مادده‌ی حه‌وته‌م: جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی (69)ی یاساكه له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێت و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: أ- راده‌ی هه‌ره به‌رزی مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌واو سه‌باره‌ت به هه‌موو لقه‌كانی بیمه له‌م یاسایه‌دا، له هه‌موو حاڵه‌تێكدا نابێ له (80%)ی مامناوه‌ندی مووچه‌ی مانگانه‌ی دوایین ساڵی بیمه كرا‌و له راژه‌ی كار، تێپه‌ڕێنێت. ب- راده‌ی هه‌ره كه‌می مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌واو سه‌باره‌ت به هه‌موو لقه‌كانی بیمه له‌م یاسایه‌دا، له هه‌موو حاڵه‌تێكدا نابێ له راده‌ی هه‌ره كه‌می مووچه‌ی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ر بێته خوارێ. ج- مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌شه‌كی له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا كه‌متر نابێت له ئاستی كۆمه‌كی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی.
الموضوع: راده‌ی هه‌ره به‌رزی مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌واو سه‌باره‌ت به هه‌موو لقه‌كانی بیمه,راده‌ی هه‌ره كه‌می مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌واو سه‌باره‌ت به هه‌موو لقه‌كانی بیمه,مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌شه‌كی له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا كه‌متر نابێت له ئاستی كۆمه‌كی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی