أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چله‌م:
مادده‌ی چله‌م: یه‌كه‌م: پله‌كانی دادوه‌ران چوار پله‌ن(أ، ب، ج، د)له$ پله‌ی (د) ـه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن. دووه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر له پله‌یه‌ك بۆ پله‌یه‌كی به‌رزتر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ، ئه‌مه‌ش دوای به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی یاسایی كه پێنج ساڵه. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی له كاتی سه‌یركردنی به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر، راپۆرتی سه‌رۆكی ناوچه‌كانی تێهه‌ڵچوونه‌وه، وسه‌رپه‌رشتانی دادوه‌ری ره‌چاو ده‌كرێن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به توانایی و باش به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ره‌وشتیه‌وه هه‌یه. چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر ده‌دات ئه‌گه‌ر ساغ بووه‌وه شیاوی به‌رزكردنه‌وه‌كه‌یه. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه به بڕیارێكی هۆدار به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێ و له ساڵێكیش پتر نه‌بێ وبۆ زیاتر له جارێكیش دوابخات، ئه‌گه‌ر بینی شیاوی ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه نیه. شه‌شه‌م : ماوه‌ی به‌رزكردنه‌وه له پله‌یه‌ك بۆ پله‌یه‌كی به‌رزتر به پێنج سالأ ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌ك یا قه‌زایه‌ك دادیه‌گایه‌كی به‌رایی یا زیاتر داده‌مه‌زرێ و ده‌كرێ له ناحیه‌كانیش به به‌یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ری ده‌كا پێك بهێنرێ و بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی شوێنی دادگاكه بۆ زیاتر له قه‌زا یا ناحیه‌یه‌ك فراوان بكاته‌وه.