أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: ئیمام له(پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤان) داده‌مه‌زرێ وپله‌ی خۆی پێده‌درێ وبه‌رزده‌كرێته‌وه وخانه‌نشین ده‌كرێ و بۆ خزمه‌ت ده‌گه‌ڕێنریته‌وه و وازهێنانیشی به بڕیاری وه‌زیر لی قه‌بوولأ ده‌كرێ. دووه‌م: هه‌مان ئه‌وحوكمه یاساییانه ئیمام ده‌گرێته‌وه كه به‌سه‌ر ئه‌فسه‌ری هاوشێوه‌ی له مووچه دا پیاده ده‌كرێت، مه‌گه‌ر ده‌قێكی تایبه‌تی یاسا هه‌بێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: پله‌ی ئه‌فسه‌ره‌كان به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی كه له‌م یاسایه دا هاتوون به‌رز ده‌كرێنه‌وه، دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی دیاری كراوی خزمه‌ته‌كه‌یان له پایه‌كه‌یاندا له ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وبه‌م جۆره‌ی خواره‌وه: پایه | ماوه‌ی پایه به‌رزكردنه‌وه مولازم | سێ ساڵ مولازمی یه‌كه‌م | سێ ساڵ نه‌قیب | چوار ساڵ رائید | چوار ساڵ موقه‌دده‌م | چوار ساڵ عه‌قید | چوار ساڵ عه‌مید | چوار ساڵ لیوا | شه‌ش ساڵ فه‌ریق | شه‌ش ساڵ فه‌ریقی یه‌كه‌م | .......... مه‌رجه‌كانی پله به‌رزكردنه‌وه‌و پێشخستن ء سزاء مۆڵه‌ته‌كان، به یاسا دیاری ده‌كرێن.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: مووچه‌ء سه‌رمووچه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌فسه‌ره‌كان به پێی یاسا دیاری ده‌كرێن.
ماده‌ی هه‌ژده‌م:
ماده‌ی هه‌ژده‌م: ئه‌فسه‌ری خراوه سه‌ر لیستی نیوه مووچه، له رۆژی خستنه سه‌ر لیستی نیوه مووچه‌وه ئه‌و مووچه‌یه‌ی پێده‌درێ و ده‌بێ مل كه‌چی یاسا و فه‌رمانه سه‌ربازییه‌كان بێت.
ماده‌ی چوارده‌م:
ماده‌ی چوارده‌م: فه‌رمانده‌ی گشتی له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێبه‌ستی ئه‌فسه‌ر هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت پابه‌ند نیه به دابونه‌ریت ودیسپلینی خزمه‌تی پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و پێك هاتبێت له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌رپرسه‌كانی به زنجیره‌ی به‌رپرسیه‌تی.
مادده‌ی بیستء شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیستء شه‌شه‌م: بۆ سه‌ركردایه‌تی گشتی زێڕه‌ڤانی هه‌رێم یان ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات هه‌یه پێشمه‌رگه خانه‌نشین بكات له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر له میلاك زیاد بوو. دووه‌م: ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت بێ توانایه له خزمه‌ته‌كه‌ی. سێیه‌م: پابه‌ند نه‌بوونی به داب‌و نه‌ریت وپره‌نسیپه‌كانی پێشمه‌رگه.
مادده‌ی بیستء حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیستء حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: پێشمه‌رگه بۆی هه‌یه داوا بكات خانه‌نشین بكرێت ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی له (15)سالأ كه‌متر نه‌بوو، به مه‌رجێك له ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا تۆماركرابی و به‌ره‌زامه‌ندیی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌بێ. دووه‌م: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه خانه‌نشین كرا‌و خزمه‌ته‌كه‌ی له (15)سالأ كه‌متر بوو ئه‌وا پاداشتێكی بۆ خه‌رج ده‌كرێ به ڕێژه‌ی (200%)به‌پێی دوامووچه‌ی بۆ هه‌ر ساڵێك له ساڵه‌كانی خزمه‌ته‌كه‌ی.
مادده‌ی بیستء هه‌شته‌م:
مادده‌ی بیستء هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: پێشمه‌رگه بۆی هه‌یه داوای خانه‌نشینی بكات ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی له (15)سالأ كه‌متر نه‌بێ به مه‌رجێك ناوی له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تۆمار كرابێ و وه‌زیری پێشمه‌رگه په‌سندی كردبێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی دوامووچه‌ی كه وه‌ری ده‌گرت یان مووچه‌ی پایه‌كه‌ی كه به‌پێی ئه‌وه‌وه خانه‌نشین كراوه‌و جارانی ژماره‌ی مانگه‌كانی خزمه‌تی خانه‌نشینی ده‌كرێ و دابه‌شی 260 ده‌كرێت. دووه‌م: ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌ری ومنداڵان (50000)په‌نجا هه‌زار دینار بۆ هاوسه‌رو (25000)بیست هه‌زاریش بۆ هه‌ریه‌ك له منداڵه‌كانی تاكو راده‌ی (5)پێنج مندالأ. سێیه‌م: بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)له مادده‌یه‌دا كه‌رتی مانگ به مانگی ته‌واو وكه‌رتی ساڵیش به ساڵی ته‌واو داده‌ندرێ. چواره‌م: مووچه‌ی خانه‌نشین له هه‌موو حاڵه‌تێكدا له دوامووچه‌ی كه له كاتی خزمه‌تدا وه‌ری ده‌گرت تێپه‌ڕناكات.
مادده‌ی سی و دووه‌م:
مادده‌ی سی و دووه‌م: ئه‌گه‌ر خانه‌نشین له وه‌زیفه‌یه‌كی دیكه‌دا دامه‌زرا، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له نێوان مووچه‌ی خانه‌نشینی و مووچه‌ی وه‌زیفی كامیان بۆی باشتره یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.
مادده‌ی سییه‌م:
مادده‌ی سییه‌م: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه یا خانه‌نشین كۆچی دوایی كرد، هه‌موو مافه‌كانی خانه‌نشینی و ده‌رماڵه‌كانی خێزانی و ئه‌و مافانه‌ی كه ده‌یكه‌وێ له ئه‌نجامی خزمه‌ته‌كانی بۆ پاشه‌نشینه‌كانی ده‌بێ هه‌روه‌كو له‌م یاسایه‌دا دیاری كراوه.
مادده‌ی سی و چواره‌م:
مادده‌ی سی و چواره‌م: پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) مافی خانه‌نشینی له‌م حاڵه‌تانه خواره‌وه پێده‌درێ: یه‌كه‌م: مردنی له كاتی خزمه‌ت یاخود له ئه‌نجامیدا ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی وه‌ك پێشمه‌رگه له (15)پازده سالأ كه‌متر بێ دوای ئه‌وه‌ی كه خزمه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێته (15)سالأ. دووه‌م: شه‌هید له‌به‌ره‌ی شه‌ڕو ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ماف و ئیمتیازاتی به‌پێی یاساكانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان. پێده‌درێ. سێیه‌م: بڕگه‌ی(یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ده‌گرێته‌وه كه به‌رده‌وام بووبێ له خزمه‌ت به‌ر له راپه‌ڕێنه‌كه‌ی 5/3/1991تاكو رۆژی مردنی. چواره‌م: ئه‌وانه‌ی كه حوكمه‌كانی ئه‌م مادده‌یه ده‌یانگرێته‌وه دۆسیه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان وه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌گوازرێته‌وه .
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م:
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م: هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن به پێشمه‌رگه داده‌نرێن به پله و پایه و ناونیشانی ئێستایان و هه‌موو مافێكی خانه‌نشین پێشمه‌رگه‌یان ده‌كه‌وێ.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ر خانه‌نشین كرا‌و به فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی زیره‌ڤانی كوردستان گه‌رێنرایه‌وه بۆ خزمه‌ت، ئه‌وا پاداشتی خانه‌نشینی بۆ جاری دووه‌م پێ نادرێ.
مادده‌ی چله‌م:
مادده‌ی چله‌م: له كاتی هه‌موار كردن و گۆڕانی سیسته‌می مووچه، مووچه‌ی خانه‌نشینكراو له‌گه‌ڵ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌رده‌وام له خزمه‌ت به هه‌مان رێژه و پله و پایه یه‌كسان ده‌كرێ.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: خانه‌نشین كرا‌و یان میراتگرانی له مافه‌كانی خانه‌نشینی بێ به‌ش ده‌كرێن ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت خیانه‌تی كردووه یاخود هاریكاریی له‌گه‌ڵ لایه‌نه دوژمنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: ئه‌وه‌ی كه خانه‌نشین ده‌كرێ و مافه‌كانی خانه‌نشینی بۆ خه‌رج ده‌كرێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه نابێ مووچه‌یه‌كی فه‌رمی دیكه وه‌رگرێ.
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م:
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م: پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ی گرێته‌وه سوود له هه‌موو ماف و ئیمتیازێكی هاوشانی له كارمه‌ندانی سوپای عیراقی وه‌رده‌گرێ كه یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی فیدراڵی كارپێكراو یا هه‌ر یاسایێكی دیكه‌ی فیدراڵی ده‌یانگرێته‌وه.
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م:
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م: نابێ چالاكی حزبی له نێو ریزه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بنوێنرێ.
مادده‌ی چل و هه‌شته‌م:
مادده‌ی چل و هه‌شته‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاووڵاتیانی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی په‌نجاو یه‌كه‌م:
مادده‌ی په‌نجاو یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.