أحكام القانون

البحث في المحتوى🔎
ازالة
ازالة

ماددەی سێیەم

متن المادە :

ماددەی سێیەم:موعامەلەكانی سەرلەنوێ‌ تۆماركردنەوە كە دەربارەی زەوی و زاری كشتوكاڵی لەناو سنووری شارەوانییەكاندا لە چوارچێوەی ئەرك و فرمانی (ملاحڤیه تی) تۆماری عیقاری قەزای زاخۆدا پیدە دەكرێ‌ پووچ دەكرێنەوە، چونكە بەپێی دەقەكانی یاسای ژمارە (43)ی هەمواركراوی تۆماری عیقاریی ساڵی (1971) شەرت و شروتیان بەجێ‌ نەهێناوە.

ماددەی نۆیەم

متن المادە :

ماددەی نۆیەم:ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان) دا دەخرێتە بەركار.

ماددەی هەشتەم

متن المادە :

ماددەی هەشتەم:پێویستە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق ئەم بڕیارە بخەنە بەركار.

ماددەی حەوتەم

متن المادە :

ماددەی حەوتەم:هەر دەقێ‌ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت، ناخرێتە بەركار.

ماددەی چوارەم

متن المادە :

ماددەی چوارەم:ناولێنان لە عیقارەی كە لە (مەتنی ماددەی/43 موكەرەر، ق 3/51 موكرەرو ماددەی (56)ی یاسای ژمارە (43)ی هەمواركراوی ساڵی (1971)ی تۆماری عیقاریدا هاتووە، تەنها ئەو موڵكە صرفانەی دەگرێتەوە كە كەوتوونەتە ناو سنووری شارەوانییەكانەوە.

ماددەی شەشەم

متن المادە :

ماددەی شەشەم:موعامەلەكانی سەر لە نوێ‌ تۆماركردنەوە كە بەپێی دەقەكانی ئەم بڕیارە تەسدیق كرابن و شەرت و شرووتی یاسایان بەجێ‌ هێنابێ‌ لە رەسمی تازەی تۆماركردنەوەی عیقاری عەفو دەكرێن.

ماددەی یەكەم

متن المادە :

ماددەی یەكەم:موعامەلەكانی سەر لە نوێ‌ تۆماركردنەوە، بەناوی ئەشخاصی گه‌بیعییەوە كە دەربارەی زەوی وزاری كشتوكاڵ لە دەرەوەی سنووری شارەوانییەكاندا لە چوارچێوەی ئەرك و فرمانی ملاحڤیه تی تۆماری عیقاری زاخۆ پیادە دەكرێ‌، پووچ دەكرێنەوە، چونكەحوكمەكانی سەرلەنوێ‌ تۆماركردنەوە كە لە یاسای ژمارە (43)ی هەمواركراوی ساڵی (1971) داهاتووە نایانگرێتەوە و كەوتوونەتە ژێركاری حوكمەكانی یاساكانی چاكسازیی كشتوكاڵەوە كە لە هەرێمدا بەركارن.

ماددەی دووەم

متن المادە :

ماددەی دووەم:مەعامەلەكانی سەر لەنوێ‌ تۆماركردنەوە كە دەربارەی عیقار و زەویی نشینەیی لە ناو سنووری شارەوانیەكاندا، لە چوارچێوەی ئەرك و فرمانی (ملاحڤیه تی) تۆماری عیقاری قەزای زاخۆدا پیادە دەكرێ‌ و ئەوانەیان نەبێ‌ كە تەمییز تەصدیقی كردووە، دەنا هەموویان پووچ دەكرێنەوە چونكە بەپێی دەقەكانی یاسای ژمارە (43)ی هەمواركراوی سەرلەنوێ‌ تۆماركردنەوەی ساڵی (1971) شەرت و شروتیان بەجێ‌ نەهێناوە.

ماددەی پێنجەم

متن المادە :

ماددەی پێنجەم:1. لیژنەیەك لە نوێنەرانی وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و ئاودێری، شارەوانی و گەشت و گوزار، ئەوقاف و كاروباری ئیسلامی، دارایی و ئابووری و داد، بە سەرۆكایەتی دادوەرێك پێك دەهێنرێ‌. ئەم لیژنەیە موعامەلەكانی سەر لە نوێ‌ تۆمار كردنەوە تەدقیق و تەسدیق دەكات بە لە وەی لە دایەرەی تۆماری عیقاریدا تۆمار بكرێن، بڕیاریشی لە ماوەی (30) سی رۆژدا كە لە رۆژی دەرچوونی بڕیارەكەوە دەست پێدەكات ئەوەی لە بارەدا هەیە كە تانەی تەمییزی لێ‌ بدرێ‌. 2. ئەو لیژنەیە كە بەپێی بڕگە (1) ئەم ماددەیە پێك دەهێنرێ‌ تەنها سەیری ئەو موعامەلانە دەكات كە لە ماددەی دووەم و سێیەمی ئەم بڕیارەدا هاتووە.