سێیه‌م: 1/كرێ له خاوه‌نی داواكارییه‌كه وه‌رده‌گیرێ كه وا ده‌خوازێ ئه‌وانه‌ی بۆی بچنه ده‌ره‌وی فه‌رمانگه‌كه‌یان به‌مه‌رجێك چوونه ده‌ره‌وه‌كه‌یان له‌دوای ده‌وامی ره‌سمی بێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
أ/15 دینار بۆ دادوه‌ر یا قازی.
ب/ 10 دینار بۆ جێ به‌جێكاری داد، یا نووسه‌ری داد، یا به‌ڕێوبه‌ری چاودێری بالق نه‌بوان (قاصرین) یا به‌ڕێوبه‌ری تۆماركردنی خانووبه‌ره.
ج/ 5 دینار بۆ فه‌رمانبه‌ره‌كانی دیكه.
2/تۆماركردنی ئه‌و كرێیه‌ی كه وه‌رده‌گیرێ به‌پێی بڕگه (1)ی سه‌ره‌وه وه‌ك سپارده‌یه‌ك به‌ناوی دادوه‌ر یا جێ به‌جێكاری داد، یا نووسه‌ری داد، یا به‌ڕێوبه‌ری (قاصرین) یان به‌ڕێوبه‌ری تۆماركردنی خانووبه‌ره.
له كۆتایی هه‌موو مانگێكیش دا بۆ ئه‌وانه خه‌رج ده‌كرێ به‌مه‌رجێك ئه‌وه‌ی وه‌ری ده‌گرێ مانگانه له 500 دینار پتر نه‌بێ و ئه‌وه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه وه‌ك داهاتێك بۆ خه‌زێنه‌ی هه‌رێم تۆمار ده‌كرێ و ئه‌م كرێیانه‌ش به‌ده‌رده‌بن له حوكمه‌كانی یاسای ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت.
الموضوع: کرێی دادوه‌ر,کرێی جێ به‌جێكاری داد,کرێی نووسه‌ری داد,کرێی به‌ڕێوبه‌ری چاودێری بالق,کرێی فه‌رمانبه‌ره‌كانی دیكه