مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی سێیه‌م هه‌موار ده‌كرێ، بڕگه‌ی دووه‌می ده‌خرێته سه‌رو به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 1. وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و به‌رپرسی ئاراسته كردنی ئیشه‌كانێتی و، هه‌موو بەڕیارو رێنمایی و فه‌رمانه‌كانی ئیش و كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌و پێكهاته‌و صه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و هونه‌ری له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه‌و یاسا به‌ركارخراوه‌كانی تردا هه‌مووی هه‌ر له لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌رده‌چێ و، وه‌زیر به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسه ، چونكه خۆی ئه‌ندامێكی هاوكاره له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا. 2. بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوارچێوه‌ی ئه‌و صه‌ڵاحییاته‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دا له ئاراسته كردنی وه‌زاره‌ته‌كه و سه‌رپه‌رشتیی كاروباری یاسایی و هونه‌ری ئیداری و دارایی و رێكخستندا، به مه‌رجێ دادوه‌ر (حاكم) بووبێ، ماف و سیفه‌تی دادوه‌ریه‌كه‌شی هه‌ر بۆ ئه‌مێنێ و پارێزراوه.