرتێرێك وسه‌رپه‌رشتكارێكی دارایی هه‌ڵده‌بژێرێ.
دووه‌م:
ئه‌نجوومه‌نی لق ئه‌م كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:
1/ جێ به‌جێ كردنی پلانی بڕیار له‌سه‌ر دراوی کار، له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی ورێنماییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا.
2/كاركردن له پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی.
3/به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دارایی.
4/ئه‌و كاروبارانه‌ی نه‌قیب یا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌سپێرن.
5/دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی لق وده‌سنیشان كردنی مووچه‌یان ئه‌مه‌ش دوای په‌سه‌ند كردنی ئه‌نجوومه‌ن ده‌بێ.
6/ده‌سنیشان كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی نوێنه‌رایه‌تی لق ده‌كات له لیژنه ره‌سمیه‌كاندا به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.
الموضوع: ئه‌نجوومه‌نی لق,ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی لق,پلانی بڕیار,كاركردن له پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی,به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دارایی