أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی چواره‌م هه‌موار ده‌كرێ و ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌خرێته سه‌ر و ده‌بێ به بڕگه‌ی (2) و، ئه‌م بڕگه (2)وه‌ی ئێستاشی ده‌بێته بڕگه‌ی (3)ی مادده‌كه. 2) نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: به‌رێوه‌به‌رێك هه‌ڵی ده‌سورێنێ كه بڕوانامه‌ی زانكۆی له یاسادا هه‌بێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی سێیه‌م هه‌موار ده‌كرێ، بڕگه‌ی دووه‌می ده‌خرێته سه‌رو به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 1. وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و به‌رپرسی ئاراسته كردنی ئیشه‌كانێتی و، هه‌موو بەڕیارو رێنمایی و فه‌رمانه‌كانی ئیش و كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌و پێكهاته‌و صه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و هونه‌ری له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه‌و یاسا به‌ركارخراوه‌كانی تردا هه‌مووی هه‌ر له لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌رده‌چێ و، وه‌زیر به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسه ، چونكه خۆی ئه‌ندامێكی هاوكاره له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا. 2. بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوارچێوه‌ی ئه‌و صه‌ڵاحییاته‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دا له ئاراسته كردنی وه‌زاره‌ته‌كه و سه‌رپه‌رشتیی كاروباری یاسایی و هونه‌ری ئیداری و دارایی و رێكخستندا، به مه‌رجێ دادوه‌ر (حاكم) بووبێ، ماف و سیفه‌تی دادوه‌ریه‌كه‌شی هه‌ر بۆ ئه‌مێنێ و پارێزراوه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موار ده‌كرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌خرێته سه‌رو ده‌بێت به بڕگه (4)ی مادده‌كه (4) بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی داد.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.