مادده‌ی چله‌م:
یه‌كه‌م: پله‌كانی دادوه‌ران چوار پله‌ن(أ، ب، ج، د)له$ پله‌ی (د) ـه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن.
دووه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر له پله‌یه‌ك بۆ پله‌یه‌كی به‌رزتر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ، ئه‌مه‌ش دوای به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی یاسایی كه پێنج ساڵه.
سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی له كاتی سه‌یركردنی به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر، راپۆرتی سه‌رۆكی ناوچه‌كانی تێهه‌ڵچوونه‌وه، وسه‌رپه‌رشتانی دادوه‌ری ره‌چاو ده‌كرێن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به توانایی و باش به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ره‌وشتیه‌وه هه‌یه.
چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر ده‌دات ئه‌گه‌ر ساغ بووه‌وه شیاوی به‌رزكردنه‌وه‌كه‌یه.
پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه به بڕیارێكی هۆدار به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێ و له ساڵێكیش پتر نه‌بێ وبۆ زیاتر له جارێكیش دوابخات، ئه‌گه‌ر بینی شیاوی ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه نیه.
شه‌شه‌م : ماوه‌ی به‌رزكردنه‌وه له پله‌یه‌ك بۆ پله‌یه‌كی به‌رزتر به پێنج سالأ ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
الموضوع: پله‌كانی دادوه‌ران چوار پله‌ن,به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر,راپۆرتی سه‌رۆكی ناوچه‌كانی تێهه‌ڵچوونه‌وه,بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر,ماوه‌ی به‌رزكردنه‌وه