أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
شه‌شه‌م
شه‌شه‌م: ئه‌م بڕیاره دوای تێپه‌ڕبوونی 30 رۆژ به‌سه‌ر مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمی دا جێ بجێ ده‌كرێ.
سێیه‌م
سێیه‌م: 1/كرێ له خاوه‌نی داواكارییه‌كه وه‌رده‌گیرێ كه وا ده‌خوازێ ئه‌وانه‌ی بۆی بچنه ده‌ره‌وی فه‌رمانگه‌كه‌یان به‌مه‌رجێك چوونه ده‌ره‌وه‌كه‌یان له‌دوای ده‌وامی ره‌سمی بێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: أ/15 دینار بۆ دادوه‌ر یا قازی. ب/ 10 دینار بۆ جێ به‌جێكاری داد، یا نووسه‌ری داد، یا به‌ڕێوبه‌ری چاودێری بالق نه‌بوان (قاصرین) یا به‌ڕێوبه‌ری تۆماركردنی خانووبه‌ره. ج/ 5 دینار بۆ فه‌رمانبه‌ره‌كانی دیكه. 2/تۆماركردنی ئه‌و كرێیه‌ی كه وه‌رده‌گیرێ به‌پێی بڕگه (1)ی سه‌ره‌وه وه‌ك سپارده‌یه‌ك به‌ناوی دادوه‌ر یا جێ به‌جێكاری داد، یا نووسه‌ری داد، یا به‌ڕێوبه‌ری (قاصرین) یان به‌ڕێوبه‌ری تۆماركردنی خانووبه‌ره. له كۆتایی هه‌موو مانگێكیش دا بۆ ئه‌وانه خه‌رج ده‌كرێ به‌مه‌رجێك ئه‌وه‌ی وه‌ری ده‌گرێ مانگانه له 500 دینار پتر نه‌بێ و ئه‌وه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه وه‌ك داهاتێك بۆ خه‌زێنه‌ی هه‌رێم تۆمار ده‌كرێ و ئه‌م كرێیانه‌ش به‌ده‌رده‌بن له حوكمه‌كانی یاسای ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت.
چواره‌م
چواره‌م: به هیچ ده‌قێكی دیكه كار ناكرێت كه‌ك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌دا نه‌گونجێ.
پێنجه‌م
پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن.
یه‌كه‌م
یه‌كه‌م: 50 دینار وه‌ك ره‌سمێكی بڕواوه، له كاتی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م داواكارییانه‌ی خواره‌وه وه‌رده‌گیرێ كه تایبه‌تن به تۆماركردنی خانوو وبه‌ره. 1/نیشان كردنی وه‌سیه‌تنامه له تۆماری خانوو به‌ره‌دا له‌سه‌رده‌می ژیانی سه‌ر وه‌سیه‌ت دا. 2/گۆڕینی سه‌روه‌سیه‌ت یا سه‌رپه‌رشت یا چاو‌دێر یا گۆڕینی وه‌قف له‌باره‌ی سه‌رپه‌شتی و به‌رێوه‌بردن یان ئه‌و لایه‌نه‌ی كه له‌سه‌ری وه‌قف ده‌كرێ. 3/تۆماركردنی لابردنی خانووبه‌ر یا دارودره‌ختی رووێنراو له‌سه‌ر زه‌وی خانوو به‌ره‌كه. 4/تۆماركردنی گۆڕانكاریی رێگه‌ی به‌كارهێنانی خانووبه‌ره. 5/پشكنین و رووپێوكردن یا چه‌سپاندنی سنووری خانووبه‌ره. 6/نیشان كردنی ئه‌و مافانانه‌ی كه له ناشتنی تۆماركراوی داروده‌رخت وه‌ده‌ست دێن به جۆرێكی بن بڕكراو یان وازلێهێنان به قه‌ره‌بووكردن یان بێ قه‌ره‌بووكردن.
دووه‌م
دووه‌م: 5 دینار وه‌ك ره‌سمێكی بڕاوه له‌كاتی داواكردنی یه‌كێك له‌م كارانه‌ی خواره‌وه كه تایبه‌ت بن به تۆماركردنی خانووبه‌ره. 1/به‌ڵگه‌ی موڵكایه‌تی خانوو به‌ره به‌و مافه عه‌ینییه‌ی ك هه‌یه‌تی، جا چ ئه‌سڵی بێ یاخود ته‌به‌عی. 2/وێنه‌ی تۆماری خانووبه‌ره. 3/وێنه‌ی نه‌خشه‌ی خانووبه‌ره. 4/شایه‌دی به‌یاننامه‌ی زانیاری له تۆماری خانوویه‌ره یا داواكردنی وێنه‌ی په‌ڕ یا مه‌حزه‌ره‌كان.