مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت له‌م دام و ده‌زگایانه پێككدێ: 1-نووسینگه‌ی وه‌زیر: به‌رێوه‌به‌رێك به‌رێوه ده‌با كه باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆی وه‌رگرتبێ. 2-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی داد: به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ی به‌رێوه‌ی ده‌با كه ده‌بی داوه‌رێك بێ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له پۆلی دووه‌م بێ و له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه پێك دێ: یه‌كه‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی كار‌و باری ئیداری به‌رێوه‌به‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، كه باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆی وه‌رگرتبێ و له‌م به‌شانه‌ی پێكدێ: أ-به‌شی ژمێریاری . ب-به‌شی پێداچوونه‌وه. ج-به‌شی كه‌سان. د-به‌شی خزمه‌ت گوزاری و ئیداری. دووه‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی ی په‌یوه‌ندی دادوه‌ری و یاسایی كه به‌رێوه‌به‌رێگ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆ وه‌رگرتبێ له‌م به‌شانه پێكدێ: أ-به‌شی په‌یوه‌ندی دادوه‌ری. ب-به‌شی په‌یوه‌ندی یاسایی. ج-به‌شی راگه‌یاندنی یاسایی. سێ یه‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی ی نه‌خشه دانان و به‌دواداچوون كه به‌رێوه‌به‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆی وه‌رگرتبێ و له‌م به‌شانه پێكدێ: أ-به‌شی نه‌خشه‌دانان. ب-به‌شی سه‌رژمێری.
الموضوع: نووسینگه‌ی وه‌زیر,به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی داد,به‌رێوه‌به‌رێتی كار‌و باری ئیداری,به‌رێوه‌به‌رێتی ی په‌یوه‌ندی دادوه‌ری و یاسایی,به‌رێوه‌به‌رێتی ی نه‌خشه دانان و به‌دواداچوون