أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێ یه‌م:
مادده‌ی سێ یه‌م: وه‌زیر سه‌رۆكه‌ی باڵای وه‌زاره‌ت و به‌رپرسیاره له رێنوێنی كردنی كاره‌كانیدا و له‌وه‌وه بڕیار و رێنمایی و فه‌رمانه‌كانی سه‌باره‌ت ئه‌ركه‌كاكنی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی و گشت گكارو باره ئیداری و هونه‌ریه‌كان له چوار چێوه‌ی ئه‌م یاسایه و یاسا كارپێكراوه‌كانی تردا له به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا به‌رپرسیاره به‌و مانایانه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: 1-ئه‌رك و كاره تایبه‌تییه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت ب پێره‌وێك دیاری ده‌كرێن. 2-وه‌زیر بۆی هه‌یه به پێی پێویست به‌رێوه‌به‌رێتی به‌ش و لقی نوێ پێك بێنێ یابیخاته پاڵ یه‌كتر. 3-وه‌زیری داد بۆی هه‌یه رێنمایی بۆ ئاسانكردنی به‌جێهێنانی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیری دا بۆی هه‌یه هه‌ر دادوه‌رێك له‌گه‌لیاندا دادوه‌ری دادگای ته‌میزیش (انتداب)بكا بۆ دایه‌ره‌كانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: دام و ده‌زگاكانی داد پێكدێ له: 1-دادگای مه‌ده‌نیه‌كان و ئه‌و دایه‌رانه‌ی پێوه‌ی به‌ندن. 2-ئیدیعای گشتی. 3-دیوانی تۆماری یاسایی. 4-ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری. 5-به‌رێوه‌به‌رێتی ده‌سته‌ی گشتی تۆماری موڵك. دووه‌م: دام و ده‌زگاكانی داد ئه‌رك و كاره تایبه‌ته‌كانیان به پێی یاسا تایبه‌تی یه‌كانی خۆیان به‌جێ دێنن به مه‌رجێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نانكۆك نه‌بن.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: گشت ئه‌و دایه‌ره داوه‌ریانه‌ی له وه‌وه به‌رپابه‌ندی ده‌سه‌ڵاتلی ناوه‌ندی بوون به وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمه‌وه ده‌به‌سترێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت به پێی ئه‌و یاسایه ئه‌ركه‌كانی به‌جێ دێنێ بۆ به‌دیهێنانی دادوه‌ری له رێگه‌ی په‌ره‌پێدان و به‌كارخستنی یاساكان و رێزگرتن له ناوه‌رۆكه‌كانی ده‌قاو ده‌ق به شێوه‌یه‌ك كه‌سه‌ر به‌خۆی قه‌زا (القچاء) و پارێزگاری كردن له مافه‌كانی مرۆڤ و به‌لێن و اوه‌رنامه نێو ده‌وڵه‌تی یانه‌ی په‌یوه‌ندی یان پێیانه‌وه هه‌یه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه بۆ خواسته‌كانی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1--هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێم. 3-وه‌زیر: وه‌زیری دادی هه‌رێم.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت له‌م دام و ده‌زگایانه پێككدێ: 1-نووسینگه‌ی وه‌زیر: به‌رێوه‌به‌رێك به‌رێوه ده‌با كه باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆی وه‌رگرتبێ. 2-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی داد: به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ی به‌رێوه‌ی ده‌با كه ده‌بی داوه‌رێك بێ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له پۆلی دووه‌م بێ و له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه پێك دێ: یه‌كه‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی كار‌و باری ئیداری به‌رێوه‌به‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، كه باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆی وه‌رگرتبێ و له‌م به‌شانه‌ی پێكدێ: أ-به‌شی ژمێریاری . ب-به‌شی پێداچوونه‌وه. ج-به‌شی كه‌سان. د-به‌شی خزمه‌ت گوزاری و ئیداری. دووه‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی ی په‌یوه‌ندی دادوه‌ری و یاسایی كه به‌رێوه‌به‌رێگ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆ وه‌رگرتبێ له‌م به‌شانه پێكدێ: أ-به‌شی په‌یوه‌ندی دادوه‌ری. ب-به‌شی په‌یوه‌ندی یاسایی. ج-به‌شی راگه‌یاندنی یاسایی. سێ یه‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی ی نه‌خشه دانان و به‌دواداچوون كه به‌رێوه‌به‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆی وه‌رگرتبێ و له‌م به‌شانه پێكدێ: أ-به‌شی نه‌خشه‌دانان. ب-به‌شی سه‌رژمێری.