أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕگه‌ی (ه) له مادده‌ی (50)ی یاساكه له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق راده‌گیرێت و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: ه- مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌واوی نه‌خۆشی و مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌شه‌كی له بری ناتواناییه‌ك كه یه‌كسانه به (75%) و به‌ره‌و ژوور له ناتوانایی ته‌واو، له كاتی مردنی خانه‌نشینه‌كه‌دا ده‌خرێته سه‌ر میراتگری، هه‌رچی مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌شه‌كیی نه‌خۆشییه له بری ناتواناییه‌كی كه‌متر له (75%) له ناتوانایی ته‌واو، ئه‌وا له كاتی مردنی خاوه‌نه‌كه‌یدا به یه‌كجاری ده‌بڕێت.
مادده‌ی سێزده‌م
مادده‌ی سێزده‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیداره‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌ی (27) له یاسای خانه‌نشینی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی كرێكاران، كرێكارانی كه‌رتی تایبه‌ت كه خاوه‌ن كاری هه‌میشه‌یی یان به‌رده‌وامیان نه‌بێت، له حاڵه‌تی به‌شداری كردنیان له سندووقی بیمه‌دا، مافی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان ده‌بێ، به مه‌رجێك له دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمدا مووچه‌یان نه‌بێت و، چۆنیه‌تی تۆمار كردنیان و وه‌رگرتنی ئابوونه لێیان، به په‌یڕه‌وێك رێك ده‌خرێت كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌كات.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: كرێكاری بیمه‌دار مافی هه‌یه سوود له بیمه‌ی بێكاری به گوێره‌ی ئه‌م بنه‌مایانه وه‌ربگرێت: یه‌كه‌م: ده‌بێ پێدانی بیمه‌ی بێكاری بۆ ماوه‌یه‌ك بێت كه له (دوو ساڵ) كه‌متر نه‌بێت. دووه‌م: بیمه‌دار له ماوه‌ی بێكاریدا و بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (شه‌ش مانگ) زیاتر نه‌بێت، بڕه پاره‌یه‌كی یه‌كسان به كۆمه‌كی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرێت به مه‌رجێك له (سێ) جار تێنه‌په‌ڕێنێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: كرێكاری بیمه‌دار مافی هه‌یه سوود له بیمه‌ی بێكاری به گوێره‌ی ئه‌م بنه‌مایانه وه‌ربگرێت: یه‌كه‌م: ده‌بێ پێدانی بیمه‌ی بێكاری بۆ ماوه‌یه‌ك بێت كه له (دوو ساڵ) كه‌متر نه‌بێت. دووه‌م: بیمه‌دار له ماوه‌ی بێكاریدا و بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (شه‌ش مانگ) زیاتر نه‌بێت، بڕه پاره‌یه‌كی یه‌كسان به كۆمه‌كی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرێت به مه‌رجێك له (سێ) جار تێنه‌په‌ڕێنێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌ی (27) له یاسای خانه‌نشینی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی كرێكاران، كرێكارانی كه‌رتی تایبه‌ت كه خاوه‌ن كاری هه‌میشه‌یی یان به‌رده‌وامیان نییه، له حاڵه‌تی به‌شداری كردنیان له سندووقی بیمه‌دا، مافی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان ده‌بێ، به مه‌رجێك له دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمدا مووچه‌یان نه‌بێت و، چۆنیه‌تی تۆمار كردنیان و وه‌رگرتنی ئابوونه لێیان، به په‌یڕه‌وێك رێك ده‌خرێت كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌كات.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: جێبه‌جێ كردنی هه‌ردوو بڕگه‌ی (ب) و (ج) له مادده‌ی (60)ی یاساكه له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێت و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: ب- ئه‌گه‌ر خانه‌نشینێكی توشبوو به ناتواناییه‌كی یه‌كسان به (75%) به‌ره‌و ژوور مرد، مووچه‌كه‌ی ده‌خرێته سه‌ر میراتگری. ج- ئه‌گه‌ر خانه‌نشینی توشبوو به ناتواناییه‌كی به‌شه‌كیی كه‌متر له (75%) مرد، میراتگری قه‌ره‌بوویه‌كی پێ ده‌درێت یه‌كسان ده‌بێت به مووچه‌ی خانه‌نشینی تووشبوونی به‌شه‌كی له بڕی چوار ساڵ، له حاڵه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كه مافی مووچه‌ی مردنه‌كه‌ی نه‌بێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی (69)ی یاساكه له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێت و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: أ- راده‌ی هه‌ره به‌رزی مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌واو سه‌باره‌ت به هه‌موو لقه‌كانی بیمه له‌م یاسایه‌دا، له هه‌موو حاڵه‌تێكدا نابێ له (80%)ی مامناوه‌ندی مووچه‌ی مانگانه‌ی دوایین ساڵی بیمه كرا‌و له راژه‌ی كار، تێپه‌ڕێنێت. ب- راده‌ی هه‌ره كه‌می مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌واو سه‌باره‌ت به هه‌موو لقه‌كانی بیمه له‌م یاسایه‌دا، له هه‌موو حاڵه‌تێكدا نابێ له راده‌ی هه‌ره كه‌می مووچه‌ی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ر بێته خوارێ. ج- مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌شه‌كی له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا كه‌متر نابێت له ئاستی كۆمه‌كی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی.