أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م : یه‌كه‌م: ئه‌رك و فرمان وئیش وتایبه‌تییه‌كان و پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕۆ دیار ده‌كرێت . دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه به‌پێی پێویستی وه‌زاره‌ت بكاته‌وه یان یه‌كیان بخات یان ئیلغایان بكات.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌م زاراوانه خواره‌وه واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه : یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق . دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی ژینگه. سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری ژینگه. چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی پاراستن وچاكردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان. شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا : ئه‌نجومه‌نی پاراستن وچاكردنی ژینگه له پارێزگادا .
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م : وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌رك وفرمانانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كا: یه‌كه‌م: پێشنیاز كردنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پاراستنی ژینگه له پیسبوون و كاری چاكتر كردنی چۆنایه‌تیی ژینگه وخستنه‌رووی به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سند كردن. دووه‌م: ده‌رهێنانی رێنمایی تایبه‌ت به ده‌ستنیشانكردن و به‌ندو به‌ستی(چوابگ) پیسكه‌ره‌كانی ژینگه‌و، چاودێریكردنی سه‌لامه‌تی به‌جێهێنانیان. سێیه‌م: پلاندانانی ساڵانه و مامناوه‌ندو دوورخایه‌ن بۆ پاراستن و چاكتر كردنی ژینگه . چواره‌م: هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌شدا كه په‌یوه‌ستی پاراستنی ژینگه‌ن . پێنجه‌م: پابه‌ندبوونی هه‌رێمی به‌و ڕێكه‌وتنامه و په‌یماننامه و پڕۆتۆكۆلانه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه په‌سه‌نكراوه. شه‌شه‌م: به دواواچوونی سه‌لامه‌تی ژینگه له‌میانه‌ی ئه‌نجامدانی پشكنینی په‌یوه‌ست به پیسكه‌ره‌كانی ژینگه‌و ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی ژینگه به هه‌مه‌هانگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌ركردنی رێنمایی تایبه‌ت به دیاركه‌رو به‌ندوبه‌ست(چوابگ)ی پیسكه‌ره‌كانی ژینگه‌و چاودێری كردنی سه‌لامه‌تی جێبه‌جێكردنی. حه‌وته‌م: ئه‌نجامدانی رووپێویه ژینگه‌ییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه. هه‌شته‌م: لابردن و چاره‌سه‌ر كردنی ئاسه‌واری چه‌كی كیمیایی،به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه بۆ پاككردنه‌وه‌ی كێلگه‌كانی مین و پاشماوه‌ی چه‌ك و جبه‌خانه‌و ئه‌وماددانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی پیس بوونی ژینگه . نۆیه‌م: هاندانی ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌و توێژینه‌وه و لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌ت به پاراستن و چاككردنی ژینگه . ده‌یه‌م: هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌دا، به مه‌به‌ستی هاوكاری و توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه ژینگه‌ییه‌كان، دامه‌زراندنی ناوه‌ندی بۆ توێژینه‌وه‌ی ژینگه‌یی له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا به‌تایبه‌تیش لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌به‌كار هێنانی چه‌كه كیمیاویه‌كان له كوردستان . یازده‌م: كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری و ڕۆشنبیری ژینگه‌یی و وه‌گه‌رخستنی رۆڵی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بكات له‌م بواره‌دا، وێرای بونیادنانی توانسته‌كانی مرۆڤ له ڕێگه‌ی به‌رپاكردنی كۆڕ‌و خولی راهێنانی تایبه‌ت به پاراستنی ژینگه‌و هاندانیان. دوازده‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی ڕاپۆرته‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ری ژینگه‌یی، كه لایه‌نه به‌رپرسه‌كان پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن له‌مه‌ر ئه‌و پرۆژانه‌ی كه داده‌مه‌زرێن و ئه‌وانه‌ی ئێستا دامه‌زراون بۆ په‌سه‌نكردنیان كردنیان یان ره‌تكردنه‌وه‌یان له ماوه‌یه‌كی گونجاو‌دا - له‌و ڕۆژه‌وه كه پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت ده‌كرێن به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان . سیانزه‌م: كار كردن بۆ پاراستنی سروشت و جوانیه‌كانی و و دروست كردنی پاوانگه‌ی سروشتی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه . چوارده‌م: گرتنه به‌ری شێوازی پێویست بۆ پاراستنی مرۆڤ و ژینگه له‌مه‌ترسیه‌كانی تیشكاوه‌ری زیان به‌خش و ئالوده‌گی ژینگه‌یی . پازده‌م: پشت به‌ستن به نووسینگه‌و تاقیگه‌و لایه‌نه راوێژكاریه‌كان بۆ ئاماده كردنی راپۆرته‌كانی خه‌ملاندنی كاریگه‌ری ژینگه‌یی و ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه‌و شیكاری و پێوانه‌كان له بواره‌كانی پاراستنی ژینگه به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی وه‌زاره‌ت دیاریان ده‌كات وئه‌مه‌ش به ڕێنمایی ده‌رده‌چێت . شازده‌م: دانانی بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پاشماوه‌و زبڵ و خاشاك و مادده‌ی زیانبه‌خش و ترسناك .
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م : هه‌ر ده‌قێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، كاری پێ ناكرێت.
مادده‌ی حه‌فته‌م
مادده‌ی حه‌فته‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه،رێنمایی پێویست،بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ر بكات.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌كاری پێده‌كرێت له رۆژنامه‌ی ڕه‌سمی( وه‌قایعی كوردستان )بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م : یه‌كه‌م: له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك، ئه‌نجومه‌نێك داده‌مه‌زرێ، پێی ده‌ڵێن ( ئه‌نجومه‌نی پاراستن وچاكردنی ژینگه‌ی پارێزگا) . پارێزگار یان نوێنه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا . دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، له لایه‌نه‌كانی خه‌مخۆری پاراستن و چاككردنی ژینگه، له پارێزگادا ده‌گرێته ئه‌ستۆ، به‌پێی رێنمایی كه ئه‌نجومه‌ن خۆی ده‌ری ده‌كا.
مادده‌ی سێ یه‌م
مادده‌ی سێ یه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵا‌و، به‌رپرسی ئیش وكارو ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌ت وسه‌ربه‌رشتیكردن و چاودێری كردنی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییگه‌لێكیش پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی وئیداری ورێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا، له‌وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چێ و سه‌رپه‌رشتی جێ به‌جێ كردنی ئیش ده‌كات .وه‌زیر له‌به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسه، چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بسپێرێت به بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتی یه‌كان و یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شیاویان ده‌زانێت. . دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوار چێوه‌ی ئه‌و ده‌سترۆییانه‌ی كه پێی ده‌سپێردرێ له لایه‌ن وه‌زیره‌وه مه‌رجه خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆ بێت یاریده‌ده‌ری وه‌زیر ده‌دات،، له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباریدا. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات به به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر،خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی بێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌با به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر،خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی بێ و، ژماره‌یه‌ك فرمانبه‌ریش هاوكاری ده‌كه‌ن . پێنجه‌م: راوێژكاره‌كان: ژماره‌یان له چوار كه‌س زێتر نابێ و، مه‌رجیشه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆیی وپسپۆر بن. شه‌شه‌م-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئیداری ودارایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆییو پسپۆر بێت. حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پاراستنی ژینگه‌و،ووشیاركردنه‌وه‌و ڕاگه‌یاندنی ژینگه‌یی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی بێت وله ڕاگه‌یاندندا شاره‌زابێ. هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری هونه‌ری وخۆ پاراستن له تیشكاوه‌ری: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی بێت وپسپۆرو شاه‌رزاش بێت.
مادده‌ینۆیه‌م
مادده‌ینۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندی داره كان، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م : ئه‌نجومه‌نی پاراستن وچاكردنی ژینگه : یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1- وه‌زیر - سه‌رۆك . 2- بریكاری وه‌زاره‌ت – جێگری سه‌رۆك . 3- به‌ڕێوه‌به‌ره گشتی یه‌كان –ئه‌ندام. 4- نوێنه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به هه‌ریه‌ك له‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه: 1- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی. 2- وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی 3- وه‌زاره‌تی پلاندانان . 4- وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته‌كانی ئاو . 5- وه‌زاره‌تی ناوخۆ . 6- وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ . 7- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی . 8- وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی . 9- وه‌زاره‌تی سامانی سروشتی . 10- وه‌زاره‌تی گه‌شتو گوزار . 11- وه‌زاره‌تی كاره‌با . 12- وه‌زاره‌تی بازرگانی. 13- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه. 5- ئه‌ندامێكیش له خاوه‌ن ئه‌زموون وپسپۆران له پاراستنی ژینگه،وه‌زیر دایده‌نێ وبۆی هه‌یه شاره‌زای تر به‌شدار پێ بكات به‌پێی پێویست. 6- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر له‌كاتی پێویست دا.