ماددەی پێنجەم:1. لیژنەیەك لە نوێنەرانی وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و ئاودێری، شارەوانی و گەشت و گوزار، ئەوقاف و كاروباری ئیسلامی، دارایی و ئابووری و داد، بە سەرۆكایەتی دادوەرێك پێك دەهێنرێ. ئەم لیژنەیە موعامەلەكانی سەر لە نوێ تۆمار كردنەوە تەدقیق و تەسدیق دەكات بە لە وەی لە دایەرەی تۆماری عیقاریدا تۆمار بكرێن، بڕیاریشی لە ماوەی (30) سی رۆژدا كە لە رۆژی دەرچوونی بڕیارەكەوە دەست پێدەكات ئەوەی لە بارەدا هەیە كە تانەی تەمییزی لێ بدرێ. 2. ئەو لیژنەیە كە بەپێی بڕگە (1) ئەم ماددەیە پێك دەهێنرێ تەنها سەیری ئەو موعامەلانە دەكات كە لە ماددەی دووەم و سێیەمی ئەم بڕیارەدا هاتووە.
الموضوع: مامەڵەکردنی سەر لە نوێ تۆمارکردنەوە,تدقیق و تەسدیق موعامەلەکان,ماوەی تۆمارکردن,سەیری موعامەلانە