مادده‌ی دووه‌م : وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌رك وفرمانانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كا: یه‌كه‌م: پێشنیاز كردنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پاراستنی ژینگه له پیسبوون و كاری چاكتر كردنی چۆنایه‌تیی ژینگه وخستنه‌رووی به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سند كردن. دووه‌م: ده‌رهێنانی رێنمایی تایبه‌ت به ده‌ستنیشانكردن و به‌ندو به‌ستی(چوابگ) پیسكه‌ره‌كانی ژینگه‌و، چاودێریكردنی سه‌لامه‌تی به‌جێهێنانیان. سێیه‌م: پلاندانانی ساڵانه و مامناوه‌ندو دوورخایه‌ن بۆ پاراستن و چاكتر كردنی ژینگه . چواره‌م: هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌شدا كه په‌یوه‌ستی پاراستنی ژینگه‌ن . پێنجه‌م: پابه‌ندبوونی هه‌رێمی به‌و ڕێكه‌وتنامه و په‌یماننامه و پڕۆتۆكۆلانه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه په‌سه‌نكراوه. شه‌شه‌م: به دواواچوونی سه‌لامه‌تی ژینگه له‌میانه‌ی ئه‌نجامدانی پشكنینی په‌یوه‌ست به پیسكه‌ره‌كانی ژینگه‌و ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی ژینگه به هه‌مه‌هانگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌ركردنی رێنمایی تایبه‌ت به دیاركه‌رو به‌ندوبه‌ست(چوابگ)ی پیسكه‌ره‌كانی ژینگه‌و چاودێری كردنی سه‌لامه‌تی جێبه‌جێكردنی. حه‌وته‌م: ئه‌نجامدانی رووپێویه ژینگه‌ییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه. هه‌شته‌م: لابردن و چاره‌سه‌ر كردنی ئاسه‌واری چه‌كی كیمیایی،به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه بۆ پاككردنه‌وه‌ی كێلگه‌كانی مین و پاشماوه‌ی چه‌ك و جبه‌خانه‌و ئه‌وماددانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی پیس بوونی ژینگه . نۆیه‌م: هاندانی ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌و توێژینه‌وه و لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌ت به پاراستن و چاككردنی ژینگه . ده‌یه‌م: هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌دا، به مه‌به‌ستی هاوكاری و توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه ژینگه‌ییه‌كان، دامه‌زراندنی ناوه‌ندی بۆ توێژینه‌وه‌ی ژینگه‌یی له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا به‌تایبه‌تیش لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌به‌كار هێنانی چه‌كه كیمیاویه‌كان له كوردستان . یازده‌م: كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری و ڕۆشنبیری ژینگه‌یی و وه‌گه‌رخستنی رۆڵی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بكات له‌م بواره‌دا، وێرای بونیادنانی توانسته‌كانی مرۆڤ له ڕێگه‌ی به‌رپاكردنی كۆڕ‌و خولی راهێنانی تایبه‌ت به پاراستنی ژینگه‌و هاندانیان. دوازده‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی ڕاپۆرته‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ری ژینگه‌یی، كه لایه‌نه به‌رپرسه‌كان پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن له‌مه‌ر ئه‌و پرۆژانه‌ی كه داده‌مه‌زرێن و ئه‌وانه‌ی ئێستا دامه‌زراون بۆ په‌سه‌نكردنیان كردنیان یان ره‌تكردنه‌وه‌یان له ماوه‌یه‌كی گونجاو‌دا - له‌و ڕۆژه‌وه كه پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت ده‌كرێن به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان . سیانزه‌م: كار كردن بۆ پاراستنی سروشت و جوانیه‌كانی و و دروست كردنی پاوانگه‌ی سروشتی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه . چوارده‌م: گرتنه به‌ری شێوازی پێویست بۆ پاراستنی مرۆڤ و ژینگه له‌مه‌ترسیه‌كانی تیشكاوه‌ری زیان به‌خش و ئالوده‌گی ژینگه‌یی . پازده‌م: پشت به‌ستن به نووسینگه‌و تاقیگه‌و لایه‌نه راوێژكاریه‌كان بۆ ئاماده كردنی راپۆرته‌كانی خه‌ملاندنی كاریگه‌ری ژینگه‌یی و ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه‌و شیكاری و پێوانه‌كان له بواره‌كانی پاراستنی ژینگه به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی وه‌زاره‌ت دیاریان ده‌كات وئه‌مه‌ش به ڕێنمایی ده‌رده‌چێت . شازده‌م: دانانی بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پاشماوه‌و زبڵ و خاشاك و مادده‌ی زیانبه‌خش و ترسناك .
الموضوع: پێشنیاز كردنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پاراستنی ژینگه,ده‌رهێنانی رێنمایی تایبه‌ت به ده‌ستنیشانكردن,پلاندانانی ساڵانه و مامناوه‌ندو دوورخایه‌ن بۆ پاراستن,هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌شدا,پابه‌ندبوونی هه‌رێمی به‌و ڕێكه‌وتنامه و په‌یماننامه و پڕۆتۆكۆلانه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه,به دواواچوونی سه‌لامه‌تی ژینگه له‌میانه‌ی ئه‌نجامدانی پشكنینی,ئه‌نجامدانی رووپێویه ژینگه‌ییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه,لابردن و چاره‌سه‌ر كردنی ئاسه‌واری چه‌كی كیمیایی,هاندانی ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌و توێژینه‌وه و لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌ت,هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی,كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری و ڕۆشنبیری ژینگه‌یی,لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی ڕاپۆرته‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ری ژینگه‌یی,كار كردن بۆ پاراستنی سروشت و جوانیه‌كانی و دروست كردنی پاوانگه‌ی سروشتی,گرتنه به‌ری شێوازی پێویست بۆ پاراستنی مرۆڤ و ژینگه